هه‌ڵۆی کوردستان

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی ...

سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بەشداری نەکردنی خەڵک...

لە پەڕاوێزی ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

رژیمی ستەمکار و پاوانخوازی ئێران، مەشرووعییەتی خۆی بە تەواوی لەدەست داوە...

  • سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • لە پەڕاوێزی ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

    پێنج شەممە, 20. 2. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی شەهید بوونی هاورێیەکی دڵسۆزو پێشمەرگەیەکی قارەمانی گەل، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

 

pm_-_shahid_-_pdki_-_11


راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان


لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیمێک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان لە کاتێکدا سەرقاڵی بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامان و دۆستانی حیزب بوون، ئێوارەی رۆژی ٢١ی پووشپەڕ کەوتنە بەر کەمینی سیخوڕە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم و بە داخەوە شەهید کران؛ لە نێو ئەواندا پێشمەرگەی تێکۆشەر و فیداکاری حیزبەکەمان کاک "شەهاب حەیدەری" هاوڕێ لەگەڵ کاک "هەژار رەزایی" ئەندامی دڵسۆزی حیزب شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل.

هاوڕێی شەهید "شەهاب حەیدەری" کوڕی "عوسمان" لە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٥١ی هەتاوی لە گوندی "سەرچنار" سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بوو، تا قۆناغی ٣ی ناوەندی دەرس دەخوێنێ و دواتر واز لە خوێندن دەهێنێت. لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لەگەڵ تەشکیلاتی حیزب ئاشنا دەبێ. لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٧٣ی هەتاوی دەچێتە سەربازی و دوای ٢١ مانگ خزمەت لە سەربازی هەڵدێ. ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی وەکوو تەشکیلاتی نهێنی بۆ کاروباری تەشکیلاتی سەردانی حیزب دەکات. لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی ئاشکرا دەبێ و زێدی خۆی بەجێ دێڵێ و پەیوەست دەبێ بە ڕیزەکانی حیزبەوە و دەبێتە پێشمەرگە؛ لەو کاتەوە تا کاتی شەهید بوونی بەردەوام بوو لە کار و تێکۆشان و ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبییەکانی و لە هیچ فیداکارییەک بۆ حیزبەکەی درێغی نەکرد.

بەداخەوە لە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ بە دەستی خائینان و خۆفرۆشانی گەل کەوتە بەر دەسڕێژی گوللە و چووە ریزی کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل.

هەروەها شەهید "هەژار رەزایی" خەڵکی گوندی "قەڵا" سەر بە میاندوئاو لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک بوو کە بنەماڵەکەیان خاوەن سێ شەهیدە؛ ناوبراو وەک ئەندامێکی چالاک و بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشانی هەبوو و لە دوامەئموریەتیدا هاوڕێ لە گەڵ شەهید شەهاب حەیدەری چووە ریزی کاروانی هەرگیز نەمرانی حیزب و گەل.

لە لایەن رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانین.

 

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٣ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی

 

shahid_shhab_haydari_-_pdki

 

___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1594
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy