هه‌ڵۆی کوردستان

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی ...

سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بەشداری نەکردنی خەڵک...

لە پەڕاوێزی ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

رژیمی ستەمکار و پاوانخوازی ئێران، مەشرووعییەتی خۆی بە تەواوی لەدەست داوە...

  • سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • لە پەڕاوێزی ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

    پێنج شەممە, 20. 2. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان: 6 پێشمه‌رگه‌ی‌ شاخ‌و شار شه‌هید‌و 2ـی‌ دیكه‌ش بریندار بوون

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی شنۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

pdki_-_ragayendraw_-_shahid_-_shno_1


راگەیەندراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە شاخاوییەکانی شنۆ

لە درێژەی کاروچالاکی و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رۆژهەڵات، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی ئاڵوگۆڕی شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەی ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشینی شنۆ، شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی بەهۆی راپۆرتی جاش و سیخوڕ و جاسووسەکانەوە، لە سێ لاوە دەکەونە کەمینی هێزێکی زۆری جاشە خۆفرۆشەکان و سپای پاسدارانەوە و لە هەموو لایەک ئاگرباران دەکرێن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هاوکات مۆڵگەکانی رێژیم لە دوورەوە و هەروەها تۆپخانەیەکی بەرفراوان لە هەموو لایەکەوە شوێنی هاتوچۆی پێشمەرگەکان ئاگرباران دەکەن و شەڕێکی قورسی نابەرامبەر دەست پێ دەکات.

رۆڵە ئازا و گیان لەسەر دەستەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بە خێرایی بەرەنگاری هێزی زۆری پۆشتە و پەرداختی رێژیم دەبنەوە. شەڕ تا دێت گەرمتر و بەرفراوانتر دەبێت بە جۆرێک کە پاش هاتنەدەستی ئازایانەی پێشمەرگە و شەڕێکی فیداکارانە و خوێناوی، هێزی دوژمن لە قۆڵێکەوە پاشەکشەی پێ دەکرێ و مەیدانی هەڵسووڕانی پێشمەرگە بەرفراوانتر دەبێ بە شێوەیەک کە پێشمەرگەکان بەسەر دوژمندا زاڵ دەبن و رێگای هەڵسووڕانی خۆیان مسۆگەر دەکەن. ئەو شەڕە تا نیزیک کاتژمێر ٦ی بەیانی درێژەی کێشاوە و خەسارەتێکی گیانیی بەرچاو بەر دوژمن دەکەوێت، بە پێی زانیارییەکان رێژیم ١٢ کوژراو و ٨ برینداری لەو شەڕەدا هەبووە. دوژمن دەسبەجێ بۆ داپۆشینی خەسارەتی خۆی بە ماشینی داپۆشراو و هێلی کۆپتێر، کوژراو و بریندارەکانی بۆ ورمێ گواستووەتەوە. لەو شەڕە نابەرامبەر و خوێناوییەدا بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە ٤ پێشمەرگەی گیانفیدا بە ناوەکانی: عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەممەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش، گیانی ئازیزیان بەخت دەکەن و پەیوەستی کاروانی شەهیدانی کوردستان دەبن، کە سێ کەس لەو هاوڕێیانە بریندار بوون و بە هۆی نەبوونی دەرەتانی گواستنەوە و قورسیی برینەکانیان بە نارنجۆکی دەستی گیانی خۆیان فیدای نیشتمان کرد و دوو پێشمەرگەی ئازا و گیانفیدای شاریش لەو شەڕەدا بە ناوەکانی: عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور، وێڕای چوار هاوڕێکەی تر چوونە ریزی کاروانی شەهیدان و هەروەها دوو پێشمەرگەی تریش بریندار بوون. باقیی پێشمەرگەکان پاش ماڵاوایی لە شەهیدان سوێندی وەفادارییان بۆ دووپات کردنەوە و درێژەیان بە مەئموورییەتی خۆیان دا.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرەتای دەست پێکردنی راسان بەتایبەت لە بەهاری ئەمساڵدا بەردەوام لە ناوخۆی کوردستان لە شار و گوندەکانی ئەرکی خۆی بەڕێوەبرد و لە ئەگەری پەلاماری دوژمن پلانی بەرگریی هەڵبژاردووە بەو حاڵەش زەربەی کاریگەری لە هێزەکانی دژی گەلی داوە.

ئێمە خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کۆماری ئیسلامی تاوانی ئەم بێ پرەنسیپییەی خۆی دەداتەوە و بێ وەڵام نامێنێ، هەروەک لە شاخەکانی سیاکێو و بانە و نەغەدە و پیرانشار و هەورامان و ... سەلماندیان کە رۆڵەی بەجەرگ و شۆڕشگێڕ لە مەیدانی کوردستانن.

لە لایەن رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و بەڵێن تازە دەکەینەوە کە تا وەدیهێنانی ئامانجەکانیان درێژەدەری رێگایان دەبین.

رۆحیان شاد بێت


فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

 

 ___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1566
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy