هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

turkia_-_qandil

بۆ: ڕای گشتی

بۆ :پارێزەرانی کوردستان

ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی قەدەغەکراو کەھەڵگری ماددەی ژەھراویی و وێرانکەرن ناوچەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکات. ئەوەش کاریگەرییەکی بۆ ماوەیی و مەترسیدار لەسەر ژینگە و دانیشتوانی ناوچەکانی بناری قەندیل دروست دەکات، کەمەترسی ھەیە زۆرینەی ڕووەکە سروشتیەکان و ئاژەڵی کێوی لەناوبچن. چەندین نیشانەی ترسناکیش لەجەستەی ھاوڵاتیانی ئەو سنورە دەرکەوتووە کەجێگای مەترسین.

لەبەرئەوە ھۆکارانە وەکو کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان داوا لەخەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل دەکەین، کەھاوکاریمان بکەن لەتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی دەوڵەتی تورکیا و داواش لەبنەماڵەی شەھیدان و زیانلێکەوتووان دەکەین بەپێدانی بەڵگە و دیکۆمێنتەکان ھاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی سکاڵا لە دادگای لاھای لەدژی سووپای تورکیا تۆمار بکەین. داواش لە پارێزەرەکان دەکەین کە ھاوکاریمان بکەن و بەدەم ئەو داوایانەمانەوە بێن.

 

کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

ڕێکخەری گشتی کەمپین: دیاری محمد

وتەبێژی کەمپین: سەلمان کۆچەری

009647501013022

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2462
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy