هه‌ڵۆی كوردستان: ماوه‌یه‌كه سه‌رله‌نوێ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د له باشووری كوردستان ده‌ستی كردووه به تیرۆری ئه‌ندامانی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری رێژیمی ئێران‌و هه‌ر له یه‌ك مانگی رابردووودا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی ره‌شی تیرۆر له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه. بۆ وێنه رێژیم بۆمبێكی له‌ژێر ماشینی فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به ناوی سه‌لاح ره‌حمانی دانابوو كه دوای ته‌قاندنه‌وه كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی سه‌باح شه‌هید بوو‌و خۆیشی بریندار. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامیی دیكه‌ی دێموكرات به‌ناوی قادر قادری لە ناحیەی باڵیسانی ناوچەی خۆشناوەتیی باشووری كوردستان به زیاتر له 20 گوللـه تیرۆر کرا.
نوێترین هه‌وڵی رێژیم بۆ تیرۆری ئه‌ندامانی دێموكرات‌و ئه‌ندامانی دیكه‌ی حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم بریتی بوو له دانانی بۆمبی ئاگرتێبهرو ویستوویانه كه‌سێك به‌ناوی "روخزاد سلێمان پوور" ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دانیشتووی شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به ماڵه‌كه‌یه‌وه ئاگر تێ به‌ربه‌ن كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان" رێژیم به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌وڵی تیرۆركردنی چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی دێموكراتی له باشووری كوردستان‌و له ناوچه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌ت داوه كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه هه‌وڵی تیرۆركرانی له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه دراوه‌و نه‌یویست ناوی بڵاو بێته‌وه ئه‌و كه‌سانه ئاسایش‌و UNو هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی ئه‌منییه‌تی حیزبیشان له بارودۆخه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها وتی ئه‌ندامانی حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات له باشووری كوردستان له هه‌ندێك ناوچه‌و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی سلێمانی، هیچ ئه‌منییه‌تێكی گیانییان نه‌ماوه. هه‌روه‌ها وتیشی كه بارودۆخه‌كه له شێوه‌ی بارودۆخى ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده كه سه‌دان ئه‌ندامی حیزبه‌كان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه تیرۆر كران.
"هه‌ڵۆی كوردستان" بۆ بهرچاوروونییهكی زیاتر له‌سه‌ر مێژووی تیرۆره‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ناو‌و زانیاریی 223 كه‌س له‌و كه‌سانه كه له نێوان ساڵه‌كانی 1990 تا 1997 له باشووری كوردستان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه تیرۆر كران، بڵاو ده‌كاته‌وه.
1. عه‌بدوڵڵا بیژهنفهڕ، خەڵکی مەهابادو ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو، لە بەرواری ٢٠ی ٩ی ١٩٩٠ی زایینی لە شاری ڕانیە تێڕۆڕ کراو کوژرا.
2. مامە حەبیب عەودە خەڵکی شاری سنەو ئەندامی کۆمەڵە بوو. لە ڕێکەوتی ٥ی ٦ی ١٩٩١ی زایینی لە شاری ڕانیە تێڕۆر کراو کوژرا.
3. ئه‌حمه‌د کوردکوشی لە شاری ئەردەوێڵ لە دایک ببوو‌و ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو. لە بەرواری ٢٢ی ٨ی ١٩٩١ی زایینی لە شاری سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
4. مه‌لا ره‌سووڵ کوردی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 30ی 9ی 1991 له گوندی بۆڵێ تێرۆر کراو کوژرا.
5. مه‌نسوور عه‌لیپوور، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له هه‌مان رێکه‌وتدا له بۆڵێ تێرۆر کراو کوژرا.
6. جه‌لیل جه‌لیلی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، به هه‌مان شێوه له هه‌مان رێکهوتو شوێندا تێرۆر کراو کوژرا.
7و 8. كه‌ماڵ‌و جه‌ماڵ زوری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، هه‌ر دووکیان له ساڵى 1991 له دۆڵی شه‌هیدان تێرۆر کران‌و کوژران.
9. كه‌ماڵ قادرزاده، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، ساڵی 1991 له شارۆچکه‌ی پێنجوێن تێرۆر کراو کوژراو.
10. محه‌ممه‌د ئارام فه‌تحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی کرماشان، له رێکه‌وتی 27ی 8ی 1991 له زڕگوێز تێرۆر کراو کوژرا.
11. سارم فه‌رهادی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی سنه، له رێکه‌وتی 1ی 9ی 1991 له قه‌ڵادزێ تێرۆر کراو کوژرا.
12و 13و 14. حه‌سه‌ن حه‌سۆ پیرانشار‌و مه‌لا ره‌سووڵ گه‌ردی‌و جه‌لیل مامائی ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار که له رێکه‌وتى 29ی 9ی 1991ی زایینی له ئینزی بۆڵێ تێرۆر کران‌و کوژران.
15. سه‌عید یهزدانپناه، ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان‌و خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 18ی 9ی 1991 له باشوری کوردستان تێرۆر کراو کوژرا.
16. خالید سه‌قزی، ئه‌ندامی خهباتو خه‌ڵکی سه‌قز، له ساڵى 1991 تێرۆر کراو کوژرا.
17. محه‌ممه‌د بابایی، خه‌ڵکی سه‌قز، له ساڵى 1991 له سلێمانی تێرۆر کراو کوژرا.
18و 19. كه‌ماڵ‌و جه‌ماڵ زوره‌ی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له ساڵى 1991 له دۆڵی شه‌هیدان تێرۆر کران‌و کوژران.
20. كه‌ماڵ قادرزاده، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له ساڵی 1991 له پێنجوێن تێرۆر کراو کوژرا.
21. سه‌ید مه‌حموود خدری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 12ی 1ی 1992 له سلێمانی تێرۆر کراو کوژرا.
22. خاڵه حه‌مه، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 12ی 1ی 1992 له کاولۆک تێرۆر کراو کوژرا.
23. شاپوور فیرووزی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 21ی 5ی 1992 له رانیه تێرۆر کراو کوژرا.
24. محه‌ممه‌د ره‌حمانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 2ی 6ی 1992 له چۆمان تێرۆر کراو کوژرا.
25و 26و 27و 28. عه‌لی تاتوره خه‌ڵکی مه‌ریوان، هادی مه‌حموودی خه‌ڵکی هههورامان، سالار ساعدپهناو فه‌خره‌دین مورادی خه‌ڵکی سنه، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له 30ی 6ی 1992 له هه‌ڵه‌بجه تێرۆر کران‌و کوژران.
29. ئيبراهيم شیخی باڵدار، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 17ی 6ی 1992 له هه‌ولێر تێرۆر کراو کوژرا.
30. 31و 32. ستار جه‌لالی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی نه‌وسود، له رێکه‌وتی 1ی 9ی 1992 له مام خه‌تیب تێرۆر کراو کوژرا. خدر ئه‌ڵماس خه‌ڵکی شنۆ‌و محه‌ممه‌د مه‌عرووفی خه‌ڵکی پیرانشار، له هه‌مان رێکهوتو شوێندا بریندار کران (له‌مه‌ڕ مان یان نه‌مانیان له‌وکاتدا نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته هیچ زانیارییه‌کی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
33و 34و 35و 36و 37. تاهير مهنووچێهرى خه‌ڵكی نه‌وسود، شاهرۆخ مورادی، ئه‌نوه‌ر ئيبراهيمی، سه‌لاح مورادی، ره‌شید رۆستمی، خه‌ڵکی سنه‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 12ی 11ی 1992 له ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کران‌و کوژران.
38. محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، ئه‌ندامی رهنجدهرانو خه‌ڵکی قه‌ڵغان، له ساڵى 1992 له عه‌ربه‌ت تیرۆر کراو کوژرا.
39و 40و 41. سهیفوڵڵاو ره‌زاو کامران سلێمان‌پوور، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌قز، له که‌مپی باریکه‌و له رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 تێرۆر کران‌و کوژران.
42. محه‌ممه‌د ميهره‌بانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 له که‌مپی باریکه تیرۆر کراو کوژرا.
43و 44. كه‌ریم‌و ئه‌حمه‌د گاڵی، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 له پێنجوێن تێرۆر کران‌و کوژران.
45. کامران شافێعی ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 10ی 3ی 1993 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
46. ئه‌میر بایاب، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی بۆکان، له رێکه‌وتی 1ی 2ی 1993 له سلێمانی تیرۆر‌و بریندار کرا. له‌مه‌ڕ ده‌ربازبوونی هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
47. جه‌ماڵ نامی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سنه، له رێکه‌وتی 22ی 7ی 1993 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
48و 49. سه‌عدون عه‌باسی، خه‌ڵکی مههابادو ئه‌حمه‌د فاتمی، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 11ی 5ی 1993 له رانیه تیرۆر کران‌و کوژران.
50. رفیق محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له مانگی 7ی 1993 له زڕگوێز تیرۆر کراو کوژرا.
51. دوكتور به‌هرام، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له‌دایکبووی شاری ته‌ورێز، له رێکه‌وتی 25ی 7ی 1993 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
52. مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌رویشی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی ورمێ، له رێکه‌وتی 6ی 9ی 1993 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
53. سدیق ره‌شیدی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له ریکه‌وتی 3ی 10ی 1993 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
54. مه‌حموود موجاهیدی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له رێکه‌وتی 11ی 12ی 1993 له حاجیاوا تیرۆر کراو کوژرا.
55. محه‌ممه‌د شیخهپوور، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 11ی 12ی 1993 له سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆر کراو کوژرا.
56. محه‌ممه‌د بۆكانی (خاڵه حه‌مه)، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بۆکان، له ساڵی 1993 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
57و 58و 59و 60. حوسێن شماعی، عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵزاده، ره‌سووڵ عوسمانی، محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دپوور ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له کاتی بۆردومانی مه‌کته‌بی سیاسی له هێلی 36، له رێکه‌وتی 12ی 3ی 1993 تیرۆر کران‌و کوژران.
61. مه‌حموود خه‌ڵخاڵی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 28ی 7ی 1993 له کاتی بۆردومانی بنکه‌ی سیاسی له بۆڵی تیرۆر کراو کوژرا.
62و 63و 64و 65و 66. شاهرۆخ مورادی، ئه‌نوه‌ر ئيبراهيمی، سه‌لاح مورادی، ره‌شید رۆستهمىو تاهير منچهری، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 13ی 11ی 1993 له ناوتاقی ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کران‌و کوژران.
67. مسته‌فا هه‌ورامان، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 12ی 1ی 1994 له هه‌ولێر تێرۆر کراو کوژرا.
68. شه‌ریف ره‌حمانی، ئه‌ندامی حیزبی خهباتو خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 12ی 1ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
69. جه‌لال حسێنى ، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی کانی سانان، له رێکه‌وتی 15ی 3ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
70. فه‌تاح سه‌عیدی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی ورمێ، له رێکه‌وتی 2ی 4ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
71. عوسمان عوسمانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و سه‌رده‌شت، له رێکه‌وتی 10ی 9ی 1994 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
72. رشاد كه‌ریمی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 15ی 3ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
73و 74. واسعو ساڵح جيهانگیری، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بۆکان، له 2ی 4ی 1994 له هه‌ڵه‌بجه تیرۆر کران‌و کوژران.
75. عه‌لی حه‌یده‌ری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی شائاباد، له رێکه‌وتی 23ی 4ی 1994 له ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کراو کوژرا.
76و 77. ئه‌میرو عه‌بدوڵڵا ئیزه‌دی، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 24ی 4ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کران‌و کوژران.
78. ئيبراهيم ساعدی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سنه، له 24ی 4ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
79. ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دپوور، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 12ی 6ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
80. ئه‌بووبه‌كر سبکتین، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی شنۆ، له رێکه‌وتی 16ی 6ی 1994 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
81. قاله مامه گوڵه، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له رێکه‌وتی 22ی 6ی 1994 له ماوه‌ت تیرۆر کراو کوژرا.
82. كه‌ریم باڵئهفكهن، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 24ی 6ی 1994 له پێنجوێن تیرۆر کراو کوژرا.
83. عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌ڵماس پوور، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سنه، له رێکه‌وتی 19ی 7ی 1994 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
84. ئيبراهيم ره‌حمانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی کامیاران، له 19ی 7ی 1994 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
85. ئه‌حمه‌د رومین تن، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی ورمێ، له رێکه‌وتی 23ی 7ی 1994 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
86. مام موراد محه‌ممه‌د زاده، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی ورمێ، له رێکه‌وتی 24ی 7ی 1994 له باسڕمه تیرۆر کراو کوژرا.
87. موراد جۆڵا، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی ورمێ، له رێکه‌وتی 30ی 7ی 1994 له دیانا بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ست دانییه).
88و 89. یوسف مهولوودیو قادر قهلندهری ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 30ی 7ی 1994 له دیانا بریندار کران (هیچ زانیاریه‌ک له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
90. شیرین وه‌ته‌ن خاهـ، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بانه، له رێکه‌وتی 10ی 10ی 1994 له زڕگوێز بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریيهک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
91. ئه‌حمه‌د نادری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی بانه، له رێکه‌وتی 2ی 5ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
92. كازم ره‌فعه‌تی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بنا‌و، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
93. ئه‌سعه‌د سه‌لیمی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بانه، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
94. بێهرووز ئه‌یووبی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی سنه، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
95. حه‌سه‌ن محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی دیوانده‌ره، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
96. سه‌لاح ئه‌مانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
97. شادی ساڵحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بانه ، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
98. شه‌یدا بانه‌یی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بانه، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
99. ستار قادری ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌ڕه‌بزان، له رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
100. محه‌ممه‌د دره‌خشان، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 20ی 7ی 1994 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
101. محه‌ممه‌د ئه‌مین بایه‌زیدی، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 21ی 7ی 1994 له دیانا تیرۆر کراو کوژرا.
102. ئه‌كبه‌ر تیموری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی کرماشان، له رێکه‌وتی 4ی 8ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
103. کشتمند عه‌باسی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی کرماشان، له رێکه‌وتی 4ی 8ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
104. عه‌بدوڵڵا سووزی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 9ی 8ی 1994 تیرۆر کراو کوژرا.
105. محه‌ممه‌د ره‌شیدی، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، 12ی 8ی 1994 له هه‌ڵه‌بجه تیرۆر کراو کوژرا.
106. عومه‌ر کورده، خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 22ی 9ی 1994 له سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆر کراو کوژرا.
107. مام مه‌ولوود سه‌لیم ساغڵوو، خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 2ی 11ی 1994 له حاجیاوا تیرۆر کراو کوژرا.
108. ئه‌كبه‌ر منبه‌ری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی سنه، له رێکه‌وتی 2ی 11ی 1994 له بازیان تیرۆر کراو کوژرا.
109. حوسێن ئوجاقی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له رێکه‌وتی 4ی 11ی 1994 له حاجیاوا تیرۆر کراو کوژرا.
110. خالید جیهانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 22ی 11ی 1994 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
111. حه‌سه‌ن جت، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 25ی 11 1994 له قه‌ڵادزێ تیرۆر کراو کوژرا.
112. حه‌سه‌ن بازرگان، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له 27ی 11ی 1994 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
113. نووری مه‌هاباد، خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 6ی 12ی 1994 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
114. محه‌ممه‌د شێخه، خه‌ڵكی پیرانشار، له رێکه‌وتی 7ی 12ی 1994 له سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆر کراو کوژرا.
115. جه‌لال خانهخولی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له رێکه‌وتی 12ی 12ی 1994 له قه‌ڵادزێ تیرۆر کراو کوژرا.
116. حه‌مه سه‌عید قادری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی نه‌وسود، له رێکه‌وتی 14ی 12ی 1994 له کۆیه تیرۆر کراو کوژرا.
117. سدیق سه‌قزی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 27ی 12ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
118. مه‌حموود لاویسانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 28ی 12ی 1994 له پێنجوێن تیرۆر کراو کوژرا.
119. موراد شوکری، خه‌ڵکی سه‌رپێڵی زه‌هاو، له مانگی 12ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
120. ئه‌میر ئیزهدیو محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دپوور، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات، له مانگی 12ی 1994 له بازیان تیرۆر کران‌و کوژران.
121. عه‌بدوڵڵا ریانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له مانگی 12ی 1994 له داربهنکان تیرۆر کراو کوژرا.
122. محه‌ممه‌د كه‌ڵهوڕی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له مانگی 12ی 1994 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
123. خالید محه‌ممه‌دی، خه‌ڵکی مه‌هاباد، له 5ی 1ی 1995، له شه‌قڵاوه تیرۆر کراو کوژرا.
124. حه‌یده‌ر خوسره‌وی، خه‌ڵکی بانه، له 9ی 1ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
125. محه‌ممه‌د خالق حفیدی، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له 12ی 1ی 1995 له سلێمانی بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
126. محه‌ممه‌د نانه‌وا، ئه‌ندامی خهباتو خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 12ی 1ی 1995 له بازیان تیرۆرکراو کوژرا.
127. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا به‌گ، ئه‌ندامی خهباتو خه‌ڵکی بانه، له رێکه‌وتی 19ی 1ی 1995 له دوکان تیرۆرکراو کوژرا.
128. ئيسماعيل ئه‌نجیری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 9ی 2ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
129. سه‌عدوون بارزان، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 7ی 2ی 1995 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
130. مام ئازه‌ر برزین، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی ، له رێکه‌وتی 7ی 2ی 1995 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
131و 132. بارزان ئهنجینهيیو موزه‌ففه‌ر محه‌ممه‌دی ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 21ی 2ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کران‌و کوژران.
133و 134. محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵایی‌و سلێمان چکرده، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 1ی 4ی 1995 له باسڕمه تیرۆر کران‌و کوژران.
135. نه‌جمه‌دین شه‌ریعه‌ت په‌نا، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له 22ی 5ی 1995 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
136و 137. دوكتور عه‌لی دبیری، خه‌ڵكی ورمێ، له رێکه‌وتی 24ی 5ی 1995 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
138و 139. عوسمان کیانیو عوسمان فرمان، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له رێکه‌وتی 2ی 6ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کران‌و کوژران.
140. سه‌ید عسکر حوسێنی، خه‌ڵکی مه‌ریوان، له ریكه‌وتی 16ی 6ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
141. قادر فه‌لاحی، خه‌ڵکی شنۆ، له رێکه‌وتی 8ی 7ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
142. ره‌حیم مه‌حموودی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 16ی 7ی 1995 له رانیه تیرۆر کراو کوژرا.
143. فارووق مه‌حموودی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات، له رێکه‌وتی 20ی 7ی 1995 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
144. ناسر پیرانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 20ی 7ی 1995 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
145. خوسره‌و بایزیدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی بۆکان، له رێکه‌وتی 27ی 7ی 1995 له رانیه بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
146. عه‌سكه‌ر رۆسته‌می، ئه‌ندامی دێموكرات‌و خه‌ڵکی قه‌ڵغان، له رێکه‌وتی 22ی 9ی 1995 له گوندی روست تیرۆر کراو کوژرا.
147و 148. مسته‌فا قادرزادهو حوسێن ده‌مه، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی 16ی 10ی 1995 له رانیه تیرۆر کران‌و کوژران.
149و 150. سه‌ید ته‌ڵه‌ب حوسێنی‌و سه‌ید موسليم حوسێنی، خه‌ڵکی دیوانده‌ره، له رێکه‌وتی 22ی 10ی 1995 له سلێمانی تیرۆر کران‌و کوژران.
151و 152. حه‌سه‌ن خالقی‌و عه‌زیز كه‌ریمی، خه‌ڵکی شنۆ، له رێکه‌وتی 1ی 11ی 1995 له دیانا، بریندار کران (له چاره‌نووسیان هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
153. خالق ئه‌حمه‌د نژاد، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی بانه، له رێکه‌وتی 28ی 11ی 1995، له ده‌ربه‌ندیخان، بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
154. جه‌لیل که‌سره‌وی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی تاران، له رێکه‌وتی 28ی 11ی 1995 له ده‌ربه‌ندیخان بریندار کرا (له چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه).
155. عومه‌ر دههێستانی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد، له رێکه‌وتی 6ی 12ی 1995 له حه‌ریر تیرۆر کراو کوژرا.
156. عوسمان رویان، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی شنۆ، له رێکه‌وتی 20ی 12ی 1995، له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
157. ئه‌بووبه‌كر ره‌حیمی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، له رێکه‌وتی 20ی 12ی 1995 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
158. غه‌فوور مێهدی زاده، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی نه‌غده، له رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995، له کۆیه تیرۆر کراو کوژرا.
159. عه‌لی ئه‌مینى، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵكی سه‌قز، له رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995 له کۆیه تیرۆر کراو کوژرا.
160. سديق عهبدوڵڵايی، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی سردشت، له رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995 له کۆیه تیرۆر کراو کوژرا.
161. محه‌ممه‌د سووری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی سه‌ید سديق، مانگی 12ی 1995 له هه‌ولێر تیرۆر کراو کوژرا.
162. حاجی عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی، خه‌ڵکی سه‌قز، له رێکه‌وتی 2ی 1ی 1996 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
163. ره‌حمان شه‌عبان نژاد، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و خه‌ڵکی بانه، له رێکه‌وتی 2ی 1ی 1996 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
164. تاهير (شاهۆ) رۆحانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵکی کامیاران، له رێکه‌وتی 14ی 2ی 1996 له سلێمانی تیرۆر کراو کوژرا.
165و 166و 167و 168و 169و 170و 171و 172و 173و 174و 175و 176و 177. فه‌رامه‌رز كشوه‌ری، تاهير عه‌زیزی، عوسمان ره‌حیمی، حه‌سه‌ن عه‌لی پوور، فریق حه‌سه‌ن زادە، جهانگیر ئيبراهيمی، په‌ریزاد ئابرهندی، عوسمان شێخانی، عه‌لی بابل‌و عه‌لی شاداب (هەموویان خەڵکی شنۆ بوون)، لەگەڵ حه‌سه‌ن ئيبراهيم زادەو محه‌ممه‌د ئه‌مین ئيبراهيمی (خەڵکی پیرانشار بوون)، سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموكرات لە بەرواری 17ی 2ی 1996 لە جێژنیكان کەوتنە بەر هێرشی تێڕۆریستانەی کۆماری ئيسلامی ئێران. لە ناو ئەو کەسانەدا حه‌سه‌ن عه‌لی پوور، فریق حه‌سه‌ن زادە، جهانگیر ئيبراهيمی، پریزاد ئابرەندی، محه‌ممه‌د ئەمین ئيبراهيمی، عوسمان شیخانی، عه‌لی بابل، عه‌لی شادابو عەبدولكه‌ریم جه‌لالی بریندار بوون‌و باقی هاوڕێیانیان کوژران.
178. کاوە حەکیم زادە، ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 21ی 7ی 1996 لە ڕانیە تێڕۆر کراو کوژرا.
179. جه‌عفه‌ر بایزیدی، ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی شنۆ، لە ساڵی 1996 لە هەولێر بێ سەرو شوێن بوو.
180. محه‌ممه‌د ملایی، ئەندامی خەباتو خەڵکی بانە، لە ساڵی 1996 لە قەڵادزێ کەوتە بەر هێرشی تێڕۆریستی چەکدارانی کۆماری ئيسلامی ئێران‌و بریندار کرا.
181. محه‌ممه‌د قەڵغانی، ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە بەرواری 18ی 7ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کراو کوژرا.
182. ره‌حیم چنگالی، ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کراو کوژرا.
183. قادر ئاکلون، ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە چوارقورنە تێڕۆر کراو کوژرا.
184. عه‌لی درماهی تیلەکو، ئەندامی خەباتو خەڵکی سەقز، لە بەرواری 7ی 10ی 1996 لە هەڵەبجە تێڕۆر کراو کوژرا.
185، 186، 187، 188، 189و 190. فەتحوڵڵاه رۆسته‌می، ئه‌رشه‌د رهزاییو داریوش ئيسلامدووست (هەر سێکیان خەڵکی کرماشان بوون) کە لەگەڵ محه‌ممه‌د عه‌زیز قادری، یونس محهممهدپوورو نەفەرێکی دیکە(؟) ئەندامی حیزبی دێموكرات بوون‌و لە بەرواری 18ی 11ی 1996 بە زیندوویی ڕادەستی ئێران کران. چەند ساڵ دوایە ئێعدامی ئەو شەش ئەندامە لە لایەن حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران بە فەرمی ڕاگەیێندرا. هێژا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زادە لەو کاتەدا لە سەر ڕادیۆی دەنگی کوردستان قسەی کرد.
دوو سەرچاوە ئەوە دەبێژن کە نەفەری شەشەم ناوی یونس پیرۆتەسوور بوو کە ئەندامی حیزبی دێموكرات‌و خەڵکی مەهاباد بوو.
191، 192، 193، 194، 195و 196. عه‌لی محه‌ممه‌دی (خەڵکی بۆکان)، ناصر حه‌یده‌ری (خەڵکی کرماشان)، ره‌حمان ئيسماعيلی (خەڵکی مەریوان)، مسته‌فا ئەمین پوور (خەڵکی بۆکان)و كه‌ماڵ زنگ بنگ (خەڵکی سنە) لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕان بوون کە لە ڕێکەوتی 7ی 12ی 1996 لە پیرەمەگروون دەست بە سەر کران‌و بە زیندوویی ڕادەستی ئێران کران.
197. حوسێن پاییزی، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو. لە ساڵی ١٩٩٦ بە دەستی چەکدارانی کۆماری ئيسلامی ئێران تێڕۆر کراو کوژرا.
198. جه‌عفه‌ر عومه‌ر بێڵ، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو. لە بەرواری 30ی 11ی 1996 لە سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
199. ئامانج سووری (منداڵێکی چوار ساڵانە بوو) کە بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێموكرات بوون. تێڕۆریستەکانی کۆماری ئيسلامی ئێران لە بەرواری 30ی 11ی 1996 ئەو منداڵەیان تێڕۆر کرد‌و کوشت.
200. حامد ئه‌حمه‌دی، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو، لە بەرواری 8ی 7ی 1996 لە تانجەڕؤ تێڕۆر کراو کوژرا.
201. عه‌بدوڵڵا پیرۆت زادە، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 19ی 1ی 1997 لە دیانا تێڕۆر کراو کوژرا.
202. عه‌باس به‌دری، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو، لە بەرواری 4ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
203. عه‌تا فه‌یزی، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی 6ی 2ی 1996 تێڕۆر کراو کوژرا.
204. حوسێن حمزەپوور، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە ڕانیە تێڕۆر کراو کوژرا.
205. فریدون فرددوست، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
206. سه‌لیم كه‌ریم زادە، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 10ی 3ی 1997 لە کانی قرژاڵە تێڕۆر کراو کوژرا.
207. شاباز محه‌ممه‌دی، ئەندامی حیزبی دێموكرات بوو. لە بەرواری 23ی 4 1997 لە سلێمانی بزر بوو‌و هەر وا بێ سەرو شوێن ماوەتەوە.
208. له‌تیف نه‌قشبه‌ندی، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 17ی 5ی 1997 لە هەولێر تێڕۆر کراو کوژرا.
209. مەولان سوارە، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 3ی 6ی 1997 لە ناوبەری کۆیەو سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
210و 211. غالب عهلیزادەو ئه‌مجه‌د مه‌لایی، ئەندامانی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 14ی 8ی 1997 لە سلێمانی تێرۆر کران‌و کوژران.
212، 213و 214. سه‌عید مورادی، ئارمان ژەکاڵاو ئيسماعيل ئەمەکی، ئەندامانی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 19ی 8ی 1997 لە ناوبەری دوکان‌و کانی خان تێڕۆر کران‌و کوژران.
215. جه‌ماڵ نیکوجوویان، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 3ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کراو کوژرا.
216. مه‌نسوور فه‌تاحی. ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 8ی 12ی 1997 لە دوکان تێڕۆر کراو کوژرا.
217. یه‌دوڵڵا شیرین سوخه‌ن، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 18ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کراو کوژرا.
218. مه‌نسوور ناسری، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 8ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کراو کوژرا.
219. حوسێن زینەتی، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 20ی 12ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کراو کوژرا.
220. محه‌ممه‌د مسته‌فا ئارەشی، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە ڕێکەوتی 12ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کراو کوژرا.
221. مه‌نسوور محه‌ممه‌دی، ئەندامی حیزبی دێموكرات، لە بەرواری 2ی 10ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کراو کوژرا.
222و 223. ئه‌بووبکر ئيسماعیل زادەو رەفعەت حوسێنی، ئەندامانی حیزبی دێموكرات بوون، لە بەرواری 8ی 11ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کران‌و کوژران.
_________________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

