هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی زانیارییه‌كان ههڵۆكانی زاگرۆس له یه‌كه‌م چركه‌كانی پێنجشه‌ممه 20ی بانه‌مه‌ڕ، له گوندی زه‌رواوی سه‌ره‌وه مۆڵگه‌یه‌كی رێژیميان دایه به‌ر هێرشی چه‌كی ئاڕ پی جی.
ئه‌گه‌رچی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كوژرانی چه‌كدارانی رێژیم تا ئێستا بڵاو نه‌بۆته‌وه به‌ڵام برینداربوونی جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌و مۆڵگه‌و چه‌ندین چه‌كداری دیكه له‌لایه‌ن ههڵۆكانی زاگرۆسه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌و به‌شێك له مۆڵگهكهش به‌سه‌ر چه‌كداران رووخاوه.
ئه‌و مۆڵگه‌ی رێژیم ده‌ستێكی باڵای له تاوان‌و دزینی ماڵی كاسبكارانی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانی ناوچه هه‌بوو.
ئه‌م هێرشه‌ی ههڵۆكانی زاگرۆس له كاتێكدایه كه بازاڕییانی شاری بانە پاش ٢٥ ڕۆژ خۆڕاگری قارەمانانە بەهۆی گوێنەدانی بەرپرسانی پێوەندیدار بەبێ وەدیهاتنی داخوازە ڕەواکانیان ئه‌مڕۆ کۆتای‌یان بە مانگرتنەکەیان هێناو رێژیم هیچ وه‌ڵامێكی به داخوازیی هێمنانه‌ی خه‌ڵك نه‌دایه‌وه هه‌ر بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان‌و له بانه به تایبه‌تی باس له خه‌باتێكی چه‌كداریی به‌رین ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به‌م زوڵم‌و زۆره.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
___________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

