كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمیته‌ی زاگرۆسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا دوایان له ئه‌ندامانی نهێنیو چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، هه‌روها كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵاتیه‌كان كردووه له پێناو وریا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌شداری نه‌كردن له پرۆسه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردن ده‌ورو كاریگه‌ری خۆیان بنوێنن و هه‌روه‌ها داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه رۆژی 29ی بانه‌مه‌ڕ یا له ماڵ بمێننه‌وه یا له بڕی رۆیشتن بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان روو له ده‌ره‌وه‌ی شار بكه‌ن بۆ گهشتو سهیرانو تێكه‌ڵ به سروشتی جوانی كوردستان بن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك تراكتی هاوبه‌شیشیان له پێوه‌ندییه‌دا بڵاو كردۆته‌وه
ده‌قی به‌یاننامه‌كه به‌م شێوه‌یه:
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و دێمۆكرات!
چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی!
رۆژی 7ى بانه‌مه‌ڕی 1396هه‌روه‌ك ئاگادارن شه‌ش حیزبی كوردستانی رۆژههلاَت پێكه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا داوایان له كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان كرد كه به‌شداری له شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌و شۆرای شار‌و دیهاته‌كانی كوردستاندا نه‌كه‌ن. به درێژایی 39 ساڵ حاكمیه‌تی خۆسه‌پێنی كۆماری ئیسلامی له ئێران، هه‌موو بنه‌ماكانی هه‌ڵبژاردنی ئازادی خستووه‌ته ژێر پرسیار‌و ته‌نیا مه‌به‌ستی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن فریودانی خه‌ڵكی ئێران‌و جیهانی ده‌ره‌وه‌یه.
له‌م رۆژانه‌شدا میدیاكان، به‌ربژێره‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌و كار به‌ده‌ستانی دیكه سه‌رقاڵی هاندان‌و ڕووماڵكردنی پرۆسه‌ی شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارین له ئێران‌و كوردستان.
له ولاَتانی دیموكرات‌و ئازارد هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌و بنه‌ماكانی دێمۆكراسی دهژمێردرێو تاك ئازاده‌و له رێگای ده‌نگه‌كه‌یه‌وه گۆڕانكاری له دهسهلاَتو ژیانی خۆی‌و هاوشێوه‌كانی ده‌كا بهلاَم، له ئێران هه‌ڵبژاردن به ته‌واوه‌تی بۆ خزمه‌ت به نیزامی سیاسی داپلۆسێنه‌ر كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ. هه‌مووان له مهبهستو ویسته‌كانی ڕژیم له به ناو هه‌ڵبژاردنانه نزیك به چوار ده‌یه‌ی حاكمییه‌ت تێگهیشتووینو پێویست به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ورد ناكات.
له هه‌موو پرۆسه‌كانی به ناو هه‌ڵبژاردن، به‌دانی به‌ڵێنی درۆ‌و دوور له ڕاستی‌و بێ كرده‌وه هه‌وڵییان ئه‌وه بووه كه بگه‌نه دهسهڵاتو به‌جێگای خزمه‌تكردن به دانیشتوانی ئێران‌و كوردستان په‌ره‌یان به گه‌نده‌ڵی، رانتخاری، پڕكردنی گیرفانی خۆیان‌و پۆشته كردنی دام وده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان بوون ،بۆ كپ كردنی هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازی له ئێران وكوردستان به تایبه‌تی.
هه‌موو ئه‌و قهیرانو نه‌هامه‌تیانه وه‌كوو بێكار، هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی ئازادی‌و دێمۆكراسی كه شۆڕشی 57ی گه‌لانی ئێرانی لێكهوتهوه، دیاره نه‌ك ههركهم نه‌بوه‌ته‌وه به‌ڵكوو چه‌ند قات زیاتر بووه، دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌كوو تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر، لهشفرۆشیو په‌ره‌سه‌ندنی ده‌یان به‌ڵای كۆمه‌ڵایه‌تی تان‌و پۆی كۆمه‌ڵگای ته‌نییوه.
له‌ماوه‌ی حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی ئاستی گوزه‌ران، گه‌شه سه‌ندنی ئابووری‌و سیاسی، هیوا به داهاتوو تا هاتووه خراپتر بووه.
ئه‌مه‌یش به‌رهه‌می سیستمی سیاسی‌و ئابووری سه‌قه‌تی كۆماری ئیسلامیه كه ڕێبه‌ران‌و به‌رپرسانی به‌رپرسیارن له‌م بارودۆخه.
دۆخی مامۆستایان، خوێندكاران، ژنان‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئایین‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان قهیراناویو مه‌جالی ڕێكخستنی هه‌رچه‌شنه میتینگ‌و خۆپیشاندانی هێمنانه‌یان لێ زه‌وت كراوه، هه‌وڵ بۆ هێنانه گۆڕێ داواكاریه‌كانیان به ناوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حاكمیه‌تی نیزام‌و حكوومه‌تی خودا تووشی سه‌ركوت، زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێنه‌وه.
به‌بوونی له‌مپه‌ره یاساییه‌كانی وه‌ك ده‌سه‌لاتی ره‌های خامنه‌یی،شۆرای نیگابان، نزاره‌تی ئیستیسوابی،به‌ڕێوه بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژراردنی ئازاد‌و دێمۆكراتیك بێ مانایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار ئه‌و مافه‌یان له خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان به‌تایبه‌تی زه‌وت كردووه.
به‌م كارنامه رهشو باكگراونده مێژوویی‌و سیاسیه‌ی كه ڕژیم بۆخۆی تۆماری كردووه نابێت هیچ چه‌شنه هیوایه‌ك به گۆڕان‌و دیسكۆرسی ئیسلاحخوازی ناو ڕژیم ههبێتو نابێت خه‌ڵكی هیوایه‌كیان پێ بێت.
بۆیه ئێمه به ئه‌ركی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و دیمۆكرات، چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، هه‌روها كه‌سایه‌تی كۆمه‌لاتیه‌كان ده‌زانین له پێناو وریا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌شداری نه‌كردن له پرۆسه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردن ده‌ورو كاریگه‌ری خۆیان بنوێنن. گرینگه خه‌ڵكی كوردستان رۆژی 29ی بانه‌مه‌ڕ یا له‌ماڵ بمێننه‌وه یا له بری رۆیشتن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان روو ده‌ره‌وه‌ی شار بكه‌ن بۆ گهشتو سهیرانو تێكه‌ڵ به سروشتی جوانی كوردستان بن.
بڕووخێ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی زاگرۆس
13/5/2017
23/2/1396
بۆ دابه‌زاندنی داواكارییه‌كه‌و سه‌رجه‌م تراكته‌كان به شێوه‌ی PDFو وێنه كلیك له‌سه‌ر ئێره بكه.
___________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
ــ تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"

