هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هەڵۆکانی زاگرۆس هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیميان لە بانە لە ئەستۆ گرت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هەڵۆکانی زاگرۆس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیم لە بانەيان لە ئەستۆ گرت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

 

hallokani_zagros_-_logo_-_2018_-_1_-_1


ڕاگەیاندراوێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە


هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا ڕادەگەیەنن کە، هەروەک لە ڕاگەیاندراوەکانی پێشوومان دا پشتیوانیی توند و تۆڵی خۆمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندبوو، بەم شێوەیەش دووپاتەی دەکەینەوە کە لە هیچ تاوانێکی هێزە داگیرکەرەکانی مل بەپەت و ڕستی کۆماری چاوپۆشی ناکەین و جینایەتەکانیان بێ وەڵامی گورچووبڕ ناهێڵینەوە.

تەوارو هەڵۆ باڵ ئاگرینەکانمان ئەمڕۆ ئێوارێ ۲٥ی گەلاوێژ کاتژمێر ٨ پیکاپێکی بارکراو لە چەکداری بەکرێگیراوی ناوزڕاو بەهەنگی مەرزیی مۆڵدرا لە نزیک ئاوایی بڵەسەن، لە جادەی بەردەبووکى بانەیان دایە بەردەسڕێژی چەکی تۆڵەی شەهیدانی پێشمەرگە و ژمارەیەکی بەرچاویان لێ بەسزای گوێ لەمستی بۆ تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاند کە تاکوو ئێستا ٤ کوژراو ۳ برینداریان هەیە کە کەوسەری مەسئولی هەنگی مەرزی چۆمان و زەڵێ یەکێ لە بریندارەکانە.

لە ڕاگەیاندراوی دادێ دا ژمارە و ناوی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن ڕادەگەیەنین.

جێی خۆیەتی پڕ بەدڵ دەستی هەڵۆکانمان بکوشین و فەرماندەیی گشتیی هەڵۆکانی زاگرۆس سەبارەت بەو بەوەشاندنی ئەو زەبرە کاریگەرە لەپەیکەری بۆشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی تاران دەستخۆشیان لێدەکات کە بەو هەڵمەتە جوامیرانەیە دڵی خەلکی کوردستانیان خۆش کرد.

 

هەڵۆکانی زاگرۆس

۲٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷

 ___________________________________

 

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1517
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy