هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیاندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی سنوورەكانی كوردستان و شەهید بوونی دوو پێشمەرگە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 26ی پووشپەری 1397 جارێكی تر رژیمی جینایەتكاری ئێران تۆپخانەكانی وەگەر خست و ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی كوردستانی تۆپباران كرد. بەداخەوە لەو هێرشە نامرۆڤانەیە دا وێرای زیان گەیاندن بە سروشتی ئەو ناوچانە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەهید بوون.

 

nawand_-_topbaran_1


قەیرانە نێونەتەوەیی و ناوچەییەكان، بازنەی فشارەكانیان لەسەر نیزامی دیكتاتۆری ئێران تەسكتر كردووەتەوە و سیاسەتی كورت كردنەوەی دەستی تيرۆریستپەروەر و ئاژاوەگیڕانەی كۆماری ئیسلامی لە وڵاتان پەیرەو دەكرێ‌ و نەك تەنیا لە یەمەن و سوریا رژیم تووشی شكستی گەورە هاتووە بەڵكو لە وڵاتی عێراقیش سەرەڕای هەموو سەرمایەدانانەكانی، پێگەی لەرزۆك بووە و هەر لە ئێستا دا دروشمی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە باشووری عێراق، رووی لە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیە و داوای چوونەدەرەوەی ئەو رژیمە و نەمانی هەیمەنەی دەكەن.

لەوەها حالەتێكدا كە خەڵكی وڵاتی عێراق داوای نەمانی كۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە دەكەن و ئەو پەیامە دەسەڵاتدارانی تارانی نیگەران كردووە و هاوكات بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەو سنوورە ، رژیمی ئاخوندی بۆ كەم كردنەوەی فشارەكان لەسەر خۆی و هاوكات ناردنی پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ هەرێمی كوردستان دەستی داوەتەوە خولێكی نوێ لە تۆپباران و بەزاندنی یاسا نێونەتەوەییەكان و پێشێل كردنی سەروەریی سیاسی وڵاتی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران وێرای ناردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خەڵكی كوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان، تۆپبارانی كۆماری ئیسلامی بە توندی مەحكووم دەكات و داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و خەڵكی بە شەرەفی هەرێمی كوردستان دەكات لە هەمبەر ئەو یاساشكێنی و سنووربەزاندنانەی رژیمی جینایەتكاری ئێران كە بووەتە هۆی نائەمنی و شێوانی ژیانی خەڵكی ئەو دەڤەرە بێدەنگ نەبن و پێش بە درێژە كێشانی ئەو رەوشە مەترسیدارە بگرن.

 

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

17/7/2018

___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 852
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy