راسان قۆناغێکی نوێی خەباتی شۆرشگێرانەی بزووتنەوەی نەتەوەیی _دیمۆکراتیکی نەتەوەکەمانە کە ئەزموونی لانیکەم پتر لە ۳٥ ساڵی رۆڵە خەباتگێرەکانی نەتەوەکەمان لە رێبەران بزاڤەکە تا بچووکترین ئۆرگانی رێکخستنی لە بەربەرەکانێی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دایە.
راستیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پاراستنو بە ئاکام گەیشتنی دەسکەوتی باشووری نیشتمان دەوری سەرەکی لە حوزوری کەمی شۆرشگێرانی رۆژهەڵات لە ناوخۆی وڵات هەبووە بەڵام وڵامدەری داخوازییەکانی پشتیوانانی شۆرش خەڵکی تێکۆشەری کوردستان نەبوو.
سالێک بەسەر راسانی رۆژهەڵات کە دەسپێشخەرەکەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو تێدەپەڕێ، هەڵوومەرجێکی لەبار بۆ دەسلەملانی خەڵکو پێشمەرگەو گرێدانی خەباتی شاخو شار لە ئارادایە،لە زۆر رەهەندەوەو لێکۆلەرانو نوسەران لایەنە جیاجیاکانی راسان کەوتوەتە بەر سەرنجو تێرامان.
ئەوەی جێگای لێوردبوونەوەیە لە زۆر لاوە کۆمەڵێک دروشمی بریقەدار تایبەت لەسەر هەلوومەرجی ئەورۆی رۆژهەڵات دەهۆندرێتەوە، بەڵام شۆرش پێویستی بە مرۆڤی شۆرشگێرەو بە کردوە لە بوون لە مەیدانی شۆڕشە بۆیە گەر هەست کردەوەی لەگەڵ نەبێ لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە پەسند نین.
سەردەم نوێی سەردەمێکە کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانی نەبووە کان بە بوون لەقەڵەم بدرێن،خەڵکی ئەورۆ زۆر بە باشی لایەنی چاکو خراپ لە یەک جیادەکاتەوە لەم سۆنگەوەیە کە لە لای خەڵک ئەوە کردەوەی شۆرشگێرانەیە کە توانایی ئەوەی تێدایە ورەو هێز ببەخشێ بە باڵای شۆرش نەک دروشمو خۆ حەشاردان.
کردەوەی شۆرشگێرانە لە لایەنی جۆراوجۆری دیپلۆماسیو راگەیاندنو ماڵییەوەو ....پاڵپشتیو رێکاری باشن بۆ پشتیوانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد کە بە کردەوە لە مەیدانی خەباتو تێکۆشاندان.
لێرەدا کە شاخ بە هەموو تواناوە وێرای حوزوری چالاکانەی لە ساڵی رابردوو لە دڵی شاردا،پەیامی ئەوەی ئاراستەی لاوانی دەروستی رۆژهەڵاتو سەرجەم چینو توێژەکان کرد کە دەبێ لە رێگای جۆراجۆرەوە هەڵویستیان بەرانبەر ستەمو نادادپەروەری رێژیم هەبێ ، لەوکاتەیە شاخو شار لێک گرێدەدرێن وشوێنەواری خۆی لەسەر ورەی رێژیم دادەنێو بەرەو رووخانی دەبا.
نەرۆزی جامانەی ئەمساڵ هەنگاوێکی بەبڕشتو کاریگەر لە راستای گەیشتن بە ئامانجەکانی راسانی رۆژهەڵات بوو، وێرای دەست خۆشی وپێزانیمان دەست یەکەبەیەکی بەشدارانو بەرێوەبەرانی رێوەرەسمە کان بە گەرمی دەگووشینو سڵاو لە یەکبوونو یەک هەڵوێستیان.
_________________________________________
ــ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
ــ تێلێگرامی "ههڵۆی كوردستان"

