هه‌ڵۆی كوردستان: دوای ساڵێك له شه‌ڕی قهرهقهسهلو كۆساڵانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و گهڕانو به‌دواداچوون بۆ دیارنه‌مانی 8 كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئێواره‌ی دوێنێ 23ی پووشپه‌ڕی 1396ی هه‌تاوی حیزب به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و نه‌مرانه‌ی راگه‌یاندووه كه چیدیكه چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵۆیانه نهبنو به داخه‌وه تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوون.
ئه‌و 8 كادر‌و پێشمه‌رگه شه‌هیده بریتین له: شەهید بێهزاد پیرۆتی کوڕی حوسێن‌و شەهید علی مەحموودی ناسراو بە "شەماڵ" كوڕی كەریم لە حەماسەی قەرەسەقەڵ؛ هەروەها شەهیدان مێهدی شێخی کوڕی حەمەخان، ئەفشار سوورە بوومە كوڕی مەحموود، بەرزان حوسێنی كوڕی عوسمان، شەهید ڕوحوڵڵا حەیدەری كوڕی محەممەد، ساحێب حوسینی كوڕی عەزیز، هیوا قوربانی كوڕی حەسەن لە حەماسەی کۆساڵان.
هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كورستانی ئێران بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، میوانداریی بنەماڵەی شەهیدانی نوێی ڕاسانی کرد.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
دەفتەری سیاسیی "حدكا" سەبارەت بە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی کۆساڵان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
دەفتەری سیاسیی "حدكا" لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی ناوچەی شنۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی لە سەر شەڕی شنۆ بڵاو کردەوە
___________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

