كاتژمێر 10ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 18ی پووشپه‌ڕ، ههڵۆكانی زاگرۆس هێرشیان كرده سه‌ر جاش فه‌رمانده‌ی پایه‌گای عه‌مه‌لیاتی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ به‌ناوی سوتوان یه‌كه‌م فه‌ریق ئازادی‌خا كوڕی تۆفیق‌و به سزای تاوانه‌كانیان گه‌یاند.
پێشتر ههڵۆكانی زاگرۆس چه‌ند جار ئه‌و پایه‌گای كه ناوبراو فه‌رمانده‌یه‌تی ده‌كرد ئاگربارانیان كردووه‌و 5 جاریش ئاگاداریان كردبۆوه كه واز له خیانه‌ت به نیشتمان بێنێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وازی له جاشایه‌تی نه‌هێنا، ههڵۆكانی زاگرۆس به 5 گوللـه به سزایان گهیاندو به‌ڵگه‌ی فهرماندهییهكهشی له‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆسدایه.
له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو‌و بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
___________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

