پڕۆژه‌ی ئاسیمیلاسیۆنی ناوچه‌گه‌لی كرماشان و ئیلام له روانگه‌یه‌كه‌وه، سێ قوناغی زۆر قه‌یراناوی تێپه‌ڕ كردووه:
1ـ گۆڕینی نێوی ناوچه‌كان: ئه‌و وشه‌یه كه ئێستاكه به‌نێوی "كرماشان" پێناسه ده‌كرێت و گه‌وره‌ترین شاری كوردنشینی كوردستان له رۆژهه‌ڵاته، له حه‌قیقه‌تدا "ته‌حریف كراوی" وشه‌یه‌كی ره‌سه‌نه به‌نێوی "كورمهیسهن" كه له"تاریخ طبری" وه‌ك "خورمهیسهن" پێناسه كراوه. ئه‌م وشه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا "كورمهیسهن"ه كه له كۆی "كور" (به‌مانای كێ‌و) و "م" وه‌ك نێوه‌نج و "سان" به‌مانای "پیرۆز" هاتووه كه كۆی مانای وه‌ك "شوێنگه‌ی پیرۆز" یان "كێوی پیرۆز" پێناسه ده‌كریت.
ئه‌م گۆڕینی نێوه له"كورمهمهیسهن" بو "كرمانشاه" یان "كرمانشان"، سه‌ره‌تای پڕۆژه‌یه‌كه وه‌ك "ئاسیمیلاسیۆنی ویژه" یان "كولونیالیسمی فه‌رهه‌نگی ـ ویژه‌یی" كه نێوی زۆربه‌ی ناوچه‌و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان تووشی "گۆڕان" و ته‌حریف" ده‌كات و ئێستا ده‌بینین كه له ناسنامه‌ی زۆریه‌ك له ناوچه ره‌سه‌نه مێژووییه‌كان دا، نێوی سه‌ره‌تایی ئه‌و شوێنه‌وارانه وه‌ك نێوێكی "عه‌ره‌بی"، فارسی" یان توركی"، به"عه‌ره‌بی" و "فارسی" و توركی" گۆڕدراوه.
2ـ هه‌روه‌ها كه ده‌زانین ناوچه‌ی كرماشان یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین ناوچه ئابوورییه‌كانی رۆژئاوای ئێران بووه‌و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌لی ئابووری كه به هۆی بازرگانی بۆ خانقین و به‌غداد ره‌وانه ده‌كرا یان ده‌هاته نێو بازاڕی ئێرانه‌وه، له شاری كرماشان هاتوچۆی پێ ده‌كرا.
له سه‌رده‌می "رضا شاه" دا، پیلانێك به شێوه‌ی پراكتیك ئه‌نجام درا كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه به‌نێوی "مۆدێڕنیته‌ی شاری"، یه‌كپارچه‌یی و یه‌كبوونی بازاڕه‌كان به بیانووی دروست كردنی شه‌قامه‌كان و بیناسازی مۆدێڕن، هه‌ڵوه‌شاوه‌و له ناوه‌ڕاستی بازاڕی گه‌وره‌ی شاره‌كانی كرماشان و ئیلام و سنه، شه‌قام و چوارڕێ درووست كرا‌و هه‌ر ئه‌مه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بازاڕه‌كانی سنه و ئیلام و به تایبه‌ت كرماشان (وه‌ك ناوه‌ندی بازرگانی له رۆژئاوای ئێران و هاتوچۆی كه‌لوپه‌ل) بۆ هه‌تا هه‌تا، تووشی قه‌یرانی ئابووری و بازرگانی بن.
3ـ له‌سه‌رده‌می "محمد رضا پهلوی" دا پڕۆژه‌ی وێرانكاری كه بۆ ناوچه‌ی كرماشان و ئیلام" پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵگای شادانهیی" بوو كه به هۆی ئه‌وه، ناوچه‌ی كرماشان به تایبه‌ت بووه ناوه‌ندی گه‌وره‌یی بازرگانی ماددهبێهوشكهرهكان و ئه‌وڕو ئه‌وینین كه كرماشان به‌داخه‌وه یه‌كێكه له‌و ناوچه قه‌یراناویانه كه زۆربه‌ی گه‌نج و لاوه‌كانی تووشی كێشه‌ی ماددهبێهوشكهرهكان كردووه.
4ـ دیاره هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕیانه كه به‌نێوی پلان و پڕۆژێكت، له‌سه‌رده‌می قاجاڕ و په‌هله‌وی دژ به ناوچه كوردنشینه‌كانی كرماشان و ئیلام كراوه، له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی دا، به‌شێوازی مۆدێڕن دووپات كراوه‌و به‌داخه‌وه شتێك كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و پڕۆژه‌گه‌له كراوه، په‌ره‌پێدانی "بێكاری سیستماتیك" و "كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان و لاوانی كورد" بۆ په‌یدا كردنی ئیش و كاره كه له ئاكامدا، ئه‌بێته هۆی "گۆڕینی سیمای دیموگرافیكی ناوچه" كه به‌داخه‌وه ئه‌و قه‌یرانه، ئێستا، به‌ئاشكرا ده‌بینریت ... .

