هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆ شه‌هیدی لاو كه‌ریم ئه‌مینی‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 

 

بێ ده‌نگه‌ ببه‌ ئاوی سه‌رشێتkeyhan_yousfi2

مه‌مترسێنه‌ له‌ شه‌پۆلت

به‌ گژ كێدا ده‌ڕۆیت مه‌گه‌ر

شاخ و چیات لێ سه‌ندراوه‌

رێگای زه‌ریاش ئێجگار دووره‌

بۆ تاوانی نامه‌تی خۆت له‌ بازاڕی بێ شه‌رمیدا هه‌رزان فرۆشی من ده‌كه‌ی؟

مه‌ناڵێنه‌

با لووره‌ی شه‌پۆڵیشت خه‌ونی دارستان رانچڵه‌كێنێ

بێچووه‌ شێری سه‌رشاخانم

ساڵانێكه‌ لێره‌ نووستووه‌

ئه‌ویش ئیمانی هێناوه‌

شه‌وی وڵات ده‌بێت وابێ

دوور و درێژ

بێ كۆتایی.

بێ ده‌نگه‌ ببه‌ یاخی بێوار

ئۆقره‌ نه‌گرتووی سه‌رگه‌ردان

به‌ گژ كێدا ده‌ڕۆی مه‌گه‌ر

ئه‌ی بێ خاك و ئه‌ی بێ سه‌نگه‌رkerim_emini

كێ له‌ نێو خۆدا ون ده‌كه‌ی

باڵنده‌ی كام باخ ده‌خنكێنێ

بێ ده‌نگ ببه‌ یاخی بێوار

یاری بێواری كێ ون ده‌كه‌ی

رێبواری كام رێ له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌ی

ئه‌ی سه‌رڵێشێواوی بێ نیشتمان

ژانی زه‌ریا شێتی كردووی

شه‌پۆلی شێت له‌ گیانی كێ تۆ به‌رده‌ده‌ی

په‌پووله‌ی كام ماڵ ون ده‌كه‌ی

په‌ڕوباڵی كام باڵنده‌ تۆده‌شكێنێ

كامه‌دایكمان دڵ پرخه‌م ده‌كه‌ی

هێمن ببه‌ شێتی بێوار

خه‌م و په‌ژاره‌ و گریان

له‌ مێژه‌ ساڵه‌

دڵی دایكمی

وه‌ك نیشتمانم داگیر كردووه‌

سواڵی فرمێسك له‌ چاوی كێ ده‌كه‌ی

له‌ مێژ ساڵه‌

چاوی دایكم

وه‌ك كانیاوی وڵاته‌كه‌م

قاقڕستان و بێ ئاوه‌

بێ ده‌نگه‌ ببه‌

مه‌ناڵێنه‌

سه‌رت داخه‌ و مه‌لوورێنه‌

ده‌ستی شه‌پۆلت زۆر كورته‌

ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئه‌م رێبازه‌

بۆت ناگیرێ

هه‌ڵۆی یاخی نیشمتانمت

هه‌رگیز هه‌رگیز ده‌ست ناكه‌وێ

قه‌ت بۆتیش ده‌سته‌مۆ ناكرێت

بێ ده‌نگ ببه‌و

مه‌ناڵێنه‌

سه‌رت داخه‌ و مه‌لوورێنه‌

گوڵی نیشتمانم ون مه‌كه‌

شاخ و چیا چاوه‌ڕوانیه‌

گوڵی زێدی من مه‌فڕێنه‌

سه‌ر لووتكه‌كان به‌ تاسه‌ین

هه‌ڵۆی خاكی من مه‌خنكێنه‌

دارستانه‌كان بیری ده‌كه‌ن

ئه‌ستێره‌ی ئاسمانم لێ ون مه‌كه‌

رێگای ئاسۆمان پێ نیشان ده‌دات

بێ ده‌نگ ببه‌ یاخی بێوار

سه‌رت داخه‌ و مه‌لوورێنه

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1509
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy