شەش لایەنی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەیانییەکی هاوبەشدا هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێرانیان بایکۆت کرد.
دەقی بەیاننامەکە به‌م شێوه‌یه:
به‌یانییه‌ی هاوبه‌ش
كۆمه‌ڵانی تێكوشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
كۆماری ئێسلامیی ئێران ڕۆژی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆك كۆماری‌و شۆراكانی شار‌و دێ‌و به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له‌م ڕۆژه‌دا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، به هیچ پێوه‌رێكی دێموكراتیك‌و ئه‌وڕۆیی ناتواندرێت ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی له‌سه‌ر بێت. له‌بارودۆخێكدا كه حیزبه سیاسییه‌كانی نه‌یاری ڕێژیم قه‌ده‌غه كراون، ڕاده‌ربڕینی ئازاد له‌هه‌موو ئێران تاوانه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له سهڕهتاییترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئینسانیی خۆیان بێبه‌ش كراون، ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه به واتای بێ‌ماف كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانه‌و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دڕێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌و نیزامی سهرهڕۆو داپلۆسێنه‌ره له ئێران.
به‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین وه‌كوو كاردانهوهیەكی لێبڕاوانه به‌ڕانبه‌ر به‌م هه‌مووه بێمافییه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕدا به‌شداری نه‌كه‌ن. به به‌شداری نه‌كردنی خۆتان له‌م شانۆگهڕییهدا په‌یامێكی ڕوون له ئێراده‌و یه‌كده‌نگیی خۆتان به‌ڕانبه‌ر به ڕێژیمێك كه مافه ئینسانی‌و ڕه‌واكانی ئێوه پێشیل ده‌كات، به جیهان ڕابگهیەنن. بایكۆت كردنی یه‌كده‌نگی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌مانكاتدا ڕێگایەكه بۆ پێش‌گرتن له داسه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه فشار‌و سهركوتێك به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
داوا له هه‌موو چالاكانی بۆاری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی، تێكوشه‌رانی سیاسی، لایهنو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه له پێناوی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان، هه‌ڵسوڕاوانه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن‌و ڕیزه‌كانی ئه‌م یه‌كده‌نگییه به‌هێزتر بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
هاوڕێیانی پێشوو
٧ ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦
٢٧ی ئاوریلی ٢٠١٧
_________________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
ــ تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"

