هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئاگاداریی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگاداراییەکی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

 

pdki_-_logo_-_1_-_1


ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەر وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە ڕووداوێکی نەخوازراو لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و دانیشتوانی گوندە ژوورە سەر بە شارۆچکەی چۆمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە باشووری کوردستان ڕووی‌دا کە بەداخەوە بۆ بە هۆی گیان لەدەست‌دانی دوو هاووڵاتی.

لەو پێوەندییەدا بە پێویستمان زانی هەموو لایەک ئاگادار بکەین کە لە ڕادەربڕینی بە پەلە لە دژی هیچ کەس و لایەنێک کە یارمەتی بە ئارام‌کردنەوەی دۆخەکە ناکا خۆ ببوێرن.

دیارە لە داهاتوودا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مەسەلەیە ڕێنوێنی پێویستتان پێ دەدرێ.

لەگەڵ سەرخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە داوای لەسەرخۆیی و دان بەخۆدا‌گرتن لە هەموو لایەک دەکەین.

 

کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی

٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٧ی زایینی

 

 _________________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1964
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy