بە بۆنەی گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک ژینگەپارێزو چالاکی مەدەنی لە شاری مەریوان
به پێی هەواڵەکان بە دوای ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی گوندی سەڵەسی سەر بە ناوچەی مەریوان ٤ کەس لە چالاکانی مەدەنیو ژینگەپارێزیو لەوانه چالاکوانی ناوئاشنا کاک »شەریف باجوەر» کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکه چووبوونه ئەو ناوچەیه گیانیان لە دەست داوەو ژمارەیەکیش بریندارن.
لە کەس شاراوە نییە کە کاربەدەستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی کەمتەرخەمیو زۆرجاریش بە هەوڵی بە ئەنقەستو بە پیلانی پێشوەخت ژینگەو دارستانەکانی کوردستان لە ناو دەبەنو لە بەرامبەردا چالاکانی مەدەنیو ژینگەپارێزی خۆجێی ناوچەکە بە کەمترین ئامراز هەوڵی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان داو ، کۆماری ئیسلامیو پیلانو ئاکارە دوژمنکارانەکانی کە بەرامبەر بە خەڵکو خاکو سرووشتی کوردستان دەیکەن بە تاوانبارو بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانین. کوردستان چوار دەیەیە بۆته کانگای کارەساتو بەردەوام لە ئاکامی پیلانو سیاسەتی هەڵهو ناکارامەیی کاربەدەستانی نابەرپرس قوربانی دەدات.
دەمێک ساڵە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵی بۆ بەتاڵان بردنی سەروەتو سامانی کوردستانو وێران کردنی کوردستانو سرووشتەکەی هەڵماڵیوەو بە بیانووی پڕوپووچو پاساوی بێ بنەما کەوتۆتە گیانی ژینگەی کوردستانو لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک مرۆڤی تێکۆشەر، دەروەستو بێ پاداشت، بە دەستی بەتاڵەوە بوون بە پارێزەرانی ژینگەو نیشتمانو ئەمڕۆش کاک شەریفو هاوڕێکانی گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتمانەکەیان بەختکرد. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پرسەو هاو خەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو پۆلە شەهیدەی ڕێگای پاراستنی ژینگەی کوردستان پێشکەش بە بنەماڵە بەڕێزەکانیانو خەڵکی مەریوانو بە تایبەتی چالاکانی مەدەنیو بە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا .
سڵاو لە بۆ گیانی پاكی ئەوانەی ژیانی خۆیان لە رێگەی نیشتمان بەخت كردوەو هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە داوا دەكەین ...
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٨ی زایینی
___________________________________
ــ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

