هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاسان و خەباتی چەکداری

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لە جیهانی مەجازی و هەروەها کۆمەلێک دەزگای ڕاگەیاندن کە بە بیرێکی شوێنیستی بەڕێوە دەبرێن، باس و بابەتەکانیان تایبەت کردوە بە خەباتی گەلی کورد و بردنە ژێر پرسیاری خەباتی چەکداری.

ڕوون و ئاشکرایە کە ڕاسانی خۆرهەڵات، بزووتنەوەیەکی فرە ڕەهەندە، حزووری پێشمەرگە لە نێو خەڵک یەکێک لە پایە سەرەکیەکانیەتی، کە بیرسەدەناوەڕاستیەکانی شوێنیست بە زیانی ئێران و بەردەوام بە هەولێک بۆ پارچە پارچەکردنی وڵاتی دەزانن.

 

kawa_b_-_komari_i_-_2


ڕاسانی خۆرهەڵات، پرۆسەیەکە بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵک لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی و مافی مرۆڤ و .... ئەم بابەتەش پێویستی بە حزووری پارێزەرانی ئەو مافانەیە لە ناوخۆی نیشتمان و وەک پێشمەرگەی شار و شاخ ، گوێ بۆ ویست و داخوازی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بگرێ و سەرەڕای پۆلێن کردنی ئەو کێشە و ئازارانە، لە چوارچێوە و میکانیزمی گونجاو ڕێکیان بخات.

بە خۆشیەوە حزووری پێشمەرگە لەگەڵ پێشوازیی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان بەرەوڕوو بوو کە لە بەشێک لە ناوچەکان هێزەکانی ڕێژیم زۆر ترسنۆکانە و به خەرجکردنی سەدان میلیۆن تمەن بە نامرۆڤانەترین شێوە لە کەمیندا هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگەکانی حیزب.

ئەوەی جێگای داخە و سەرنج و تێڕامانە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی دەرەوەی وڵات و بەناو دێموکرات و ئازادیخواز و لە کردەوەیەکی شوێنیستانە و بە هاوسۆزبوون لەگەڵ دامەزراوەکانی ڕێژیم نە تەنیا ئەو خەباتە ڕەوایە دەبەنە ژێر پرسیار و بە جیاییخوازی دەزانن، زۆر خۆبەزلزانانە چاوەڕێ دەکەن ئێمەی شۆڕشگێڕ ئەو هەنگاوە ڕەوایانە، مەحکووم و شەرمەزار بکەین و چاویان لەوە نوقاندوە کە بە دەیان لە خەڵکی کوردستان بە ڕۆژنامەنوس و کۆڵبەر و پێشمەرگەوە، چەندە نامرۆڤانە شەهید کراون و بۆ تاقە جارێکیش باسی ناکەن و لە بەرانبەردا ڕۆژێ دەیان جار باسی کوژراوەکانی ڕێژیم دەکەن.

ئەوان خەباتی ڕەوای ئێمە بە هەولێک بۆ تێکدانی کۆمەڵگا و کوشتنی خەڵکی ئێران و هێرش و کەمین دانانەوە و تاوانەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە هەوڵێک بۆ پاراستنی ئێران لە پارچەبوون دەزانن کە بەشێکیان کەسانێکن کە ساڵانێک لە ڕیزەکانی ڕێژیم دژی خەباتی گەلی کورد چەندین کردەوەی نامرۆڤانەیان بەڕێوە بردووە و ئێستاش بە مەترسییەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەزانن.

کورت و پوخت، بەش بە حاڵی خۆم شانازی بە خەبات و سیاسەتی دروست و ئوسولیی حیزبەکەم و بەتایبەت حزووری پێشمەرگە لە نێو خەڵک دەکەم و هەموو ئەو هەوڵە شوێنستیانە لە ڕاستای لاوازکردنی ڕاسان دەزانم کە بە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو لایەک و یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان دەبێ بەرپرچیان بدەینەوە و هەتا سەرکەوتن و ڕووخانی ڕێژیم کۆڵ نەدەین.

 

 ___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1392
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy