هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەفتەری سیاسیی PDKI کردەوەی دژە مرۆیی لە ئێدلبی سووریە مەحکووم کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کردەوەی دژە مرۆیی بۆمبارانی شیمیایی لە ئێدلبی سووریەی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

pdki_-_logo_-_2016_-_taybet_1


کردەوەی دژە مرۆیی لە ئێدلبی سووریە مەحکوومە

ڕۆژی سێ‌شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦، ٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی، ئەرتەشی سەر بە حکوومەتی تاوانباری ئەسەد لە سووریە، هێرشی شیمیایی کردە سەر خەڵکی بێ‌تاوان و بێ‌پشت و پەنا لە گوندی خان شێخوون لە باشووری پارێزگای ئێدلب لە سووریە، و لەو هێرشە ئاسمانیەدا کە بۆمبی شیمیایی تێدا بەکارهاتبوو، زیاتر لە سەد کەس کوژراو و سەدان کەس بریندار بوون کە حاڵی بەشیکی زۆر لەو بریندارانە نالەبار ڕاگەیەندراوە.

ئەم هێرشە ئاسمانیە شیمیاییەی ڕێژیمی ئەسەد یەکەم هێرشی لەم چەشنە بۆ سەر خەڵکی سووریە نیە و چەند جاری دیکەش تاوانی دژەمرۆیی لەم چەشنەی ئەنجام داوە و بۆیە بەپێی بڕیار و رێکەوتنە پێشوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبوا لە چەکی شیمیایی دابماڵڕایە، بەڵام لە بەر پشتیوانیی هەمەلایەنەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەشداریی ئەو ڕێژیمە لە شەڕی نێوخۆیی سووریە، هەروەها پشتیوانیی سیاسی و نیزامیی ڕووسیە لە ڕێژیمی ئەسەد، ڕێژیمی بەعسیی سووریە لە سەر تاوان و کردەوە دژە مرۆییەکانی بەردەوامە و لەو کردەوانەدا پشتیوانیی ئاشکرای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی لەپشتە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ قوربانیانی ئەو رووداوە دژە مرۆییە، ئەو بۆردومانە شیمیاییە مەحکووم دەکا و داوا لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و مرۆڤدۆستەکان دەکا کە ئەو کردەوەیە مەحکووم بکەن وهەر لەو کاتەدا داوا لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکان و ناوەندە دەسڵاتدارەکانی جیهان دەکا کە پشتیوانی خەڵکی بێتاوانی سووریە بن و بەر بە تاوانکارییەکانی ڕێژیمی ئەسەد و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سووریە بگرن.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦

٥ی ئاوریلی ٢٠١٧

 

 _________________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ــ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 953
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy