هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات سپاسنامەیەکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بەبۆنەی بەڕێوەبردنی پڕشکۆی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لەلایەن خەڵکی دەروەستی کوردستانەوە، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

 

kt_-_2717_-_1_-_1


هەوری لەملان‌و جامانە لەشانەکانی نیشتمان

خەڵکی خەباتکاری کوردستان

ئۆگرانیی ئازادی‌و نەورۆز

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جەژنی نەورۆۆزی کۆن‌و ساڵی نوێ دا وێڕای جەژنەپیرۆزە‌و هیوای سەرکەوتنی خەبات‌و گەیشتن بە ئاواتەکانتان، سپاس‌و پێزانینی هەمبەر هەوڵەکاننتان بۆ وەڵامی بانگەوازی شەش ڕەوتی سیاسی کوردستانی ئێران وێڕایان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەرامبەر بوێری‌و ئازایەتیتان، سەرەڕای هەڕەشە‌و بەربەست‌و ئاستەنگەکانی کۆماری سەرکوتی تاران، دەردەبڕێ‌و شانازی دەکات کە ئێوەن پاڵپشتی ڕۆڵەکانی شاختان‌و هێزی بزوێنەری خەباتی شارتان.

ئەکمەلی‌و گەڕیان‌و سێ پێییتان، مەشخەڵانی ئاور‌و قریوەی شادیتان، دروشمی بڕوا بە سەرکەوتن‌و بوێریتان، دڵنیامان دەکاتەوە لە سەرکەوتن، پیرۆز بێ نەورۆز هێمای سەرکەوتن‌و ئازادیتان.

 

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی

 

 _________________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ــ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 927
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy