هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیونی سیاسیی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کۆمیسیۆنی سیاسیی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

pdki_komala_logo_web_2017_2


ڕاگەیەندراوی کۆمیسیونی سیاسیی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی بەڕێز

کۆمەڵانی خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان

بە پێی ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دەستەیەک لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە سنە کەوتوونەتە کەمینی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دوای تێکهەڵچوونێکی نابەرابەردا بە داخەوە ٣ کەس لە تێکۆشەرانی کۆمەڵە گیانیان لە دەست داوە.

گیان لە دەستدانی ئەو ژمارەیە لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بۆ هەموو دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد جێگای داخ و پەژارەیە و بە خەسارێک بۆ بزووتنەوەی کورد دادەنرێ.

کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی ئەو ٣ تێکۆشەرەی کۆمەڵە سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی، پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات و سەبر و سەبووری بۆ هەموولایەک بە ئاوات دەخوازێ.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی

٣ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی

٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی

 

___________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ــ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1310
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy