هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

داگیرکەرانی کوردستان چەکەکانیان تەنیا بۆ سەرکوتی خەڵکی بێ دەسەڵاتی خۆیان کاریگەرە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

rasan_-_bahrami_-_1رێژیمە چەوسێنەر‌و خۆسەپێنەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە سەروەت‌و سامانی وڵاتەکەیان بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان لە ڕێگای کڕینی چەک‌و تەقەمەنی لە وڵاتانی بیانی، ژستی بەهێز بوون‌و توانایی بەرگری لە ئەگەری هێرشی دەرەکی، لە خۆیان نیشان دەدەن‌و هێزێکی زۆر‌و بۆری نیزامی بە ناوی پاراستنی نیشتمان بە چەکی بێ نێوەڕۆک چەکدار دەکەن، بەڵام مەبەستی سەرەکی ڕاهێنانی نیزامیی ئەوان لە ڕاستای سەرکوتی خەڵکی وڵاتی خۆیانە‌و ئەو چەک‌و کەرەستانە تەنیا بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێنن، لە واقیعدا کڕینی چەک‌و کەرەستەی نیزامی بە ناوی بەرگری لە وڵات، ڕێگا خۆش کردنە بۆ کڕینی چەک‌و کەرەستە بۆ سەرکوت کردنی گەلانی خۆیان‌و پاراستنی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەیان.

هەر بۆیە پێویستیی هێزێکی تایبەت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان لە ژێر ناوی جۆراجۆر بۆ ئەشکەنجە‌و ئازاردانی خەڵکی وڵاتی خۆیان پێک بێنن‌و لە هەر جێگایەک دەنگێکی ئازادیخوازانە سەرهەڵ بدا بە هەموو شێوەیەک سەرکوتی بکەن.

لە ئێرانی بەڵالێدراودا هێزەکانی بەسیج‌و سپای پاسداران بە پەل هاویشتنێکی زۆر بەرین بوونەتە هێزی سەرکوتکەری گەلانی ئێران‌و لەلایەن وڵاتێکی زلهێزی دیکتاتۆر راهێنانیان پێ دەکرێ‌و بە چەک‌و کەرەستەی تایبەت هەر چەشنە دەنگێکی ئازادیخوازانە سەرکوت دەکەن.

ئەمە لە حاڵێک دایە ئەم چەک‌و کەرەستە بە نیازی پاراستنی وڵات لە ئەگەری هێرشی دوژمنی دەرەکی دەکڕدرێت. ئەم چەک‌و کەرستەی ڕاهێنانە، لە هێرشی دەرەکی هاوپەیمانان بۆسەر وڵاتی عێراق بە ڕوونی کاریگەرییەکەی دەرکەوت.

لەم ڕۆژانەدا وێنەی هەرە زیندوو هێرشی مووشەکیی ئامریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سووریە، چەند‌و چۆنیی بەهێزبوونی ئەرتەشی سووریەی دەرخست.

 

bahrami_-_chak_-_2


وەک بینیشمان‌و لە کاتی ئەم هێرشەدا هاوپەیمانی ئێران‌و ڕووسیە دەرکەوت‌و نیشان درا کە ئێران بە تەواوی پاڵی داوەتە وڵاتی ڕووسیەوە وەک پاڵپشتی سەرەکیی خۆی بۆ مەبەستەکانی کەڵکی لێ وەر دەگرێت ڕووسیەش چەک‌و کەرەستەکەی بە ئێران دەفرۆشێت، هەم بواری ماڵییەوە خۆی بە هێز دەکا‌و هەم چەکەکانی تاقی دەکاتەوە، لەو پێوەندییەدا دەبێ چاوەڕوان بین لە ئەگەری هێرشی دەرەکی بۆسەر ئێران ئەم چەک‌و کەرەستانەی ئێران چەند کاریگەر دەبن، ئەمە لە کاتێک دایە ئەم چەک‌و کەرەستانە بۆ سووریە‌و وڵاتانی دەوروبەر بووەتە مەرگەسات بۆ گەلانی هەژاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرهەڵدانی داعش‌و هەروەها پێکهێنانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە عێراق کە ئێران ئاراستەی دەکا‌و نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتانی دەوروبەر‌و دووبەرەکی نانەوە، هەمووی ئەوانە بەرهەمی بیر‌و ئەندێشەی ئەم زلهێزانەن کە سەرچاوەی مەرگەساتی گەلانی هەژاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

لە لایەکی دیکەوە ئەو چەک‌و کەرەستانە کە وڵاتە زلهێزەکان بۆ پارە‌و سەروەت‌و سامانی خەڵک بە ناوی پارێزگاری لە وڵات کۆ دەکەنەوە ئەوەندە بە هێز‌و جێگای باوڕ نییە کە ئەگەر هێرشێکی بیانی ڕوو بکاتە وڵاتەکەیان چرکەساتێک بەرگری لە خۆیان بکەن تەنیا ئەگەر مەجالیان ببێت بەو کەرەستانە بەرەو وڵاتانی دیکە هەڵ دێن، یان دەبێ لە بیابانەکان حەشاریان بدەن‌و یان بە چەکی قورسی وڵاتە زلهێزەکان لەگەڵ خاک یەکسان بن. سەیر ئەوەیە تا ئێستاش ئەوەندە تێ گەیشتنیان نییە کە چەکی کاریگەر بەمانە نافرۆشن کە هێزی بەربەرەکانێیان لە بەرانبەر خۆیاندا هەبێت.

راستییەکی حاشاهەڵنەگرە، فەزای سیاسی‌و هاوکێشەکانی ئەورۆی ناوچەکە‌و جیهان بەو ئاقارە دەچن کە سەردەمی دەسەڵاتی رێژیمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو نەمان دەچێ‌و بیر‌و ئەندێشەی دیمۆکراتیانە‌و مرۆڤ تەوەر زیاتر لە هەر کات لایەنگرانی زیاتر دەکات‌و لەم هاوکێشە ناوچەیی‌و سیاسەتە جیهانییەدا، نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی ئاشتیخواز‌و زیاتر لە هەرکات دەتوانێ پشتیوانی سیاسیی وڵاتانی زلهێز بۆ خۆی مسۆگەر بکات کە لە چەکی بێ هێزی داگیرکەران بەهێزترە.

 

 _________________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ــ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1041
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy