له ساڵی ١٣٢٤ له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران دامه‌زراو عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا له شاری ورمێ یه‌كیه‌تیی لاوانی دامهزراندو به‌م چه‌شنه هه‌ر له مێرمنداڵییه‌وه پێی نایه دنیای سیاسهتو به سیاسه‌ت ئاشنا بوو. له ساڵی١٣٢٧ بۆ خوێندن ڕووی له پاریس كرد كه هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له حه‌مه‌ڕه‌زا شا بوو، قاسملووی لاو كه ڕووخانی كۆماری كوردستانی به ده‌ستی رێژیمی پاشایه‌تی دیتبووو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئاشنا بوو، هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی له ١٨ ساڵ زیاتر نه‌بوو، له پاریس له نێو خوێندكارانی ئێرانی‌دا وتارێكی له دژی رێژیمی پاشایه‌تی دا كه ئه‌م وتاردانه بوو به هۆی تووڕه‌یی باڵوێزی ئێران له فه‌رانسه‌و به‌و هۆیه‌وه داوایان له فه‌رانسه كرد كه عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له‌و وڵاته وه ده‌ر بنێن‌و به هۆی پێوه‌ندیی گه‌رمی نێوان فه‌رانسه‌و ئێران قاسملوو له پاریس ده‌ركراو ڕووی له وڵاتی چێكۆسلۆڤاكی كرد. له‌و ماوه‌یه‌دا كه له فه‌رانسه بوو به هاوكاریی چه‌ند خوێندكارێكی كورد كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردیان له ئۆرووپا دامه‌زراند.
له كاتی گیرسانه‌وه‌ی له چێكۆسلۆڤاكی بڕوانامه‌ی لیسانسی له‌و وڵاته وه‌رگرت. له ساڵی ١٣٣١ به هۆی په‌ره‌گرتنی خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و پێكهاتنی زه‌مینه‌ی تێكۆشانی سیاسی له نێوخۆدا، قاسملوو كه هزرو خولیای خه‌بات له پیناوی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له مێشكی‌دا بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران‌و به هاوكاریی حیزبی تووده‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی دڵسۆز كومیته‌ی كوردستانی حیزبی دیمۆكراتیان دامهزراندهوهو ده‌ستیان دایه ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ئۆرگانی كومیته‌ی ناوهندیو هه‌روه‌ها ڕێكخستنی لاوان له ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا. به ڕوودانی كووده‌تای ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٣٢ ئه‌و بواره‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك بۆ ئازادییه دێموكراتییهكان ڕه‌خسابوو، له نێو چوو‌و خهباتو تێكۆشانی قاسملوو‌و هاوڕێیانی كه‌وته بواری نهێنییه‌وه. له جۆزه‌ردانی ١٣٣٤ له كهوتهرانی مه‌هاباد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی تێكۆشانی حیزبی دێموكرات به‌ڕێوه چوو.
پاش ئه‌م رێكه‌وته پۆلیسزده بوونی حیزبی تووده بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه قاسملوو بتوانی هه‌ڤاڵه‌كانی ڕازی بكات كه جیا له حیزبی تووده‌و سه‌ربه‌خۆیانه تێكۆشانی خۆیان درێژه پێ بده‌ن. به‌شدارانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه ٧تا٨ كه‌س بوون بڕیاریان دا كه له‌مه‌وبه‌دوا به جیا‌و سه‌ربه‌خۆ له حیزبی تووده تێكۆشانی خۆیان درێژه پێ بدهنو ناوی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان نا "كۆنفرانسی یه‌كه‌م". لێره‌وه بوو كه د.قاسملوو بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیی حیزبی دانا‌و حیزبی دێموكراتی له پاشكۆیه‌تیی حیزبی تووده هێنایه ده‌ره‌وه. له سالی ١٣٣٦ بۆ جارێكی دیكه عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێكۆسلۆڤاكیو له ساڵی ١٣٣٧ (١٩٥٨) پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی عێراق د.قاسملوو جارێكی دیكه به هیوای بووژاندنه‌وه‌ی خه‌باتی حیزبی دێموكرات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق‌و تا ساڵی ١٣٣٩ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا ئه‌ندامانی په‌ڕیوه بووی ده‌ستی زۆرداریی رێژیمی پاشایه‌تی رێك بخاته‌وه به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت‌و له ساڵی ١٣٣٩ (١٩٦٠) له سه‌ر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراق له‌م وڵاته دهردهكرێو بۆ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پراگ. ساڵی ١٣٣٩ تا ساڵی ١٣٤٩ د.قاسملوو بێجگه له ده‌ركردنی چه‌ند ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی كوردستان‌و چه‌ند پێوه‌ندییه‌ك به ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕشی ٤٦-٤٧ (سولێمان مۆعینی، ئیسماعیل شه‌ریفزاده) هیچ ئاگادارییه‌كی له تێكۆشانی حیزبی دێموكرات له باشووری كوردستان نامێنێ. له ماوه‌ی ئه‌م ١٠ ساڵه‌دا به پشتیوانیی ڕێبه‌رانی شۆڕشی ئهیلوول حیزبی دیمۆكرات ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د تهوفیقو ڕۆژ له دوای ڕۆژ حیزب له پره‌نسیپه دێموكراتیكه‌كانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه تا ئه‌و جێگایه كه له كۆنگره‌ی دووه‌مدا كه ساڵی ١٣٤٣ (١٩٦٤) به ڕێوه چوو، د.قاسملوو‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه كه له كادره هه‌ره به توانا‌و دڵسۆزه‌كانی حیزب بوون به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی سیخوڕی كه له لایه‌ن باڵی ئه‌حمه‌د تهوفیقهوه ده‌درێته پاڵیان، به ناڕه‌وا له حیزب ده‌رده‌كرێن. كۆنگره كه‌سانێك به ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب هه‌ڵده‌بژێرێ كه بۆ خۆیان به‌شداری كۆنگره نه‌بوون، بۆ وێنه كاتێك كه هه‌واڵ به مامۆستا هه‌ژار ده‌ده‌ن كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆته ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی، به پیكهنینو گاڵته‌وه ده‌ڵێ من نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات نیم، به‌ڵكوو هه‌ر كوردی ئێرانیش نیم.
پاش كۆتایی هاتنی كۆنگره، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی له ئاكامی كۆنگره، ئه‌ندامانی حیزب به سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش ده‌بن كه هه ر به‌شێكیان دیفاع له جه‌ریانێكی كوردستانی باشوور دهكهنو ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان واز له تێكۆشانی سیاسی دێنن‌و ڕوو ده‌كه‌نه كار‌و كاسبی بۆ بژیوی ژیانیان. ساڵی ١٩٧٠ پاش ده‌رچوونی به‌یانییه‌ی ١١ی ئازار‌و به فه‌رمی ناسینی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی باشوور له لایه‌ن رێژێمی به‌عسه‌وه جارێكی دیكه د.قاسملوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق‌و وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب كه دانیشتووی عێراق‌و كوردستان بوون، پێشنیاری یه‌كگرتنه‌وه‌یان پێ ده‌كات. له ئاكامدا به ههوڵو تیكۆشانێكی زۆر، ڕیزه‌كانی تێكۆشه‌رانی دێموكرات یه‌ك ده‌خاته‌وه. له‌و كاته‌دا نه ته‌شكیلات به مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بوونی هه‌بووه، نه به‌رنامه‌و پێڕه‌وێك كه له چوارچێوه‌یدا پێوه‌ندیی ئه‌ندامانی حیزب پێكه‌وه دیاری بكرێت‌و نه ڕۆژنامه‌و په‌روه‌رده كردنێك له ئارادایه. هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و به به‌رنامه كردنی حیزب له راستیدا زیندووكردنه‌وه‌ی حیزب بووه كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا مه‌ئموورییه‌ت ده‌درێ به د.قاسملوو تا له ماوه‌ی ٣ مانگدا به‌رنامه‌و پێڕه‌وێكی ڕێك‌وپێك ئاماده بكا‌و پاش جێبه‌جێ بوونی كاره‌كان به‌ره‌و گرتنی كۆنفرانسێك بچن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌واییه‌ك بدرێ به‌و ڕێبه‌رییه .
كۆنفرانسی سێهه‌م ساڵی ١٣٥٠ له شاری كۆیه به ڕێوه چوو. له گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌و پێڕه‌و، دانانی ڕێبهرییهكی به‌كۆمه‌ڵ بۆ حیزب و... د.قاسملوو ده‌وری تایبه‌تی گێڕاوه. له راستیدا ئاماده‌كردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆنفرانسه‌وه كه له حیزب‌دا به كۆنفرانسی زیندووكردنه‌وه‌ی حیزب ناوبانگی ده‌ركردووه، له رێگای ئه‌وه‌وه بووه. ناوه‌ڕۆك‌و خاڵه گرینگه‌كانی به‌رنامه‌و پێڕه‌و بریتی بوون له: ١-دانانی ڕێبه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ده‌ركردنی بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ ٢-دانی شوناسێكی سه‌ربه‌خۆ به حیزب‌و دووری كردن له به‌ستراوه‌یی ٣-په‌ره‌دان به دێموكراسی چ نێوخۆیی بێت، یا له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بێت ٤-په‌روه‌رده‌و بارهێنانی كادر ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی حیزب‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ٥-ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی كوردستان‌و تێكۆشه‌ر بۆ چوارچێوه‌ی فیكری دان به حیزب‌و ئه‌ندامانی به په‌سه‌ندكرانی ئه‌م به‌رنامه‌و پێڕه‌وه له راستیدا حیزب ده‌كه‌وێته قۆناغێكی نوێوه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ساختار‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌دا حیزبی دێموكرات توانی پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بگه‌ڕێته‌وه نێوخۆی وڵات‌و ڕێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مافخوازانه بكات كه له ماكۆوه تا ئیلام له دژی سه‌ركوت‌و داگیركاری كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی هه‌بووه. هاوكات له‌گه‌ڵ بهرهنگاریو په‌لاماری هێزی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی‌و شكستهێنان به ده‌ستووری جیهادی خومه‌ینی له دژی گه‌لی كورد حیزبی دێموكرات له خزمه‌تكردن به رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا به دانانی قوتابخانه بۆ منداڵان، كێشانی ڕێگاوبان، دانانی بنكه‌ی ده‌رمانی له ناوچه جیاجیاكان، دانانی سیستمێكی قه‌زایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك، دابه‌شكردنی زهویو زار به سه‌ر جووتیارانی بێ زه‌ویداو هتد غافڵ نه‌بووه. ئه‌مه نیشانه‌ی به‌هێزیی رێكخراوی حیزب بوو كه به بی ئیمكانات ئه‌م كارانه‌ی ڕاده‌په‌ڕاندن. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تكردندا د.قاسملوو فێری كردین تا سه‌ر دێموكرات بین‌و هه‌نگاوێك نه‌كشێینه‌وه، فێری كردین بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی ڕه‌وا له كه‌ره‌سته‌ی ناڕه‌وا كه‌ڵك وه‌رنه‌گرین ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی دووربینی له سیاسه‌تدا بوو، واقێع بینی فێر كردین‌و گوتی نابێ له سه‌ر ئاوات‌و ئاره‌زوو سیاسه‌ت دیاری بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌بێ ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ دیاریكردنی سیاسه‌ت له به‌رچاو بگرین. قاسملوو بێجگه له‌و ده‌رسانه كه فێری كردین‌و نه‌سڵ له دوای نه‌سڵ شانازیی پێوه ده‌كه‌ین، بۆ ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی كورد به بیروڕای گشتیی جیهان ده‌ستی دایه تێكۆشانێكی دیپلۆماتیكی بهرینو بوو به باڵوێزو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت. ئه‌و به توانا‌و لیهاتووییو زمانزانییهكهی توانی ده‌نگی مه‌زڵوومییه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كانی جیهان بگهیهنێتو دۆستی وا بۆ كورد په‌یدا بكات كه له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا بتوانن به هاواری كورده‌وه بێن كه نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و به ده‌نگه‌وه هاتنه پاش كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ی زایینی كوردستانی باشوور بڕیاری ناوچه‌ی ئه‌منی لێ كه‌وته‌وه كه به ئیبتكاری فرانسوا میتران‌و فهرانسییهكان بوو كه هه‌موویان دۆستی د.قاسملووی نه‌مر بوون. لێره‌دا بیروڕای چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كه‌مه هه‌وێنی بابه‌ته‌كه‌و به‌ڵگه‌ی نووسینه‌كه‌م. كریس كۆچێرا له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی د.قاسملوودا ده‌نووسێ: "قاسملوو هیچكات خۆی ته‌نیا بۆ كوردستانی ئیران ته‌رخان نه‌كردبوو. ئه‌و هه‌ركات له‌گه‌ڵ ئۆرووپاییه‌كان قسه‌ی ده‌كرد له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد به گشتی‌و ٢٥ میلیۆن كورده‌وه قسه‌ی ده‌كرد". جاناتان ڕێندل هه‌واڵنێری ئامریكایی ده‌نووسێ: "له یه‌كێك له سه‌فه‌ره‌كانیدا بۆ ئۆرووپا قاسملوو لیستێكی به من نیشان دا. كاتێك له قاسملووم پرسی ئه‌م لیسته چییه‌و بۆ چییه‌تی؟ وتیان: ئه‌م لیسته پێوه‌ندییان هه‌یه به شار‌و گونده‌كانی كوردستانی عێراقه‌وه كه عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال تێیاندا به‌رده‌وامه‌و ئه‌م لیسته‌یه‌م بۆ وڵاتانی ئۆروپایی ئاماده كردووه". له كردنه‌وه‌ی كۆنسوولگه‌ریی فه‌رانسه له هه‌ولێر د.بێرنارد كۆشنێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی فه‌رانسه وتی وته‌كه‌م به یادی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه منی له‌گه‌ڵ كورد‌و كوردستان ئاشنا كرد. نموونه له‌م باره‌وه یه‌كجار زۆرن به سه‌دان ڕۆژنامهوانو سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی دیكه هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك ستایشی زانایی‌و لیهاتوویی د.قاسملوویان كردووه‌و ڕایانگه‌یاندووه كه له رێگای ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كوردستان ئاشنا بوون. له هه‌موو ئه‌مانه گرینگتر ده‌توانین ئاماژه به جێگیركردنی سیستمی ڕێبه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ له حیزبی دێموكرات‌دا له لایه‌ن شه‌هیدی نه‌مر د.قاسملووه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شێوه ڕێبه‌رییه توانی دوای شه‌هیدبوونی د.قاسملوو‌و د.شه‌ره‌فكه‌ندی كه دوو كۆڵه‌كه‌ی به‌هێزو بێ هاوتا بوون له حیزبی دێموكرات‌دا كه حیزب پاش ئه‌وانیش توانی درێژه به ڕێبازه‌كه‌یان بدات. د.قاسملوو ئه‌زموونی له بزووتنه‌وه‌كانی پێشووی كوردستان وه‌رگرتبوو كه به هۆی ڕێبه‌ریی فه‌ردییه‌وه تووشی تێك‌شكان ببوون. هه‌ر بۆیه به هه‌موو توانایه‌وه دژی فهردپهرستیو ڕێبه‌ریی فه‌ردی هه‌رچه‌نده نه‌فه‌ره‌كه به‌تواناو دڵسۆزیش بووبێ، دهوێستایهوهو درووشمی جهمعگهرایی به‌رز ده‌كرده‌وه. هه‌موو له بیرمانهو بیستوومانه‌و وه‌ك به‌ڵگه ئێستاش له به‌رده‌ستدایه كه كاتێك گرووپی ٧كهسی له حیزبی دێموكرات جیا بوونه‌وه له میتینگی مه‌هاباد كه به‌و بۆنه‌وه پێك هاتبوو به‌شدارانی میتینگ دروشمی بژی د.قاسملوویان ده‌دا كه بێ ڕاوه‌ستان خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌نگ دا‌و داوای لێ كردن ئه‌و دروشمه دووپات نه‌كه‌نه‌وه، له‌وێ ده‌ڵێ ماوه‌یه‌كه یه‌كترمان نهدیتووهو وادیاره ئێوه دروشمی حیزبی دێموكراتتان له بیر چۆته‌وه. حیزبی دێموكرات دژی فهردپهرستییه، دروشمی حیزبی دێموكرات دروود به‌ر دێموكراته. بۆیه ده‌ڵێم ڕێبه‌ری بێ هاوتا تا دوا هه‌ناسه ڕێبواری رێگاتینو به دڵنیاییه‌وه دروشمی رێبوارانی رێگاكه‌ت هه‌ر بژی دێموكرات ده‌بێ.
___________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

