هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات هۆشداری بە بەکرێگیراوان دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری بە جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دا، کە دەست لە کار و کردەوە دژە گەلییەکانیان هەڵبگرن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

pdki_2017_-_pdki_1


ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


هاونیشتمانییە بەڕێزەکان!

هۆگرانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان!

سپای پاسدارانی ڕێژیمی خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە هۆی بەکرێگیرانی خۆفرۆشەوە لە کوردستان، دەستی داوەتە پیلانێکی دزێو کە بەو هۆیەوە لە ناو و هێماکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە کەڵکوەرگرتن لە بەڵگە و نامەی ساختەچی و تەزویر، وێڕای هەڕەشە و گوڕەشە و گوشار بە داوای پووڵ و پارە لە خەڵکی کەمداهاتی گوندەکان، هەوڵی ڕووتاندنەوە و ترساندن و تۆقاندنیان دەدات و خەسار لە بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان دەدات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە زیاتر لە پەنجا گوندی ئەو ناوچەیە وەها پیلانێکی قێزەونی وەڕێ خستووە و نووسراو و داوای لەو جۆرەیان کە بووەتە هۆی دڵەڕاوکی و بێزاریی خەڵکی ئەو دەڤەرە بڵاو کردۆتەوە.

 

jash_-_logo_-_2018_-_1


بەم هۆیەوە پیلانگێڕان و بەرماولێسانی دەستەمۆی سپای سەرکوتکەری پاسداران، لە ناوچەکە ئاگادار دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کردارە دژە گەلییە بۆ تێکۆشەرانی دێمۆکرات ناسراون و لە ئەگەری درێژەدانی ئەو کردەوانەدا، دەکەونە بەر سزای تاوانەکانیان و گەلەکەیان لێیان نابوورێت.

لە خەڵکی دێمۆکراتپەروەری ناوچەی تەرگەوڕیش داوا دەکەین، کە وریایی خۆیان لە هەمبەر هەموو دوژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بپارێزن و پیلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە.


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی

 

 _________________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 982
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy