هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بەیاننامەی دەزگای رێکخستنی گشتیی سەبارەت بە رووداوەکەی مەریوان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوەکەی ڕۆژی ڕابردووی مەریوان‌و شەهیدبوونی چوار چالاکی ژینگەپارێز بەیاننامەیەکی ڕوو لە خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

 

dazgay_rekxstn_-_mariwan_-_1


بەیاننامەی دەزگای رێکخستنی گشتیی سەبارەت بە رووداوەکەی مەریوان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

هەر وەک ئاگادارن، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٤ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان به ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی‌نیا‌و موحەممەد پەژووهی" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا گیانیان لە دەست دا‌و هاوکات ٦ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە دارستانەکانی مەریوان به هۆی تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران تووشی ئاگرکەوتنەوە بوونە.

هەروەها سەر لە بەیانی رۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری مەریوان، چوار کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە کوژران‌و بریندار بوون.

ئەم رووداوە دڵتەزێنانە لە درێژەی نارەزایەتی دەربڕینی دانیشتووانی شاری مەریوان بەرامبەر بە کۆنەکردنەوەی زبڵی ئەو شارە دێ، کە شەوی هەینی لە سەر شەممە جەماوەری هێنایە سەر شەقام.

کۆی ئەم رووداوە دڵتەزێنانە‌و بێ‌کیفایەتی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژیم‌و وڵامدەر نەبوونیان، ژیان‌و گوزەرانی خەڵکی کردووەتە ئامانج کە دوایین نموونەی قوربانیانی رۆژی رابردووی ناوچەی مەریوانە.

خەڵکی بەهەڵوێست‌و پێشەنگی شاری مەریوان وەک ئەرکی نیشتمانی خۆیان‌و وەک دژکردەوەیان بەرامبەر بە سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی رابردوو ئازایانە هاتنە سەر شەقام‌و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەم کارەسات‌و رووداوانە دەربڕی.

وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوان‌و قوربانیانی دەستی رێژیم‌و پشتیوانی لە چالاکوانانی نیشتمانپەروەری ئەم شارە، پێویستە خەڵکی بەئەمەگی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تێکڕای ناوچە‌و شارەکان، دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵکی مەریوان‌و ریزی هاوخەباتی خۆیان پتەوتر بکەن؛ بۆ ئەم مەبەستە داواکارین کە خەڵکی شۆڕشگێری کوردستان، ئەنجومەنەکانی ژینگەپارێزی‌و سەرجەم چالاکانی مەدەنی‌و نیشتمانپەروەری ناوخۆ، بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتن‌و سەرەخۆشی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوان بکەن‌و بەگوێرەی ئیمکان‌و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەلوێ، هاوخەمی خۆیان بۆ ئەم ئازیزانە دەرببڕن.

بێگومان هاوچارەنووسی‌و خۆشەویستیی نیشتمان وادەکات کە وەک هەمیشە هاوخەبات‌و یەکڕیز بین‌و بەرامبەر بە رێژیمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی‌و دامودەزگاکانی، پشتمان بە یەکتر گەرم‌و ورەمان پۆڵایین بێت.

سەرکەوێ هاوخەباتی‌و ڕاسانی خەڵکی کوردستان

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای رێکخستنی گشتی

٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی

٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨ی زایینی

 

 ___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 835
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy