هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌ په‌له‌، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین كۆچی‌ دوایی‌ كرد!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ ته‌مه‌نی‌ 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد‌و تا ئێستا زانیاری‌ زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی‌ كۆچی‌ دوایی‌ بڵاو نه‌كراواته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ند ساڵ‌ بوو نه‌خۆش‌و به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ ده‌كرد‌و چه‌ند رۆ پێش به‌ بێده‌نگی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان.

 

nawshirwan_2017_1


نەوشیروان مستەفا:

ـ رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە.

ـ ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

ـ ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.

 ـ لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.

ـ سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.

ـ ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانیى پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

ـ ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.

ـ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ـ سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.

ـ درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ـ تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

ـ لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.

دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.

ـ لە ساڵی 2009 بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد.

ـ چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.

ـ لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

ـ باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.

 

___________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ــ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1104
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy