هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان: تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی مەحکوومە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەرەبەری ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆری ناجوامێرانەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە ڤییەن لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئەم کردەوە شەرمێونانەی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

 

mafi_mrov_-_22-_11


تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی مەحکوومە

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پێی وایە داواکردنی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکی کورد نانێژرێت.

ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ڕۆژێکە بۆ مەحکووم کردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. لە وەها ڕۆژێکدا دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئێران و لە پشت مێزی وتوویژ لە ڤییەنی ئۆتریش کرایە ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی و وێڕای دوو هاوڕێی دیکەی شەهید کرا.

ناولێنانی ئەم ڕۆژە پێشنیاری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و بەڕێوەبەرانی لە ساڵانی ڕابردوودا بووە، ئەم ڕێکخراوە بە پێداگری لەسەر هەڵوێستە پێشووەکانی خۆی سەبارەت بە تێرۆریزم و شێوازەکانی بەتایبەت تێرۆریزمی دەوڵەتی و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی فیزیکی و تێرۆری تاکەکان و کەسایەتییەکان و دژبەرانی دەوڵەتی لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا و بە هەر ئامانج و مەبەستێک، ڕادەگەیەنێت کە ئەم کردەوانە جێگەی پەسند نین و ڕەدکراوە و مەحکوومن.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی دووبارەی تێرۆری دوکتور قاسملوو، درێژەی تێرۆرەکان، ئێعدام یان زیندانی کردنی ڕێبەران و چالاکانی کۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنی کوردستان، بە ئامانجی شاردنەوە و ناشتنی داواکارییە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بە بێ‌پاساو دەزانێت و پێداگری دەکاتەوە لەسەر دابین کردنی ئازادی و مافە دێموکراتیک و فیدراڵییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


٢١ی پووشپەڕی ١٣٩٧، ١٢ی جولای ٢٠١٨

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان

 

 ___________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 798
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy