هەر حيزبو ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان هێزە مرۆییەکەی لە کچانو کوڕانی ئەم نیشتمانە پێکهاتووەو زۆر ئاساییو سروشتییە ئەم هێزانە بانگەشە بۆ خۆیان بکەنو هێزی نوێ بۆ نێو خۆیان ڕاکێشن. چونکوو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازییو ئازادیخوازیی کوردستان پێویستی بە هەموو چینو توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە. بەڵام هیچ هێزێکی ئازادیخوازو شەڕکەر بەپێی کونوانسیۆنە جیهانییەکانو یەک لەوان پەیماننامەی ژێنێڤاکاڵ مافی ئەوەی نییە لە مەرامو مەبەستەکانیان، لە منداڵانی ژێر تەمەن هەژدە ساڵ کەڵک وەربگرنو ئەم کارە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەیی شەڕەو هەموو هێزە دەروەستەکان خۆیان لە بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز دەبوێرن. بەس تەنیا هێزە مافیاییو حکوومەتە دیکتاتۆڕەکان پابەند نین بەم پرەنسیپە نێونەتەوەییە.
ئەم پێشەکییە بۆ ئەوە بوو بپرژینە سەر وتووێژێکی پژاك لقی ئێرانيی پ.ک.ک کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە.
ئەم کارەی لقه ئێرانییەکەی پ.ک.ک بردنە ژێر پرسیاری ئەو ئەسڵە سەرەکییەیە کە نابێ منداڵ بۆ مەبەستی چەکداری بەکاربێنیت، هەرچەند پژاک گوێڕایەلی پەکەکەی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامییەو چیدی پێویست بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ناکات. ئەوان نە تەنیا منداڵان بە زۆر ئەبەن بۆ شەڕ بەڵکوو ناجوامێرانە شوناسیشیان دەسڕنەوەو بەناوی باهۆزو بابۆزو باقۆز، بۆ دابینکردنی قازانجی داگیرکەران دەیاندەن بە کوشتدا.
بەڵام بۆ لەم کاتەدا وتووێژی چووار منداڵی ڕفێندراوی شارەدێی نێ بڵاو ئەکەنەوە. بۆ هی ناوچەکانی دیکە نا. خۆ ئەوان بەردەوام لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە خەریکی ڕفاندنی منداڵانی هەژارن.
لێرەدایە پێداگری بەرپرسانی پ.ک.کو لقە ئێرانییەکەی لەسەر خەباتی مەدەنی لە کۆماری ئیسلامیو دژایەتی تا سەر ئێسقانی ڕاسانو حێزبی دێموکراتو پەنجە خستنە سەر شارەدێیەک کە سووردەماری حێزبی دێموکراتە، یەکدەگرنەوەو پیلانی چەپەڵیان بە ئاسانی ئاشکرا دەبێت.
کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە منداڵانێ کە بە چەندین جار ناوی ئاپۆو ئاکۆیان لێ تێک ئەچێو لەژێر کاریگەریی ترسو تۆقاندا هەر خەریکی دەسهەڵکڕینو چیلکە لە خۆڵ کردنن، ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ئەو هێزە نابەرپرسیارەی باکوورو لقە ئێرانییەکەی تا چەند لە خزمەت سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان.
هەرچەند شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکو هەڵسووڕاوانی ڕاستەقینەی گەلو نیشتمان پیشانی دا ئەوان هەرگیز بەم کردەوە دزێوانەیان سەرکەوتوو نابنو لەوە چووکەترن پێش بە هەقیقەتی ڕەوای ڕاسانو حيزب بگرن.
___________________________________
ــ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

