سه‌ره‌تا پیویسته ئاماژه بکرێ که ئه‌و نووسراوه‌یه باسێکی گشتییه له‌سه‌ر خه‌باتی کورد بهگشتیو پێوه‌ندیی تایبه‌تی به حیزبێک یان به‌شێکی کوردستانه‌وه نیه. هه‌روه‌ها، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه ئیدیعای خه‌سارناسی ته‌واوو بێ که‌مووکووڕی شۆڕشه‌کانی کوردی نیه، چون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته گرووپێک له شاره‌زایانی سیاسی، کۆمه‌ڵناس، مێژووناس، نیزامیکارو تێکۆشه‌رانێک که ساڵانێکی دورودرێژ چالاکانه له بزووتنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردستان دا به‌شدار بوون‌و خاڵه به‌هێزو لاوازه‌کانی خه‌باتیان به چاوی خۆیان دیوه‌و ته‌جره‌به‌یان کردووه، پێکبهێندرێو به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه گرینگه‌یان پێبسپێردرێ.
ئه‌وڕۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد که له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له‌ئارا دایه، به قۆناخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ. له‌لایه‌که‌وه ههلو ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ کورد ڕه‌خساوه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌و مهترسیهکانیش له‌سه‌ری زۆرتر‌و ئالۆز تر بوون.
کورد به‌شی زۆری به‌خۆیه‌تی که چۆن ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ مهترسیو هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر خۆی بڕه‌وێنێته‌وه‌و چه‌نده بتوانێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه بقۆزیێتهوه، که‌ڵکیان لێوهرگرێو بیانکا به ده‌سکه‌وت بۆ گه‌له‌که‌مان.
لهئارادابوونی خهباتو تێکۆشان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ته‌نیا باری ئه‌رێنی نیه، به‌ڵکوو به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی جوغرافیایی- سیاسی کوردستان، کۆمه‌ڵێک ئاڵۆزی‌و کێشه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه!
بۆیه ئێستا گونجاوترین کاته که خه‌سارناسێکی واقعبینانه‌ی خه‌باته‌کانی ڕابردوو‌و ئێستامان بکرێ، چه‌ند پرسی گرنگی ناڕوون بخرێنه به‌رباس، پێداویستتیهکان بناسین‌و خۆمان به‌هێزو ئاماده بکه‌ین.
ته‌نیا له‌به‌ر رووناکایی دیتنی که‌مووکووڕییه‌کان ده‌توانین هه‌ست به پێداویستی‌و پێویستیه‌کانی خه‌بات بکهینو بۆ دابینکردنیان هه‌وڵ بده‌ین.
مه‌به‌ستی نووسه‌ر له نووسینی ئه‌و بابه‌ته، ورووژاندنی پرسێکه که لێوردبوونه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان دایه. ئه‌گه‌ر خهباتگێڕانو ڕووناکبیران‌و چالاکانی سیاسیی کورد به ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن، ئامانجی نووسه‌ر وه‌دیهاتوه.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌کردن به چه‌ند پرس که ڕوونکردنه‌وه‌یان پێویسته. چون شینهکردنهوهو ڕوون نه‌بوونی هێندێک چهمکو پرسی سیاسی، ده‌بێته هۆی به لاڕێداچوونی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد:
خه‌باتی نهتهوهییو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک له نێوه‌که‌یڕا دیاره، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌و بێبه‌شه بۆ ماف‌و ئازادی‌و ڕزگاری له ژێرده‌ستی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یانی تێکۆشان بۆ دابینکردنی ماف‌و ئازدی هه‌موو چین‌و توێژ‌و حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی، ئیتنیکی، سینفی، بیروباوه‌ڕی سیاسی.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی جهوههریو بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئیدئولوژیکی، خه‌باتی فیرقه‌یی، خه‌باتی ڕێکخراوه‌یه‌کی سینفی یان ته‌نانه‌ت جووڵانه‌وه‌یه‌کی دێموکراسیخوازی. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بۆ چینێک یان مه‌زهه‌بێک یان سینفێکی تایبه‌تی نیه.
له تایبه‌تمه‌ندییه سرنجڕاکێشه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که هه‌موو لایه‌نانه‌کانی گه‌لی ڕاپه‌ڕیو هه‌زینه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاریشیان به خه‌بات نه‌بێ!
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیه ببینین، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنین که خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی تاقه حیزبێک، تاقه مه‌زهه‌بێک یان تاقه لایه‌نێک نیه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار بن‌و خه‌باته‌که ته‌نیا به به‌شداری ههموانو به خه‌باتی یه‌کگرتووی هه‌موو ڕێکخراوه چالاکه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی خه‌بات، سه‌رده‌که‌وێ.
ئێستا ئه‌و یه‌کگرتووییه بۆ وه‌دی نه‌هاتوه وکێو بۆچی نایکا، شتێک له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ.
حیزبێکی خهباتگێڕو خاوه‌ن پێگه‌و نفووزی کوردستانی به وه‌خۆگرتنی تێچوویه‌کی قورس به‌ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ستی کوردایهتیو خۆڕاگری خه‌ڵک زیندوو ڕاگرێ، ئیقتداری حکوومه‌ت بخاته ژێر پرسیاره‌وه، هیواو وره‌ی خه‌ڵک به‌هێز بکاو ترس له ڕێژیم بشکێنێ، ئاڵای خه‌بات شکاوه ڕاگرێ، به‌رگری له داڕمانی داخوازه نهتهییهکان بکا، پاشه‌کشه به ڕه‌خنه‌گران (منتقدین) بکا، بۆ ماوه‌یه‌ک حاکمییه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له کردستان به "چه‌لنج" بکێشێو ته‌نانه‌ت ڕێژیم ناچار به دانی هێندێک ئیمتیازی سیاسی‌و کولتووری بکا.
به‌ڵام مێژووی خه‌باته‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌ری ده‌خا که حیزبێک، هه‌رچه‌ندی له باری نیزامییه‌وه به‌هێزیش بێ، به‌ته‌نیا ناتوانێ خه‌بات به ئاکام بگه‌یه‌نێ‌و ماف‌و ئازادیی یه‌کجاری بۆ گه‌له‌که‌ی دابین بکا. چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی یاسامهندیو تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و یاسامهندییانه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
پرسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی خه‌بات، ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گرینگی تایبه‌تی هه‌یه.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ژێرسته‌م، بێبهشو دابه‌شکراو ئاشکرایه له باری چهکو چۆڵ‌و که‌ره‌سته‌ی مودێڕنی نیزامی‌و هه‌واڵده‌ری، ئیمکاناتی ماڵی- لوجستیکیو مه‌وقعییه‌تی نیزامییه‌وه به‌گشتی، زۆر له حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان لاواز تره.
باشه خه‌باتێکی ئاوا نابه‌رابه‌ر بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه، چ ئیمکاناتێکی له‌به‌رده‌ست دایه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له مێژوو دا مرۆڤی ئازادیخواز له باڵاده‌ستیی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر ترساباو پرینگابایهوه، خه‌باتی ڕزگاریخوازو به‌ربه‌ره‌کانێی مرۆڤه‌کان دژی زوڵم‌و زۆرداری‌و چه‌وسانه‌وه سه‌ری ههڵنهدهداو چه‌وسێنه‌ر، چه‌وسێنه‌ر ده‌مایه‌وه‌و چاره‌نووسی چه‌وساوه‌کانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات!
ئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی کورد‌و گه‌لانی ئازادیخوازی دیکه ده‌یسه‌لمێنن که زۆرداران له‌شکاننه‌هاتوو نین‌و کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر هه‌ن که ده‌توانن نابه‌رابه‌ریی هێزی خه‌باتکار به‌رامبه‌ر به هێزی پۆشته‌و بهئیمکانی دوژمن، قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه.
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، ناسین‌و وه‌دیهێنانی به‌تایبه‌تی چوار فاکته‌ری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریی هێز، بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاریخواز، چارهنووسسازو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه:
١. ئیراده‌و بیروباوه‌ڕی قایم به ئازادی‌و به خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێرده‌ستی.
٢. به‌شداریی هه‌راوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جووڵانه‌وه‌دا. خه‌ڵک خۆیان به خاوه‌نی خه‌باته‌که بزانن.
٣. هاوکارییو تێکۆشانی یه‌کگرتوویی هێزه‌کانی نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
٤. ده‌روه‌ستبوون به ئوسووڵ‌و پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان. ته‌نیا پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکراسی ده‌توانێ یه‌کێتی دڵخوازانه دابین بکا، هاوخه‌باتی بپارێزێ‌و به‌رده‌وامبوونی ده‌سته‌به‌ر بکا.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێکی بنده‌ست به‌بێ دابینکردنی ئه‌و چوار فاکتۆره سه‌ره‌کیه، سه‌رکه‌وتنی ئاسته‌مه.
خه‌باتی نه‌ه‌وه‌یی له وڵاتێک که ڕێژیمه‌که‌ی دیکتاتورییهو ئاماده نیه ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی گه‌ڵی مافخواز بسه‌لمێنێ‌و هیوایه‌کیش به وتووێژی جیدی‌و چاره‌سه‌رێکی سیاسی به‌دی ناکرێ، هێزی یه‌کگرتووی هه‌موولایه‌نه‌کانی به‌شدار ده‌خوازێ.
ڕێژیمه دیکتاتوریه‌کان ئه‌گه‌ر هێزێکی واقعی له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا ببینن‌و هه‌ست به مه‌ترسی بکه‌ن، ئه‌وکاته بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پاشه‌کشه ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و فشار‌و مه‌ترسییه ده‌توانێ به هێزی کگرتووی ههموولایهنهکانو پشتیوانیی کۆمه‌ڵگا دروست بێ.
"خه‌بات دێموکراسی هه‌ڵناگرێ" !
به‌پێێ هێندێک بۆچوون، بهڕێوهبردنو پاراستنی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی له‌کاتی خهباتو به‌تایبه‌تی له خه‌باتی چه‌کداریدا، مومکین نیه‌و خه‌باتی چه‌کداریی دێموکراسی هه‌ڵناگرێ. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ڕاست نیه، چون له‌گه‌ڵ سروشت‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی ناته‌بایه.
ئه‌و بۆچوونه مرۆڤ وه‌بیر قسه‌یه‌کی "ئه‌لێخاندرۆ خودوروفسکی" نووسه‌رو نمایشنامه نووسی ئیسپانیایی ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێ: "ئه‌و باڵندانه‌ی له قه‌فه‌سدا چاو ده‌که‌نه‌وه، فڕین به نه‌خۆشی ده‌زانن!
کورد له دیکتاتوری دا له‌دایک بووه، به چه‌وسانه‌وه‌و بنده‌ستی ڕاهاتوه، ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی دێموکراسی پێنه‌دراوه، بۆیه ئه‌گه‌رچی باسی دێموکراسی ده‌کا، به‌ڵام له ناخیدا دێموکراسی بۆخۆی به زیان‌و هه‌ڕه‌شه ده‌زانێ! قسه‌که‌ی "خودوروفسکی" ڕاسته!
ده‌ورو پێداویستیی دێموکراسی هه‌تا ئێستا له خه‌باتی ڕزگاریخواز دا هه‌ست پێنه‌کراوه. بۆیه دێموکراسی له خه‌باتی کورد دا ئێستا سنووری قسه‌و ئیدیعای تێنه‌په‌ڕاندوه‌و نه‌بۆته باوه‌ڕ. ده‌نا خه‌باتێکی ڕزگاریخواز بۆ سهربهستیو مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئوسووڵی دێموکراسی ناته‌با بێ. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دێموکراسی که‌وته ناته‌باییه‌وه، خه‌باتی ڕزگاریخواز نیه‌و ئازادی بۆ گه‌لی چه‌وساوه‌ی لێناکه‌وێته‌وه!
بێگومان هۆکارێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی دروستبوونی ئه‌و بۆچوونه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ له لێکدان‌و لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی دوو به‌شی سیاسی‌و نیزامی له خه‌باتی کورد دا.
سیاسهتو ئومووری نیزامی دوو حه‌وزه‌ی به‌ته‌واوی جیاوازن به یاسامه‌ندیی، مه‌نتق، ئه‌رک، سروشت‌و ڕه‌ساله‌تی جیاوازه‌وه. لێکدانی سنووری نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی‌و حه‌وزه‌ی نیزامی ده‌بێته هۆی میلیتاریزه‌بوونی سیاسهتو تێگهیشتنو تێڕوانین له سیاست‌و خه‌بات. واته زاڵبوونی بیر‌و مه‌نتقی نیزامی به‌سه‌ر به‌شی سیاسی دا.
ئه‌گه‌ر لهشهڕدابوونو دێموکراسی پێکناکۆک بایه‌ن، ده‌بوا وڵاتانی دێموکراتیک که تووشی شه‌ڕ دێن، دێموکراسی‌یان له وڵاتانی خۆیاندا ته‌عتیل کردبایه!
ڕه‌چاوکردنی پێوه‌رکانی دێموکراسی له هیچ شوێنێک هاسان نیه‌و تاقهتو بوێری زۆری گه‌ره‌که. به‌گشتی، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست که‌یفی به ڕێزگرتن له ئوسووڵی دێموکڕاسی نایه، به‌ڵام بۆ وه‌دیهێنانی هاودهنگیو هاوخه‌باتی، ئالترناتیڤێک بۆ دێموکراسی‌و کولتووری دێموکراتیک به‌دی ناکرێ.
ئه‌گه‌ر ڕێز له پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان نه‌گیرێ، نێوماڵی کورد قه‌ت ڕێک ناخرێو یهکڕیزیو یه‌کده‌نگی دابین ناکرێ، ئامانجی به‌شداریکردنی خهڵکو لایه‌نه‌کان له خه‌بات دا وه‌دی نایه‌و سه‌ره‌نجام خه‌ڵک له ناتهباییو کێشه‌ی نێوخۆیی ماندوو دهبنو ئه‌وه‌ش ده‌توانێ بیروباوه‌ڕ به خه‌بات بۆ ئازادی له‌رزۆک بکا.
یه‌کێ له ده‌رسه بهنرخهکانو ئه‌زموونه تاقیکراوه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی زۆری چهکو چه‌کدارو پووڵی زۆر قه‌ت عامیلی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه نه‌بوون.
چهکو پووڵ مه‌رجی لازمن بۆ خه‌بات، به‌ڵام مه‌رجی کافی بۆ سه‌رکه‌وتن نهبوونو نین. چهکو پووڵ به‌ته‌نیا، هه‌رچه‌نده‌ش زۆر بن، به‌بێ هاوپێوه‌ندی‌و یه‌کێتی نیشتمانی، سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر ناکا.
چهکو پووڵ ئه‌گه‌ر له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا نه‌بێ، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به زیانی خه‌باتی ڕزگاریخوازیش دا بشکێته‌وه‌و ببێ به کۆسپ بۆ وه‌دیهاتنی یهکێتیو کاری هاوبه‌ش.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌بوونی زه‌مینه‌ی ڕێکخستن‌و به‌شداریی لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌و تێکۆشانی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه.
له‌و خه‌باته‌دا، پێشمه‌رگه که جێگه‌و پیگه‌ی تایبه‌تی له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا هه‌یه، ئه‌وڕۆش وه‌ک باسکی چه‌کدارو به‌توانای خهباتو پاڵپشت‌و یاریده‌ده‌ری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، له خزمه‌ت ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی دا دڕیژه به ڕه‌ساله‌تی خۆی ده‌دا.
که باسی خه‌باتی جهماوهریو تهباییو به‌شداری خه‌ڵک ده‌کرێ، ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش ببینین که ئه‌حزابی سیاسی کۆمه‌ڵگا دابه‌ش دهکهنو ئه‌وانیشن که دتوانن ببن به ئولگوو بۆ کۆمه‌ڵگاو ته‌بایی کۆمه‌ڵ دابین‌و کۆمه‌ڵگا سازمانده‌هی بکه‌ن، بۆیه هاوکارییان به‌یه‌که‌وه ئه‌وه‌نده گرنگه.
ئه‌ساسه‌ن کارکردن به پێوه‌ره دێموکراتیکهکانو هه‌وڵدان بۆ داهێنانی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک بۆخۆی خه‌باته دژی ئیستبداد‌و بۆ ڕووخانی ڕێژیمی دیکتاتورییه.
یه‌که‌م، چون دێموکراسی له‌گه‌ڵ ماهییهتو بنه‌مای هزری ڕێژیمی دیکتاتورو ئیدئولوژیک ناته‌بایه‌و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سیستمی دیکتاتوریو دووه‌م، چون دێموکڕای که‌شی سیاسی سالم پێکدێنێ، ده‌توانێ هێزه پڕشووبڵاوهکان ڕێکبخاو به‌وجۆره جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به پیلانه‌کانی دوژمن به‌هێز بکاو بیپارێزێ.
موخالیف بین یان موافق، بکرێ یان نه‌کرێ، سێ دیارده‌ی خه‌باتی نه‌ته‌ویی- یه‌کگرتوویی- دێموکڕاسی وه‌ها به‌یه‌که‌وه گرێدراون که لێکجیاکردنه‌وه‌یان نامومکینه، چون خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌بێ به‌شداریی خهڵکو یه‌کگرتوویی هێزه سیاسیه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه به ئاکام ناگا،و موشارکه‌تی خهڵکو یه‌کگرتوویی حیزبه‌کان به‌بێ پابه‌ندبوون به ئوسووڵی دێموکڕاسی وه‌دی نایه. ئه‌و دیاردانه وه‌ک زنجیر به‌یه‌که‌وه گرێدراون‌و به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی بڕوای به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌بێ بڕوای به دێموکراسی‌و خه‌باتی هاوبه‌شیش ههبێو بیانووی ڵی نه‌گرێ!
به‌هۆی گرنگیی زۆر، لێره له زۆر جێ‌دا باسی پێداویستیی دێموکڕاسی کراوه. مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که ئێستا کوردستان ببێته سوئێد‌و به‌رپرسانی ئه‌حزابی کوردستانی وه‌ک سوئێدییه‌ک بیر بکه‌نه‌وه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه به‌شی ئه‌وه‌نده ڕێز له پێوه‌ره دێموکڕاتیکه‌کان بگرن که به‌یه‌که‌وه بسازێنو به‌هێزی یه‌کگرتووی حیزبه‌کان خه‌باته‌که‌مان له‌و چه‌قبه‌ستووییه ترسناکه ڕزگار بکه‌ن.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی مێشک‌و سیاسه‌ت
میلیتاریزه‌بوونی مێشک‌و سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا که به‌داخه دوورهدیمهنێکیش بۆ گۆڕانی به‌دی ناکرێ، ده‌بێته هۆی دژوارتربوونی خه‌بات، یهکبوعدی بیرکردنه‌وه، چه‌قبه‌ستووی سیاسی، به‌هه‌ڵه‌داچوون له هه‌ڵسه‌نگاندی هێزی خۆمانه‌و ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی ده‌بێته هۆی داماوی له دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه سیاسیه‌کانی نێوخه‌باتی ڕزگاریخوازدا.
نیشانه‌کانی میلیتاریزه‌بوونی سیاسه‌ت بریتین له:
• توانایی، دهسهڵاتو نفووز‌و دواڕۆژ له چوارچێوه‌ی هیزو ئیمکاناتی نیزامی دا ده‌خوێندرێته‌وه‌و ته‌عریف ده‌کرێ.
• لاوازبوونی ئوتوریته‌ی به‌شی سیاسی.
حه‌ق ته‌نیا به هێزی نیزامی دابین دهکرێو پرسه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌نیا له ڕێگای نیزامییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن! ته‌نیا به هێزی نیزامی ماف‌و ئه‌منییه‌ت‌و ئاشتی دابین ده‌کرێ.
• لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خهباتو ئوسووڵی دێموکراسی ده‌که‌ونه به‌ر سێبه‌ری مه‌نتقی نیزامی‌و له پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجه نیزامییه‌کان دا ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه. دێموکراسی ده‌بێته پرسی "مرۆڤی لاواز"!
• باس له واقعبینیو ته‌عادول به خاڵی لاواز‌و ترس دادهنرێنو ده‌که‌ونه به‌ر تانه‌و لۆمه‌و گاڵته‌ی "شۆڕشگێڕان". مرۆڤ هه‌تا دروشمی قه‌به تر‌و ڕادیکاڵ تر بدا، شۆڕشگێڕ تره!
• پرسی یهکێتیو خه‌باتی هاوبه‌ش کاڵ ده‌بێته‌وه‌و هه‌ست به پێداویستییه‌که‌ی ناکرێ‌و دۆسیه‌که‌ی ده‌خرێته ئارشیوهوه!
بێ‌نیازی له خهڵکو هاوپهیمانیو هاوده‌نگی. گۆیا حیزبه‌که بۆخۆی به‌ته‌نیا هه‌مووشتێک دهتوانێو پێویستی به که‌س نیه!
• به په‌یڕه‌وی له مه‌نتق‌و یاسامه‌ندی نیزامی، زیهنییه‌تی تهمهرکوزگهراییو سانترالیزم له سیاسه‌تدا په‌ره‌ده‌ستێنێ. بیرکردنه‌وه له مه‌قووله‌ی "فهرمانو ئیتاعه‌ت" دا ده‌بێته باو.
• دابه‌شکردنی ده‌ورووبه‌ر به دۆست یان دوژمن‌و حاکمبوونی قانوونمه‌ندی سه‌نگه‌ر، واته "یا من یا تۆ"!
سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو تووشی چاره‌نووسی دینی حکوومه‌تی دێ‌و به‌ده‌ردی ئه‌و ده‌چێ. سیاسه‌تی میلیتاریزه‌کراو له ڕه‌ساله‌تی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و کارایی‌و ئیعتباری خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر ئێستا ئه‌و کیشه‌یه له خه‌باتی به‌شه‌کانی کوردستان به‌جوانی وه‌به‌رچاو دهکهوێو زیانی به جووڵانه‌وه‌ی کورد گه‌یاندوه.
کاتێک سنوور له‌نێوان حه‌وزه‌ی سیاسی‌و به‌شی نیزامی دا نه‌ما، سیاسه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی یاسامهندییو مه‌نتقی بواری نیزامییهوهو ئه‌وکاته نه سیاسهتو نه نهادی نیزامی ناتوانن ئه‌رکه‌کانی خۆیان سه‌رکه‌وتووانه به‌جێ بگهیهننو ڕێبه‌ریی سیاسی له لێکدانه‌وه‌و بڕیاره‌کانیدا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره دهبێو دێموکڕاسی‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه دوو دیارده‌ی پیکناکۆک!
زۆر له تێئوریسیهنهکانی زانستی شه‌ڕو ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ره ناسراوه‌کانی نیزامی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی لێکجیاکردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌ی سیاسی‌و حه‌وزه‌ی نیزامی‌و په‌یڕه‌وی حه‌تمی سوپا له ڕێبه‌ریی سیاسی، پێداگریی دهکهنو به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ده‌زانن.
"شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن"!
ئیغراق نیه ئه‌گه‌ر بگوترێ که هه‌زاران جار ئه‌و ڕسته‌یه گوتراوه‌ته‌وه که "کورد ئاشتیخوازه‌و خوازیاری شه‌ڕ نیه، به‌ڵام حکوومه‌ت شه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ". به‌ڵام نه‌مبیستوه جارێک یه‌کێ خۆی به‌و پرسیاره‌وه ماندوو کردبێ، بۆچی ڕێژیمه‌کان شه‌ڕمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن؟!
به‌پێێ مه‌نتق، مرۆڤ کاتێک شتێک به‌سه‌ر نه‌یاره‌که‌یدا ده‌سه‌پێنێ که قازانجی خۆی‌و زیانی لایه‌نی به‌رامبه‌ری تێدا به‌دی بکا.
ئاخر دوژمن خۆ له‌به‌ر دڵسۆزی شه‌ڕ به‌سه‌ر بۆ کورددا ناسه‌پێنێ، ده‌بێ قازانجێکی گه‌وره‌ی خۆی له‌و شه‌ڕدا ببینێ! ده‌نا مه‌عقوول نیه ڕێژیم خۆی تووشی شه‌ڕێک بکا که به‌زیانی ئه‌و ته‌واو بێ! ئه‌ی بۆ ئه‌وکاره ده‌کا؟!
گه‌ڕان به‌دوای وڵام بۆ ئه‌و پرسیاره، بۆمان ده‌رده‌خا دوژمن له‌کوێدا قازانج ده‌کا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێ؟ ئه‌وه بۆ خه‌باتی داهاتووی کورد یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و حه‌یاتییه.
ئه‌وه که ڕێژیمه‌کان سهرهڕۆو دیکتاتورو دوژمنی دابینکردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن‌و بێجگه‌له دیفاعی چه‌کدارانه، هیچ ڕێگایه‌کی دیکه بۆ کورد ناهێڵنه‌وه، ڕاست‌و ئاشکرایه! ئه‌وه ئه‌ساسه‌ن هۆکاری ڕاپه‌ڕینی کورد‌و ده‌ستبردن بۆچه‌که، به‌ڵام به‌ته‌نیا وڵامی پرسیاره‌که ناداته‌وه.
ئه‌وه‌ش که جووڵانه‌وه‌ی کورد له باری چهکو چۆڵی نیزامی‌و ئیمکاناتی ماڵی‌و لوجستیکییهوه زۆر له دوژمنه‌کانی لاواز تره، ڕاسته! به‌ڵام خۆ کورد به‌ر له ده‌ستپێکردنی خه‌باتیش ئه‌وه‌ی زانیوه! پاشان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به بنه‌ما، ئیدی خه‌بات بۆ ئازادی‌و وه‌ستانه‌وه به‌دژی زۆرداران مانای نامێنێ، ده‌بێ واز له خه‌بات بێنین‌و خۆمان به ده‌ستی چاره‌نووس بسپێرین! ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه! که‌وابوو ده‌بێ هۆکاری دیکه ههبنو هه‌یه‌تی!
دوژمن شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ، چون:
١. شه‌ڕ به هه‌موو ئاکامه زیانباره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و کولتوورییه‌کانیه‌وه ده‌که‌وێته نێوماڵی کورد. به‌پێی ئه‌زموون، له شه‌ڕدا زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌سڵی ئه‌و لایه‌نه‌یه که شه‌ڕه‌که ده‌که‌وێته نێو ماڵییه‌وه.
چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان دا بگێڕێن که وڵاتان چ ههزینههایهکی سه‌رسوورهێنه‌ر ته‌رخان ده‌که‌ن که شه‌ڕ نه‌گاته نێو سنوورهکانیانو هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیان به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن ببنه‌وه‌و شه‌ڕ بخه‌نه نێوماڵی خهنیمهکهیانهوه.
به‌ڵام کورد شه‌ڕه‌که ناباته نێو ماڵی دوژمنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌یخاته نێوماڵی خۆیه‌وه! له‌کاتێکدا شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕێکی ته‌واو نابه‌رابه‌ره. دوژمن شه‌ڕی "نامتقارن" له‌گه‌ڵ کورد ده‌کا، واته به چه‌کی مودێڕن هێرش ده‌کاو ژێرخانی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان وێران ده‌کا.
٢. ڕێژیمه‌کان به ته‌جره‌به ده‌زانن که لایه‌نه کوردیه‌کان یه‌کتر وهخۆناگرنو دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ڕی نێوخۆ له نێوانیان دا ههڵدایسێو ڕێژیم وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کی له‌بیر ده‌چێته‌وه، ئامانجه‌کان کاڵ ده‌بنه‌وه، خه‌ڵک دڵساردو له حیزبه‌کان ناهومێد ده‌بن.
جێگای داخه که له به‌شه‌کانی کوردستان جاری وابووه که خه‌ڵک له ترس‌و ڕقی شه‌ڕی براکوژی‌و بۆ به‌رگری له شه‌ڕی براکوژی، ئاواتیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێژیم خواستوه واته خه‌ڵک کۆتاییهاتنی شه‌ڕی نێوخۆی کوردی له زاڵبوونه‌وه‌ی دوژمن دا بینیوه!
ئه‌و دیاره‌ده تراژیکه له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا زیاتر له جارێک دیتراوه! کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتوری ته‌رجیح ده‌ده‌ن به‌سه‌ر شه‌ڕی براکوژی دا.
٣. ڕێژیمه‌کانی هه‌ر چوار وڵات ترسێکی زۆریان له په‌ره‌سه‌ندی خوێندهواریو گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان هه‌یه.
ئه‌زموونی خه‌باتی کورد له هه‌ر چوار به‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ که دوژمن شه‌ڕ ده‌کا به بیانوو بۆ پێش‌گرتن به ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خوێندهواریو کۆمه‌ڵگای مهدهنیو گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان. شه‌ڕ له ماڵی کورد دایه.
ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن، کاتێک شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد، ئیدی هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات ده‌خرێنه ژێر سێبه‌ری شه‌ڕو ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزه‌وه.
ڕێژیمه‌کان تێگه‌یون که حیزبه کوردیه‌کان شه‌ڕی چه‌کدارییان پێ هاسان ترین شێوه‌ی خه‌باته، چون شێوهخهباتهکانی دیکه‌یان پێ خه‌بات نیه!
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که کورد بۆ پارێزگاری لهخۆیو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سهرکوتو زۆڵم‌و زۆری ڕێژیمه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌باو ته‌سلیمی سیاسهتو پیلانه‌کانی دوژمن بێ، به‌ڵکوو ده‌بێ خاڵه لاوازه‌کانی خۆی ببینێ‌و به‌گوێره‌ی پێداویستیی، تاکتیک‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌بات بگۆڕدرێ‌و لێبڕاوانه درێژه‌ی پێ‌بدا.
ڕاستیه سهلماوو حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کان پێمان ده‌ڵه‌ن که ئه‌و شێوهشهڕهی کورد هه‌تا ئێستا له‌دژی ڕێژیمه‌کان به‌ڕێوه‌ی بردوون، ماف‌و ئازادییان بۆ کورد لێنهکهوتۆتهوهو ده‌بێ بیر له شێوه‌و ڕێگایه‌کی دیکه بکرێته‌وه که دوژمن چی دیکه له شه‌ڕفرۆشتن به کورد قازانج نه‌کاو هه‌زینه‌کانی شه‌ڕ بۆ کوردیش که‌متر بنه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه، خه‌باتی نوێی حیزبی دێموکڕات واته خه‌باتی شار‌و شاخ، ئه‌گه‌ر پڕینسیپه‌کانی ببنه باوه‌ڕ، واقعییه‌ته‌کانی کوردستان له‌به‌رچاو بگرێ‌و له چوارچێوه‌ی یاسامه‌ندییه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا به‌ڕێوه‌بچێ، ده‌توانێ یه‌کێ له‌و ڕێگایانه بێ که مانا‌و شکڵێکی دیکه بدا به خهباتو تێچووی خه‌بات بۆ کورد دابه‌زێنێ‌و هیوا به سه‌رکه‌وتن زیاتر بکا.
خه‌باتی شار‌و شاخ ئه‌زقه‌زا له‌به‌ر تیشکی لێکدانه‌وه‌ی پرسی"ڕێژیم شه‌ڕ به‌سه‌ر کورد دا ده‌سه‌پێنێ"، جێگای سرنج‌و گرنگیپێدانه.
زۆربه‌ی حیزبه‌کوردییه‌کان میراتگری حیزبه چه‌په شۆڕشگێره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی حاکمنو ئیلهامیان له‌وان وه‌رگرتووه.
ئێستاش، زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی حیزبه ناسراوو قه‌دیمیه کوردستانیه‌کان پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و میراته‌دا نه‌کردۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ساختارهکانیشیان ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و وه‌کخۆی ماوه‌ته‌وه. به هه‌مان شیوه‌و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و سه‌رده‌م درێژه‌ی پێده‌درێ!
ته‌نانه‌ت تێڕوانین له چه‌مکی "شۆڕشگێڕبوون"یش به هه‌موو سوننه‌ت، جیهانبینیو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه
"به ئه‌مانه‌ته‌وه" به ده‌ستلێنه‌دراوی ڕاگیراوه! کولتووری سیاسی‌و خه‌باتی حیزبه‌کانی ناوبراو به‌گشتی به‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورد دا زاڵ بووه.
بۆئه‌وه‌ی لێمان ڕوون بێ ئه‌و میراته‌ی له باریی نهزهریو کرده‌ییه‌وه بۆمان به جێ ماوه‌و بۆته کولتووری سیاسی زۆربه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان، چه‌نده کاره‌ساتباره، پێویسته به‌کورتی ئاوڕێک له تایبهتمهندیو بنه‌ما هزرییه‌کانی ئه‌حزابی چه‌پی شۆڕشگێڕ بده‌ینه‌وه:
- لایه‌نگریی له دیکتاتوریو دژایه‌تی به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ دێموکراسی وه‌ک دیارده‌ی بووڕژوازیو حاکمییه‌تی چینی بووڕژوا.
- به‌گوێره‌ی تێگهیشتنو جیهانبینیان که له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا به دیکتاتوری داڕێژرا بوو، هێژمۆنیخوازو موتڵهقگهراو پاوانخوازو ته‌مه‌رکوزگه‌را بوون. به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه دوو حیزبی کومونیست له وڵاتێک پێکه‌وه نهدهسازانو نه‌ده‌حاوانه‌وه!
- تۆمه‌تلێدان، سووکایه‌تی پێکردن، هه‌ڵبه‌ستنی نێووناتۆرهو تێروری که‌سایه‌تی خهنیمو موخالفان، ته‌نانه‌ت تێرورو حه‌زفی فیزیکی جیابیرران، له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزب دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو بوو.
ئاسایی ترین دیارده‌ی مرۆڤایه‌تی واته جیاوازی‌و بیری جیاواز به‌ڕه‌سمی نهدهناسراو وه‌ک دوژمن‌و هه‌ڕه‌شه بۆ "یه‌کده‌ستی" ده‌روون حیزبی لێکده‌درایه‌وه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ده‌کرایه سه‌ر ئه‌وانه‌ی جیاواز بیریان ده‌کرده‌وه. مێژووی "مکتوب"ی ئه‌و حیزبانه لێواولێو له‌و کارانه‌یه.
- بڕوایان به "شه‌ڕی سیاسی"و حه‌زف بوو له‌جیاتی "ململانه‌ی سیاسی‌و سازان‌و ته‌عامول". بڕوا به "ڕقی شۆڕشگێڕی"، "ڕقی پیرۆز"و به "تضاد آشتی ناپذیر" له به‌ینی لایه‌نه‌کان له جێگای دیالۆگ‌و ڕێککهوتنو سه‌لماندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ته‌بلیغ ده‌کرا.
- دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم. ئێستاش له نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و ناسیونالیزم به دیارده‌یه‌کی دواکه‌وتووانه ده‌ژمێردرێ!
- به‌ڕواڵه‌ت باسی حاکمییه‌تی چینی کرێکار ده‌کرا، به‌ڵام به‌کرده‌وه مه‌به‌ست حاکمییه‌تی موتڵه‌قی حیزبی کومونیستو ڕێبه‌ریه‌که‌ی بوو (د. قاسملوو له کورته‌باس دا).
له بیر‌و سیاسه‌تی ئه‌وان دا حیزب جێگای خه‌ڵکی ده‌گرته‌وه. خۆیان به خهڵکو خهڵکو وڵاتیان به مڵکی شه‌خسی ده‌زانێ.
- هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئوپوزسیونو موخالفان به "خه‌ڵک": خه‌ڵک ئیزن نادا، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ناوێ، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ده‌وێ، خه‌ڵک ڕێگا نادا، خه‌ڵک تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه ... به‌ڵام لێره‌دا "خه‌ڵک" یانی "من"و ده‌سه‌ڵاتی من بوو. هه‌رکه‌س سه‌ر بۆ من نه‌وی نه‌کا، دژی خه‌ڵکه‌و "خه‌لک" سزای ده‌دا!
- به‌هۆی سروشتی موتڵهقگهراییو تهمامییهتخایی، حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کان بڕوایان به یهکێتیو خه‌باتی یه‌کگرتووو هاوکاریی نه‌بوو.
بۆ نموونه له نێوخۆدا ته‌حه‌مولی بیروڕای جیاواز‌و پێکهێنانی فراکسیونیان نه‌ده‌کردو ڕێگه‌یان به دامهزرانو تێکۆشانی ئه‌حزابی دیکه نه‌ده‌دا. له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و حیزبانه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو، نیزامی یه‌ک حیزبی حاکم بوو.
ئه‌و حیزبانه به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له مارکسیزم دا دابه‌ش ببوون. هه‌ر حیزبه‌ی خۆی به مارکسیستی ڕاسته‌قینه‌و خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق ده‌زانی. دوو حیزبی شۆڕشگێڕی چه‌پ به‌یه‌که‌وه نهدهحاوانهوهو هاوکارییان نه‌ده‌کرد. هه‌موویان "تضاد آشتی ناپذیر"یان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بوو. هه‌وڵدان بۆ لێکتێگهیشتنو ڕێککه‌وتنیان به "سازشکاری" ده‌زانی!
ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێک بوون له فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌و بیروباوه‌ڕو ڕه‌فتاری حیزبه چه‌په شۆڕشگێڕه‌کانی ده‌یه‌کانی ٤٠و ٥٠ی زایینی.
بڕوانن، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ناته‌باو کۆسپن بۆ یهکێتیو هاوکاری، بۆ یه‌کتر وهخۆگرتنو خه‌باتی یه‌کگرتوو، بۆ ئاشتی‌و ته‌بایی، بۆ تهعامولو سازان. بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
له ئاکامی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه مهنفیانه دا، هه‌موو ئه‌و حیزبانه بوونه مێژوو‌و ئاسه‌واریان نه‌ماوه بێجگه له کوره‌ی باکوور‌و کووبا!
حاشای لێناکری که هه‌موو ئه‌و دیارده ناحه‌زانه که‌مو زۆر به سیاسهتو ههڵویستو کرده‌وه‌ی به‌عزێک له حیزبه کوردستانیه‌کان له مناسباتی نێوخۆیان دا، به ئاشکرا دیاره.
شۆڕش ته‌نیا ڕووخاندن‌و گۆڕینه‌وه‌ی دیکتاتورییهک به دیکتاتورییهکی نوێ به‌ڵام بهنێوێکی دیکه‌و ڕزگاری له چنگ زۆردارێک، نیه. شۆڕش بۆ پێکهێنانی ئاڵووگۆر له ژیانی مرۆڤه‌و بۆ هێنانه‌دی دنیایه‌کی دیکه.
ڕزگاربوون به‌ته‌نیاو به‌بێ ئازادی‌و عهداڵهتو سه‌ربه‌ستی، ناته‌واوه‌و ئاڵووگۆڕ له ژیانی مرۆڤ دا پێکناهێنێ.
دوورکه‌وتنه‌وه له‌و میراته‌و له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی،و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له شۆڕش‌و شۆڕشگێڕبوون، یارمه‌تێکی گه‌وره ده‌کا به بووژانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی.
- "خه‌باتی چه‌کداری" یان "شه‌ڕی چه‌کداری"؟
دوو دەستەواژەی خەباتی چەکداری‌و شەڕی چەکداری ئەگەرچی زۆرجاران لەجێگای یەکتر کەڵکیان لێوەردەگیرێ، بەڵام یەک نین‌و دوو ناوەرۆکی جیاوازیان هەیە.
"خەبات" هەمیشە ناوەرۆکی سیاسی‌و باری ئەرێنی‌و مافخوازانەی هەیە. خەبات تێکۆشانە بۆ ئامانجێکی سیاسیی ڕەوا. خەبات ڕاپەڕینە بەدژی زوڵم‌و بێعەداڵەتیو چەوسانەوە،و بۆ ڕزگاری لە چنگ زۆرداری‌و ژێردەستی.
خەبات ستراتێژێکی سیاسی ئازادیخوازانەی لەپشتەو وەدیهێنانی، ڕێکاری سیاسی دەخوازێ. چەک تەنیا لە خزمەت وەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەکار دەهێنرێ، ئەویش کاتێک کە دوژمن هیچ دەرفەت‌و دەرەتانێکی بۆ تێکۆشانی سیاسی‌و ئاشتیخوازنە نەهێشتۆتەوەو درێژە بە چەوساندنەوەو سەرکوت دەداو خەباتکار، بۆ بەرگری لەخۆو بۆ ڕزگاربوون لە زوڵم‌و زۆر‌و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکەی، ناچار دەبێ دەست بۆ چەک بەرێ.
خەباتی چەکداری پشت دەبەستێ بە: بڕوا بە ئازادی، بە هێزی گه‌ل، بە یەکێتیو یەکگرتوویی ڕیزەکانی نێو جووڵانەوە، بە کولتوور‌و مودیرییەتی دێموکراتیک لە تەعامول لەگەڵ یەکتر دا.
بەڵام شەڕی چەکداری ئیلزامەن بە مەبەستی وەدیهێنای ئامانجێکی ڕەواو مافخوازانە بەڕێوە ناچێ‌و دەکرێ بۆ مەبەستی جیاواز‌و تەنانەت نەرێنی، دست پێ‌بکرێ. هه‌ر گرووپێک ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک چه‌کدار کۆ بکاته‌وه‌و بۆ خزمه‌ت به لایه‌نێک بکه‌وێته شه‌ڕه‌وه.
کاتێک ئامانج‌و ئیدەئالەکانی خەباتی چەکداری کاڵ ببنەوە، دوژمنی سەرەکی لەبیر دەچێتەوە، ئەکتەرەکانی نێو بزووتنەوە بەرژەوەندیی شهخسیو گرووپیی خۆیان وەپێش بەرژەوەندی جووڵانەوە دەخەنو بۆ دابینکردنی ئەو بەرژەوەندیە گرووپیانە دەکەونە شەڕی یەکترو شەڕی براکوژی دەست پێدەکا، ئەوکاتە خەباتی چەکداری بەلاڕێدا چووەو شکڵ‌و ناوەرۆکی شەڕی چەکداری بەخۆیەوە دەگرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی خەباتی چەکداری به لاڕێدا نهچێو نه‌بێته شه‌ڕی چه‌کداری، ده‌بێ له ئیقداماتێک خۆ ببوێردرێ کە ده‌بنه هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگاو پێویسته به‌رده‌وام بۆ داهێنانی کولتوورێکی ئازادیخواز لەجێگای کولتووری حاکمی عەشیرەتی هەوڵ بدرێ. به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕی چه‌کدارانه، له خه‌باتی چه‌کداری دا چه‌ک حاکم‌و حەکەم نیە.
گه‌وره‌ترین جیاوازی له نێوان خەباتی چەکداری‌و شه‌ڕی چه‌کداری ئه‌وه‌یه که له خه‌باتی چه‌کداریی ئازادیخواز دا پڕۆژه‌و ستراتێژی بۆ کۆمه‌ڵگاو کولتووری کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه، جیاوازه له پڕۆژه‌و سیاسه‌تی ڕێژیمی حاکم.
جیاوازی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان
له نێوان باکوور‌و ڕوژاوای کوردستان له لایهکو ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان له لایه‌که‌ی دیکه‌وه جیاوازی ئه‌ساسی هه‌یه. نه‌دیتنی ئه‌و جیاوازیانه ده‌توانێ مرۆڤ تووشی لێکدانه‌وه‌و ئاکامگیریی چه‌وت بکا.
ئه‌و جیاوازیانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری گرنگ وه‌ک مێژووی خه‌بات، سیاسه‌تی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانو له ئاکام دا ڕه‌وتی جیاوازی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمهڵایهتیو کولتووری له به‌شه‌کانی کوردستان، ژینگه‌و باروودۆخێک که حیزبه‌کان تێدا دامهزراونو سه‌ره‌نجام باروودۆخێکی سیاسی که ئه‌وڕۆ له تورکیه‌و سوورییه له‌ئارا دایه.
له ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان ئه‌حزابی ڕیشهدارو خاوه‌ن مێژوو زۆرترن، کۆمه‌ڵگان چه‌ند قوتبینو نه‌وعێک پلوورالیزمی حیزبی بیچمی گرتووه. بۆیه له‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان دا ئه‌حزابی ئیدئولوژیکو پاوانخواز داشبمهزرێن، خۆ ناگرن‌و په‌ره‌و گه‌شه ناستێنن.
ئه‌زموونی خه‌بات له‌به‌ر چاومانه که له کوردستانی ڕۆژههڵاتو باشوور حیزبێک به پشتبه‌ستن به چهکو پووڵ‌و ژماره‌ی چه‌کداری زۆرتر ناتوانێ خۆی به‌سه‌ر ئه‌حزابی دیکه دا بسه‌پێنێ‌و خۆی بکا به ته‌نیا خاوه‌نی خاک‌و خهڵکو جووڵانه‌وه. ئێستا ته‌نانه‌ت له باکوور‌و ڕوژاواش خه‌رێکه وه‌زعه‌که ده‌گۆڕێ.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که له ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان ئه‌حزاب هه‌موو وه‌ک یهکنو حیزبی به‌ده‌سه‌ڵات تر‌و به‌هێز تر‌و ده‌سڕۆیشتوو تر بوونی نابێ‌و ناتوانێ ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه بگێڕێ. به‌ڵکوو به‌و مانایه که له‌و دووبه‌شه‌ی کوردستان ڕێگه‌ی بوون به هێزی سهرهکیو خاوه‌ن ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه جیاوازه.
حیزبه‌کانی ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان به‌هۆی باروودۆخی تایبه‌تی ئه‌و دوو به‌شه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سیاسی‌و ڕێککهوتنو له چوارچێوه‌ی پێکهێنانی کۆبهندیو ئیتلافهوه ده‌توانن هێزی خۆیان نیشان بدهنو به به‌رنامه‌و سیاسه‌تی دروست، ببن به هێزی سهرهکیو شوێندانه‌ر تر.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌چه‌شنی وه‌ک ڕۆژههڵاتو باشوور دا، ئه‌و لایه‌نه براوه‌و سه‌رکه‌وتووه که زه‌رفییه‌تی سیاسی زیاتره‌و "انعطاف پذیر"تره‌و به‌کرده‌وه بڕوای به هاوخه‌باتی‌و کاری هاوبه‌ش هه‌یه.
هه‌لوومه‌رجی خه‌بات سه‌رله‌به‌ر گۆڕاوه‌و پێویستیی به ستراتێژێکی نوێ هه‌یه. به‌ڵام ستراتێژی‌و خه‌باتی نوێ پێویستی به بیری نوێ‌و ئه‌بزاری نوێ هه‌یه. به ئه‌بزاری کۆن، خه‌باتی نوێ به‌ڕێوه‌ناچێ.
حیزبێک که بیهه‌وێ داهاتووی خۆی مسۆگه‌ر بکاو له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه سیاسیه‌کان شوێندانه‌ر بێ، ده‌بێ مل بدا بۆ خۆنوێکردنه‌وه‌و به‌کارهێنانی ئه‌بزاری نوێ.
خه‌سارناسی
- نه‌بوونی نه‌ریتی خهسارناسیو پێداچوونه‌وه‌و وه‌خۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌وه که هه‌تا ئێستا به لێکدانه‌وه‌ی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه خه‌سارناسییه‌ک بۆ ڕووداوه‌کان نه‌کراوه، یه‌کێ له خاڵه هه‌ره لاوازه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کورد بهگشتییهو بۆته هۆی ئه‌وه که هه‌ڵه‌و که‌مووکووڕییه‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وام دووپات بوونه‌ته‌وه. له‌کاتێکدا دنیا گۆڕاوه، ئیمکاناتی ڕێژیمهکانو تاکتیکی چه‌وساندنه‌وه‌یان گۆڕاون‌و ئاڵووگۆری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان دا هاتووه، به‌ڵام خه‌باتی کورد به هه‌مان شێوه‌و تێگهتیشتن به‌ڕێوه‌ده‌چێ!
پێمشکنایه جارێک حیزبێکی کوردستانی هاتبێ واقیعبینانه‌و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندبێ که بۆخۆی تێیدا به‌شدار بووه، هه‌ڵه‌و خاڵه لاوازه‌کانی ده‌سنیشان کردبێ، هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی دیاری کردبێ، بوێرانه بهشهبهرپرسایهتی خۆی به‌ستۆوه گرتبێ بۆئه‌وه‌ی بیکا به دهرسێکو له خه‌باتی داهاتوودا دووپاتیان نه‌کاته‌وه.
له خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد دا ڕوون نیه کێ به‌رپرسی ئه‌و هه‌موو ناکامی‌و شکست‌و لێک‌دابڕان وکێشه نێوخۆییانهیه!
ئهمو ئه‌و تاوانبارکردن‌و خۆدزینه‌وه له قه‌بووڵکردنی به‌رپرسایه‌تیی، نه‌ک هه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ر نهکردووینو نایکا، به‌ڵکوو کێشه‌کانی لێ گه‌وره‌تریش کردووینه‌وه.
به‌قه‌ولی گ.ج.ف. هێگل فیلسووفی ئاڵمانی "ناسینی کێشەکان، سەرەتایە بۆ دۆزینەوەی چاره‌سه‌ریی بۆیان".
خۆبواردن له خهسارناسیو بهستۆوهگرتنی به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی کورد سه‌ره‌ڕای دنیایه‌ک فیداکاری، نه‌توانن له ڕابردوو ده‌رس وهرگرنو بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ڕێگای تاقیکراوه‌دا بڕۆن‌و هه‌موویان کرداری خۆیان پێ دروست بێ!
به‌پێچه‌وانه‌ی کورد، حکوومه‌ته‌کانی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر بۆ ناسینی خاڵه لاوازه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد ته‌رخان دهکهنو بۆ په‌ره‌پێدانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
- نه‌بوونی یهکێتیو یه‌کگرتوویی
پڕشووبڵاویو نه‌بوونی یهکگرتووییو هاوکاریی نێوخۆیی بۆته به‌ڵای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و ئه‌وه‌نده‌ی باس‌و لۆمه‌ی بکرێ که‌مه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد، به‌ده‌گمه‌ن جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به‌دی ده‌کرێ که ناکۆکی‌و پێکهه‌ڵپڕژان جووڵانه‌وه‌که‌ی لاواز نه‌کردبێ، تووشی شه‌ڕی براکوژی نههاتبێو ناتهباییو کێشه‌ی نێوخۆیی هۆکارێکی سه‌ره‌کی نسکۆ‌و تێشکانی نه‌بووبێ!
ناشاردرێته‌وه، هه‌ر ئێستا له به‌شه‌کانی کوردستان، دیارده‌ی پاوانخوازی، یه‌کتر وهخۆنهگرتنو دووبهرهکیو نه‌بوونی یه‌کهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، نه‌ک هه‌ر بۆته گه‌وره‌ترین کۆسپ بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له ڕهخساوهکانو دابینکردنی ماف‌و ئازادی بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکوو بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر داهاتووی کورد به‌گشتی!
له‌کاتێکدا قۆناخی ئه‌وڕۆی جووڵانه‌وه‌ی کورد خه‌باته بۆ ئازادی‌و ڕزگاریی له ژێردهستیو دیکتاتوری، نه‌ک بۆ وهدهستهێنانو دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، مه‌علووم نیه ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه له‌سه‌ر چیه؟
ئه‌لمانیه‌کان ده‌ڵه‌ن "شه‌ڕ له‌سه‌ر که‌وڵی ورچێک ناکرێ که ئێستا نه‌پێکراوه"!
له‌و خه‌باته نابه‌رابه‌ره‌دا ته‌نیا به‌یه‌که‌وه‌و به هیمهتو بهشدارییو هیزی یه‌کگرتوومان سه‌رده‌که‌وین. که‌س خێر به‌که‌س ناکا. چون هاوکارییو تێکۆشانی هاوبه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی هێزو ئیعتبار‌و ئیمکاناتی ههموولایهنهکانو گه‌شه‌سه‌ندنی جووڵانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌مان قه‌بووڵه که کوردستان مڵکی شه‌خسی هیچ حیزبێکی تایبه‌ت نیه، به‌و ئاکامه مه‌نتقیه ده‌گه‌ین که خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستانیش له سه‌ر نێوی هیچ لایه‌نێک تاپۆ نه‌کراوه.
مه‌ترسیه‌که له‌وه‌دایه که هێژمۆنیخوازی، کێشه‌ی دهسهڵاتو دووبه‌ره‌کی له‌سه‌ر شتی لاوهکیو مه‌سڵه‌حه‌تی ته‌سکی گرووپی، ده‌بێته هۆی که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی خه‌بات دژی دوژمنی چه‌وسێنه‌ر. له‌کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی "تابع"ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه. که‌وایه، هیچ پرس‌و مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبی‌و گرووپی ئه‌وه‌نده پیرۆز نیه که وه‌پێش پرسی یهکگرتووییو به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه بخرێ؟!
دووپاتی که‌ینه‌وه، ئه‌زموونی مێژووی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد به‌ڕوونی سه‌لماندوویه که هێزو چهکو پاره‌ی زۆر قه‌ت فاکتوری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بووه، "اجماع"ی لێ ساز نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکا!
پشتبه‌ستن ته‌نیا به هێزو چهکو پاره‌ی زۆر، هه‌تا ئه‌وڕۆ کوردی پێ ڕزگار نه‌کراوه، لێره‌و له‌وێ ته‌نانه‌ت بۆته هۆی پاوانخوازی‌و وه‌لانانی هێزه‌کانی دیکه‌و جووڵانه‌وه‌ی له‌به‌شێک له پوتانسییه‌له‌کانی خۆی بێبه‌ش کردووه!
مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی سروشته‌که‌ی، ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداریی چالاکانه‌ی خهڵکو خه‌باتی یه‌کگرتووی هێزه سیاسیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌یه.
به‌هه‌ڵکه‌وت نیه که ڕێژیمه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاویان دژ به جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له‌نێو هێزه سیاسیهکانو شێواندنی یهکدهنیو یه‌کهه‌ڵوێستیی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی ڕزگاریخوازه.
هاوکارییو هه‌واهه‌نگی به‌ر له‌وه‌ی به‌مانای دابه‌شکردنی هێزو نفووز‌و ئیمکانات بێ، به‌مانای وه‌خۆگرتنی لایه‌نه‌کانی دیکه‌و دابینکردنی به‌شداریی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پوتانسیه‌له‌کانی جووڵانه‌وه له‌پێناو بههێزکردنو به‌ره‌وه‌پێشبردنی خه‌باته‌که‌یه.
له‌و نێوه‌دا، ئه‌گه‌ر قه‌راره شتێک دابه‌ش بکرێ، ئه‌وه ئه‌رکی قورس‌و باری گرانی خه‌باته دابه‌ش ده‌کرێ!
کاتێک ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ڕێژیمه‌کان ئه‌وه‌یه که پاوانخوازنو ڕێگای به‌شداریکردنی کوردیان له ژیانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست کردووه‌و ئاماده نین دان به مافه‌کانی گه‌ڵی کورد دابێنێ، ئیدی ڕه‌واو پاساوهه‌ڵگر نیه که کورد ئه‌وکاره له‌نێو خۆیدا بکا.
به‌و کاره ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌وێته ژێر پرسیار‌و متمانای خه‌ڵک به حیزبه‌کان لاواز ده‌بێ.
کورد به درێژه‌دان به کێشه‌و ناته‌بایی له‌سه‌ر شتی بچووک‌و لاوهکیو ملنه‌دان بۆ خه‌باتی یه‌کگرتوو له‌و هه‌له ناسکه‌دا، خۆی له گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌و کاریگه‌رترین چهکو هێزی جووڵانه‌وه بێبه‌ش کردوه. ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ک "انتحار" ده‌چێ!
جێگای سرنجه، ڕێژیمه‌کان هه‌میشه دڵنیا بوون که حیزبه کوردستانیه‌کان کولتووری سازان‌و زه‌رفییه‌تی سیاسیی پێویست بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوخۆیان له ڕێگای سیاسییه‌وه نیه‌و ناتوانن یه‌کبگرن.
هه‌میشه حیسابیان بۆ ئه‌وه کردووه که ماوه‌یه‌کی زۆر ناخایه‌نێ کێشه‌و ناته‌بایی نێوخۆیی باڵ به‌سه‌ر که‌شی جووڵانه‌وه‌دا دهکێشێو سه‌ره‌نجام لایه‌نه‌کان تووشی شه‌ڕی کاولکه‌ری براکوژی دێن، جووڵانه‌وه‌که له‌نێوخۆیدا پڕشووبڵاوو ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بێ که خه‌بات دژی ڕێژیم له‌بیر ده‌چێته‌وه!
دوو نموونه: له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناکۆکیی حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور جێگری کونسوولی ئێران له سله‌یمانی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێ که حیزبه کوردییه‌کان متمانه‌یان به‌یه‌ک نیه‌و ڕێکناکه‌ون (سایتی خه‌ندان ٧ی مه‌ی ٢٠١٦ی زایینی).
"محسن باوفا" جێگری سه‌رکۆنسولی ئێران له هه‌ولێر، ڕۆژی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٥ی هاتاوی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی” کوردپرێس″ ده‌ڵێ:"سه‌یره هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناکۆکی‌و دوژمنایه‌تیی سه‌ختیان له‌نێواندا هه‌یه، که‌چی دێن باسی ڕێفڕاندۆمو سه‌ربه‌خۆییش ده‌که‌ن". ناوبراو له درێژه‌دا بهلاتاوهوه ئامۆژگاری کورده‌کان ده‌کا که "له ئێستادا واباشه پێکه‌وه دانیشن‌و کێشه‌ی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، جا دوایه بیر له رێفڕاندۆمو سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه"!
- لاوازبوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک
لاوازبوونی مناسباتی دێموکراتیک له پێوه‌ندییه‌کانی نێو حیزبه سیاسیه‌کان دا که سه‌رچاوه‌ی نهحاوانهوهو پێکنه‌هاتنی هاوکارییو هاوهه‌ڵوێستی له‌نێو بزووتنه‌وه‌یه، یه‌کێکی دیکه له خاڵه لاوازه سه‌ره‌کیه‌کانی جووڵانه‌وه‌کان بووه‌و خه‌ساری گه‌وره‌ی بۆ کورد لێکه‌وتۆته‌وه.
حیزبه کوردستانیه‌کان هه‌تا ئێستاش ئاماده نین گرنگیی‌و ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ له سیاسه‌ت دا ببینن‌و بیسه‌لمێنن. وه‌ها به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن نابینن له په‌نایانه‌وه ئێران‌و تورکیه ساڵێ ده‌یان میلیون دوڵار ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ کاری فهرههنگیو په‌ره‌پێدان به فه‌رهه‌نگی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان‌و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریان.
نفووزی سیاسی، ئه‌منییه‌تی‌و ئابووری له‌ڕێگای نفووزی کولتوورییه‌وه له وڵاتان به‌باشترین شێوه دابین ده‌کرێ.
گرنگی نهدانو خه‌منه‌خواردن بۆ داڕشتنی ژێرخانی کولتوورێكێ سیاسیی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز، ده‌کرێ وه‌ک یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌وپێشنه‌چوونی جووڵانه‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ.
له‌ئارادانه‌بوونی کولتووری سیاسیی دێموکراتیک له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا له‌و پرسیاره‌ی خواره‌وه دا ده‌رده‌که‌وێ:
کام حیزبی کوردستانی ئاماده‌یه ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی بۆخۆی خه‌باتیان بۆ ده‌کاو چاوه‌ڕوانه ڕێژیم قه‌بووڵیان بکا، بۆخۆی بۆ حیزبه کوردستانیه‌که‌ی دیکه‌ی بسه‌لمێنێ که هاوئامانجو هاوچارهنووسێتی؟!
ململانه‌ی ئه‌حزاب هه‌تا هه‌تایه درێژه‌ی ده‌بێ. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ململانه بکه‌وێته کانالێکی دیموکراتیک‌و له چوارچێوه‌ی پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی‌دا به‌ڕێوه بچێ. ململانه‌ی ئه‌حزاب به شه‌ڕو توندوتیژیو ده‌نگ لێکداگۆڕین کۆتایی پێنایه، ڕێکاری ئه‌وڕۆیی گه‌ره‌که.
ئه‌زموونی خهباتو تێکۆشانی میلله‌تان سه‌لماندوویه که ته‌نیا پابه‌ندبوون به پێوه‌ره‌کانی دێموکراسی توانا‌و هێزی دابینکردنی یه‌کگرتوویی هه‌یه‌و بهردهوامیو کاریگه‌ریی یهکێتیو هاوکاریی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
ئه‌و ئه‌سڵه ئیدی نه پێوهندیینه به ئورووپا‌و ئورووپایی بیرکردنه‌وه هه‌یه‌و نه به جیاوازیی کولتووری‌و مهزههبیو باروودۆخه‌وه وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌کا. ڕاستییه‌کی تاقیکراوه‌یه، ئێره‌و ئه‌وێی نیه!
کولتووری سیاسی نادێموکڕاتیک نه‌ک هه‌ر ڕێگره له پێکهاتنو ته‌بایی، به‌ڵکوو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی (بازتولید) کێشه‌و دووبهرهکیشه. کولتووری سیاسیی خه‌بات پێویسته مودێڕن‌و وێکخهرهوه بێ، نه‌ک سنووردانهرو دوورخه‌ره‌وه.
کاتێک مناسباتو پێوه‌ندیی دێموکراتیک به‌سه‌ر که‌شی سیاسیی جووڵانه‌وه‌دا زاڵ نه‌بوو، یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکی‌و جیاوازییه‌کان به چهکو توندوتیژی ده‌سپێردرێ.
با دان به‌و راستییه‌دا بێنین که ئێمه وه‌ک حیزبه سیاسیه‌کان به‌گشتی، له داهێنانو گه‌شه‌پێدانی کولتوورێکی سیاسیی دێموکراتیک‌و گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانج‌و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان دا، ناسه‌رکه‌وتوو بووین.
کولتووری سیاسیی ئێمه ده‌بێ کولتووری ڕزگاریخوازی بێ‌و سنوورێکی ڕوون‌و ئاشکرا له‌گه‌ڵ کولتووری عهشیرهتیو کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم بکێشێو ئه‌وه‌ش له سیاسهتو کرده‌وه‌کانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
کێشه‌یه‌کی گه‌وره: نه‌بوونی کولتووورێکی سیاسی تایبه‌ت به خه‌باتی ڕزگاریخواز وایکردوه که کۆمه‌ڵگا به‌دیڵێک بۆ کولتووری ده‌سه‌ڵاتی حاکم به‌دی نه‌کاو ئه‌و به‌تاڵاییه (خلاء) له‌و بواره‌دا ڕه‌وتی "جامعه پذیری سیاسی"ی خه‌ڵکی کوردستانی خێراتر ده‌کا یانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خه‌ڵک زووتر‌و هاسانتر فه‌رهه‌نگ، ساختار‌و چوارچێوه‌ی فکری‌و سیاسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وهخۆبگرنو پێی ڕابێن.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ ئولگوویه‌کی فه‌رهه‌نگی بۆ جیههتگیریو بۆ سنووردانان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی حکوومه‌ته‌کان، شک به‌رن. هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌حزاب پێویسته ئولگووی ڕه‌فتاری بێ بۆ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌و مه‌سه‌له ته‌نانه‌ت له نێوخۆی حیزبه‌کانیش به ئاشکرا ده‌بیندرێ! ڕێژیم له‌و "خلاء" که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
مه‌ترسێکی گه‌وره که بۆته هوی چه‌قبه‌ستوویی سیاسه‌ت له جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌ر چوار به‌ش دا ئه‌وه‌یه که زۆر جاران وه‌ک شانازی ده‌گوترێ که "دێموکراسی بۆ کورد نه‌هاتووه"، "خهباتو دێموکڕاسییان نه‌کوتوه"، "شۆڕش به دێموکڕاسی ناکرێ"... ئه‌و بۆچوونه زۆر ئاکامی نه‌رێنی بۆ دواڕۆژی جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌ودیوی ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه‌یه که کورد لیاقه‌تی ئازادی‌و ماف‌و سه‌ربه‌ستیی نیه‌و هه‌ر شیاوی کۆیلهبوونو ژێرده‌ستییه! ڕوون نیه، که‌سێک که ئاوا بیر ده‌کاته‌وه، بۆ چی خه‌بات ده‌کا؟!
ڕێژیمهکانو ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌کانی حاکم به‌سه‌ر کوردستانیش هه‌ر وا به کورد ده‌ڵه‌ن! زۆرجاران به‌ئاشکرا ده‌ڵه‌ن کورد پێنهگهیوهو شعووری ئه‌وه‌ی نیه خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ، کۆمه‌ڵێک خێڵی دواکه‌وتوون که ئه‌گه‌ر لێیانگهڕێیو ئازادیان پێبدرێ، ناحاوێنهوهو له شه‌ڕی نێوخۆ دا نوقم ده‌بن! وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چاره‌نووسه تراژیکه بیپارێزرێن، ده‌بێ هه‌روا ژێرچهپۆکهو بێبه‌ش بمێنێته‌وه!
ڕوون نیه، کورد که بۆخۆی گه‌وره‌ترین قوربانی دێکتاتوریو پاوانخوازی‌و سانترالیزمه، حیزبه کوردستانیه‌کان دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند ده‌یه له ته‌مه‌نیان تاکه‌ی له نێوخۆیان دا پاساو بۆ نهبانیو هه‌راسی مه‌سنووعی له دێموکراسی دێننه‌وه؟! تاکه‌ی شیاوی دێموکڕاسی نین؟! که‌نگێ ده‌یانه‌وێ ده‌ست بکه‌ن به تاقیکردنه‌وه‌ی ئوسووڵی دێموکڕاسی؟ خۆش ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبه‌کان ئیدیعایان ئه‌وه‌یه که بۆ دێموکڕاسی‌و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌که‌ن!
له کاتێکدا دێموکراسی زیاتر له هه‌ر نهتهوهوهیهکی دیکه‌ی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه‌و پابه‌ندی به پێوه‌ره دێموکراتیکه‌کان زۆر له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو جووڵانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کا.
ڕوون نیه، بهرپرسانو سیاسه‌توانانی کوردی بێبهشو قوربانی ئیستبداد، دوای ئه‌و هه‌موو ناکامی‌و شکستانه تاکه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌حه‌ولاته قووڵه‌کانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان نهبیننو به‌بیانووی شۆڕش‌و شۆڕشگێڕبوونو هه‌لوومه‌رج, پێش به پێکهێنانی ئاڵووگۆڕی پێویست له‌نێو خۆیان‌و دێموکراتیزه‌کردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بگرن؟
تاکه‌ی له سه‌ر چهقبهستووییو دووپات‌و چه‌ندپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو پێداگری ده‌که‌ین؟
ئه‌و پرسیاره بێ وڵام ماوه‌ته‌وه، هه‌تا که‌نگێ حیزبه‌کانمان ده‌یانه‌وێ پاساو بێننه‌وه بۆ خۆ بێبه‌شکردن له ئازادی، بۆ خۆده‌ربازکردن له زه‌رووره‌تی دێموکراسی، بۆ خۆبواردن له سازن، بۆ درێژه‌دان به کێشه‌و ناته‌بایی نێوخۆ، بۆ "زه‌رووره‌تی" به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی له خه‌بات دا؟ بۆ خۆکوژی؟!
ئایا ئه‌و بۆچوونه راست نیه که حیزبه کوردستانیه‌کان له ده‌رکی ویست‌و زه‌رووره‌ته‌کانی سهردهمو خۆنوێکردنه‌وه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ زه‌مان، له ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان وه‌دوا که‌وتوون؟
بۆیه، هه‌ر هێزێکی هه‌ست به به‌رپرسیاریی ده‌کا، ده‌یه‌وێ ئاڵووگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی به‌قازانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێکبێنێو پرسی کورد هه‌نگاویکی یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ره‌وپێش به‌رێ، پێوسته هه‌وڵی لێبڕاوانه بدا بۆ دابینبوونی دێموکراسی‌و بۆ هێنانه‌دی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک‌و ڕزگاریخوازانه له‌نێو خۆیداو به‌وشێوه‌یه هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونی کورد به‌هێز بکا. ئه‌وه پێویسته به ئهرکو ئولهوییهتی تێکۆشان دابنرێ.
خه‌بات بۆ داهێنانو جێگیرکردنی کولتوورێکی دێموکراتیک، خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئازادی‌و ڕزگاری کورد له بنده‌ستی.
چون ئه‌سڵێکی سهلماوو گشتگیره که ته‌نیا کولتووری دێموکراتیک توانا‌و زه‌رفییه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی لایهنهکانو دابینکردنی یهکێتیو هاوکاریی سه‌قامگیری هه‌یه‌و مکانیزمی ئه‌ساسیه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رده‌وامیی خه‌باتی یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵگا.
- لاواز‌و کاڵبوونی ده‌وری ژن له نێو حیزبه کوردستانییه‌کان دا
پرسی ژنیش یه‌كێکی دیکه له‌و پرسه گرنگانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورده که بۆته قوربانی لاوازبوونی کولتووری دێموکڕاتیک.
له به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان دا ئاماژه به پرسی ژن‌و پێداویستیی نه‌هێشتنی ههڵاواردنو دابینکردنی مافه‌کانی ژن کراوه. ئه‌وه له‌جێدا شتێکی باشه که چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌یه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه.
به‌ڵام بوونی چوارچێوه‌و به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو شتێکه‌و بهستێنسازیو کارکردن‌و بڕوا به به‌رنامه‌و یاسا، شتێکی دیکه‌یه!
گه‌وره‌ترین کۆسپ که ڕێگه به وه‌دیهاتنی به‌رنامه‌که نادا، ئه‌و کولتووره‌یه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا زاڵه.
کولتوورێک که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر "ژن"و "پیاو" دا دابه‌ش ده‌کا، ژن به "زه‌عیفه" نێودێر دهکرێو له‌وێدا له‌سه‌ر حیسانی ژن، مافگه‌لێکی زیاتر‌و تایبه‌تی بۆ پیاو ده‌سه‌لمێندرێ. ئه‌و کولتووره به "پیاو سالاری" ناسراوه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له کولتووری دێموکراتیک دا، ژن‌و پیاو به‌ر له هه‌مووشتێک وه‌ک مرۆڤ سه‌یر ده‌کرێن نه‌ک وه‌ک پیاو یان ژن‌و هه‌روه‌ها، وه‌ک مرۆڤ، ماف‌و ئه‌رکیان بۆ دیاری ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر جاروبار ڕه‌خنه له حیزبه‌کان ده‌گیرێ که هه‌وڵی جیددی‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی ژن نه‌داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چون هه‌وڵێکی لێبڕاوانه‌و به‌رده‌وامیان بۆ گۆڕینی ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له‌نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان دا!
حاشای لێناکرێ که زۆربه‌ی حیزبه‌کان تاڕادیه‌ک ته‌سلیمی کولتووری داگیرکه‌ر بوون، نه‌یاتوانیوه ئاسهوارهکانیی له‌نێو خۆیان دا بسڕنه‌وه‌و کولتوورێکی دێموکڕاتیک له‌جێگای جێگر بکه‌ن.
کێشه‌ی کولتووری پیاو سالار له‌وه دایه که ته‌نیا پیاو ناگرێته‌وه، به‌ڵکوو شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تی ژنیش داده‌نێ.
واته، ته‌نیا پیاوه‌کان نین که کۆمه‌ڵێک مافی تایبهتیو ناڕه‌وا بۆخۆیان به ئاسایی‌و ڕه‌وا ده‌زانن، به‌ڵکوو به‌شێک له ژنه‌کانیش ده‌چنه نێو ئه‌و چوارچێوه فیکرییهوهو ئه‌و ئیمتیاز‌و مافه تایبه‌تیانه بۆ پیاو به ئاسایی‌و ڕه‌وا ده‌زانن!
به‌وجۆره، ئه‌و کولتووره ژنیش به تایبهتمهندییو نۆرمه‌کانی پیاو سالاری ڕادێنێو ژنیش "پیاو سالار" ده‌کا!
مه‌سه‌له‌ن زۆر جاران بینیومانه که ژن داکۆکی له داب‌و نه‌ریتی دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵگاو یاساکانی دژبهژن ده‌کاو باوه‌ڕی به بنده‌ستی خۆی وه‌ک چاره‌نووسێکی نه‌گۆڕ، هێناوه!
بۆ ئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کورد له هیزی کاریگه‌رو به‌توانای ژن بێبه‌ش نه‌بێ، پێویسته سه‌ره‌تا زه‌مینه‌ی به‌شداریی چالاکانه‌ی ژن ئاماده بکرێ‌و ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌ر به سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی بیر‌و باوه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌و ناعادڵانه له‌نێو خۆمان‌و هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌ئارای فه‌رهه‌نگی سیاسیی مرۆڤته‌وه‌ر، وه‌دی دێ.
ئه‌ساسه‌ن یه‌که‌م هه‌نگاوی خەباتی ڕزگاریخواز پێویسته تێکۆشان بێ بۆ بنبڕکردنی کولتووری چەوسێنەرو داگیرکەر. چون خەباتی ئازادیخواز بە کولتووری داگیرکه‌ر، به ئامانج ناگا.
دیاره لاوازبوونی ڕۆڵی ژن له ژیانی سیاسیی‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نیا بۆ سیاسه‌تی حیزبه‌کان، به‌ڵکوو زۆر فاکته‌ری دیکه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وری نه‌رێنی ده‌گێڕن که ده‌بێ له‌جێی خۆیدا باس بکرێن.
- نه‌بوونی به‌رنامه‌و ستراتێژی بۆ پرسه کۆمهڵایهتیو کولتوورییه‌کان
داڕشتنی ستراتێژی‌و به‌رنامه بۆ ئاڵووگۆڕی کۆمهڵایهتیو کولتوریی گونجاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕزگاریخواز که هه‌م ئالترنتیڤ بێ بۆ پلانه فهرههنگیهکانو سیاسه‌تی ڕێژیمی دیکتاتوریو هه‌م پێناسه بێ بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخواز، یه‌کێ له سه‌ره‌کی ترین مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه.
نه‌بوونی ستراتێژێکی ئه‌وتۆ بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر کێشه‌و ئاڵۆزی دیکه. حیزبه کوردستانیه‌کان ئه‌و به‌رنامه‌یان ته‌نانه‌ت بۆ نێو ڕیزه‌کانی خۆشیان لاوازه!
جار جار هێندێک کرده‌وه‌و ڕه‌فتار ده‌بیندرێ که نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئامانج‌و سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخواز ناوگونجێ، به‌ڵکوو ناتهباشه!
ناکرێ هه‌ر کارێکی ناحهزو ناڕه‌وای ڕێژیمی جینایه‌تکار کردی، هێزی خه‌باتگێڕ به نێوێکی دیکه پاساوی بکاو ڕه‌وایی پێ‌بدا!
هێزێکی خه‌باتکار نابێ ڕێگه بدا که بۆ کرده‌وه‌ی خراپ‌و بێزراو بکه‌وێته ڕه‌قه‌به‌ریی له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌و په‌یڕه‌وی له ئه‌سڵی "ئامانج وه‌سیله پاساو ده‌کا"، بکا.
خه‌باتی ئازادیخواز‌و ڕزگاریخواز ده‌بێ له ماهییهتو ناوهرۆکو دیاریکردنی ڕێکار دا جیاوازیی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ڕێژیمی دیکتاتوری. ئه‌و جیاوازییه ده‌بێ وه‌ک ئولگووو ئالترناتیڤ به‌ته‌واوی بۆ خهڵکو بیروڕای گشتی ڕوون‌و ئاشکرا بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیانی کاتیشی بۆ خه‌باتگێڕ لێبکه‌وێته‌وه.
- لێکجیانه‌کردنه‌وه‌ی پرسه حیزبیه‌کان له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
زۆر جاران دیتراوه که حیزبه سیاسیه‌کانی کورد جیاوازی دانانێن له به‌ینی پرسێک که پێوه‌ندیی ته‌نیا به حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه‌و پرسێک که نه‌ته‌وه‌ییه، واته پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاکو لایه‌نێکی نیشتمانه‌وه هه‌یه.
لێکدانی ئه‌و دوو پرسه پاوانخوزانهیهو له‌گه‌ڵ ڕووح‌و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ناته‌باو کێشه‌خوڵقێنه. چون پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر وه‌ک پرسی حیزبی سه‌یرکرا، وه‌ک پرسی حیزبیش هه‌ڵسووکه‌وتو ته‌عامولی له‌گه‌ڵ دهکرێو ئه‌وه‌ش پاوانخوازی‌و "تکروی" لێده‌که‌وێته‌وه که هه‌تا ئێستا هه‌ر کۆسپ بووه بۆ موشارکهتو هێنانه‌دی یهکڕیزیو هاوکاریی نێوخۆیی.
حیزبی سیاسی هه‌ر ئه‌ندازه خهباتگێڕو به‌هێزو ده‌ستڕۆیشتوو بێ، تاقه‌خاوه‌نی کوردستان نیه‌و ده‌بێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌و بهستێنخۆشکردن بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌و ئه‌سڵه بسه‌لمێنێ که کوردستان مڵکی هه‌موو کورده‌و پرسی نه‌ته‌وه‌یی، پرسی حیزبێک نیه، به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو تاکو لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئاکامێکی زیانباری دیکه‌ی شێواندنی سنووری نێوان ئه‌و دوو پرسه، ئه‌وه‌یه که پرسی نهتهوهییو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزاب دا دابهشو ته‌جزیه ده‌بێ. پرسی نه‌ته‌وه‌یی که کرا به پرسی حیزبی، هه‌ر حیزبه‌ی له ڕوانگه‌ی مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیه‌وه سه‌یری پرس‌و به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کاو به‌رژه‌وه‌ندیی نهتهوهییو جووڵانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆیدا به‌دی ده‌کا. ئێستا ئه‌و دیارده زیانباره له هه‌موو پاڕچه‌کانی کوردستان ده‌بیندرێ!
کاتێک پرس‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ته‌جزیه بوو، ئیراده‌و هه‌وێنی یهکگرتووییو خه‌باتی هاوبه‌شیش لاواز دهبێو له‌نێوده‌چێ، هه‌م له نێو جه‌ماوه‌ر دا‌و هه‌م له نێو ئه‌حزابی سیاسی دا.
چون یهکدهنگیو خه‌باتی یه‌کگرتوو پێویستیی به ههوێنو پاڵنه‌رو ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ئارادا نه‌مان، تهباییو خه‌باتی هاوبه‌ش مانای نامێنێ. واته ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بوو، ئامانجێکی هاوبه‌شیش نامێنێ‌و سه‌ره‌نجام زه‌رووره‌تی خه‌باتی هاوبهشو یه‌کگرتووش له‌بیرده‌چێ.
ئه‌و پرسانه به‌یه‌که‌وه گرێدراون‌و نه‌دیتنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دیاردانه، ڕێگای خه‌بات درێژترو تێچووه‌کانی قورس تر ده‌کا.
دابه‌شبوونی پرس‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌حزابدا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاره‌ساتباره که خه‌ڵکیش له مێشک‌و ڕه‌فتارو هه‌ڵوێست دا دابه‌ش ده‌کاو یهکێتیو یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێ. ئه‌وه‌ش ئامانجی دوژمنه.
- نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ئه‌وه که هه‌ر حیزبه خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆیهتیو هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی له ئارادا نیه، "پانێێ ئاشیل"ی خه‌باتی کورد له بواری نیزامی دایه. هێزی چه‌کداری کورد یهکدهستو یه‌ک ئه‌رک نیه، به‌ڵکوو دابه‌ش بووه به‌سه‌ر حیزبه‌کان دا به بیروباوه‌ڕو ئه‌جنداو به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازه‌وه!
نه‌ک هه‌ر هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی نیه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت هاوکاریو ههاههنگی له‌نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی حیزبه‌کانیش دا به‌دی ناکرێ که لانیکه‌م تا ڕاده‌یه‌ک زیانه‌کانی نه‌بوونی هێزێکی نیشتمانی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
زۆرجاران پێشمه‌رگه‌ی دابه‌شکراو ته‌نانه‌ت به‌دژی یه‌کترو بۆ شه‌ڕی براکوژی به‌کارهێنراوه، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی به پیلان‌و پلانی دوژمن دژ به جووڵانه‌وه‌ی کورد کردوه!!
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، هۆیه‌که‌ی:
١. لاوازبوونی ناسیونالیزم‌و شعووری نه‌ته‌وه‌یی.
٢. زاڵبوونی کولتوور‌و ڕووحیه‌ی عه‌شیره‌یی به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئهحزابو نه‌بوونی کولتوورێکی سیاسی دێموکراتیک.
٣. به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بووه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی جێگای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و نیشتمانی گرتۆته‌وه.
- نه‌سه‌لماندنی جیاوازی‌و مافی دیاریکردنی شێوه‌ی خه‌بات بۆ یه‌کتر
ئه‌و دیارده‌یه بۆته هۆکارێکی دیکه بۆ دڕدۆنگی‌و ناتهباییو ته‌نانه‌ت هه‌ڵایسانی کێشه‌و شه‌ڕی نێوخۆیی. حیزبی کوردستانی خۆی خه‌بات ده‌کا بۆ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، که‌چی لێره‌و له‌وێ حیزبمان هه‌یه که ئه‌و مافه بۆ حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ناسهلمێنێو چاوه‌ڕوانه هه‌موویان به‌دڵی ئه‌و شێوه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێرن!
له‌کاتێکدا هه‌ر حیزبێک مافی خۆیه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ئوسووڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا بۆخۆی دروشمی خۆی دیاری بکا، شیوهخهباتی خۆی هه‌ڵبژێرێ، دیفاعی لێبکاو بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا.
لێره‌ش دا به‌داخه‌وه ڕووحییه‌ی پاوانخوازی‌و هێژمۆنیخوازیو لاوازبوونی کولتووری سیاسیی سالم، بۆته کۆسپ بۆ ڕێزگرتن له‌و مافه ئاسایی‌و سه‌لماوه‌و ئه‌وه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی بۆته به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگای ته‌فاهوم‌و پێکگه‌یشتن.
- خه‌باتی "میللی- دێموکراتیک"
ئه‌و دروشمه به‌رده‌وام دووپات ده‌کرێته‌وه به‌ڵام مهبهستو مه‌فهوومه‌که‌ی ڕوون نیه.
ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئامانج‌و داخوازه‌کانی خه‌بات "نه‌ته‌وه‌یین"و "دێموکراتیک" فورموله کراون یان خه‌باته‌که له ناوه‌رۆکیش دا پێویسته نهتهوهییو دێموکراتیک بێ؟
کێشه‌و ناته‌باییه‌کان ڕاست لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئامانج‌و داخوازه‌کانی خه‌بات نهتهوهییو دێموکراتیکن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باته‌که سه‌رکه‌وێ، پێویسته ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش که خه‌باته‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، تێڕوانین‌و بڕوا‌و ههڵوێستو هه‌ڵسووکه‌تیان نهتهوهییو دێموکراتیک بێ. به‌ڵام به‌ڕاستی وایه؟!
پرسیاره‌که ده‌کرێ جۆرێکی دیکه‌ش بێته گوڕێ، ئایا ئامانج‌و داخوازی نهتهوهییو دێموکراتیک به هێزگه‌لێک وه‌دی دێن که بۆخۆیان نهتهوهییو دێموکڕاتیک بیر نه‌که‌نه‌وه‌و ڕه‌فتار نه‌که‌ن؟! بێگومان نا!
ئه‌و ناته‌باییه‌ش یه‌کێ له هۆکاره‌کانی شکانی جووڵانه‌وه‌کان بووه. خه‌بات بۆ ئازادی‌و دێموکڕاسی به که‌سانی ئازادیخواز‌و دێموکڕات دابین ده‌بێ.
زۆربه‌ی ئه‌حزابی کورد مه‌گه‌ر له ژێر فشار‌و له‌ناچاری، ده‌نا له ڕووی بیروباوهڕهوهو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه ئاماده‌ی سه‌لماندنی ماف‌و موشاره‌که‌ت‌و مه‌وجوودییه‌تی حیزبه‌که‌ی دیکه نین! ئه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ دروشمی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک یه‌کده‌گرێته‌وه؟
دروشم پێناسه‌یه‌و کاتێک مانا په‌یدا ده‌کا، بڕوای پێدهکرێو په‌یڕه‌وی لێدهکرێو به‌هه‌ند ده‌گیرێ که خاوه‌نه‌که‌ی به‌کرده‌وه پێی پابه‌ند بێ‌و کاری پێبکا.
دروشم، به‌شێوه‌ی ئوتوماتیک وبێ قه‌یدوشه‌رت، خاوه‌ن دروشم ناکا به نهتهوهییو به دێموکڕات!
قانوونه ئه‌ساسیه‌کانی ڕێژمه داگیرکه‌ره‌کان پڕن له عونسوری باش‌و دێموکراتیک، به‌ڵام ئایا له کرده‌وه‌شدا وایه؟!
- پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران
پێوه‌ندی‌و هاوکاریی له‌نێوان جوڵانه‌وه‌کانی کورد‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، هه‌میشه بووه‌و ئاساییشه. به‌ڵام جاروبار پشتبەستنو متمانای زیادەلەحەد بە وڵاتانی ده‌ره‌کی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی دابه‌شکه‌ری کوردستان، ده‌رفه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان‌و دووبه‌ره‌کینانه‌وه‌ی بۆ دوژمن ڕه‌خساندووه، کێشه‌ی زیانباری بۆ کورد ناوه‌ته‌وه‌و وزەو فیداکاری کوردی بەفیڕۆداوە.
ڕێژیمه چه‌وسێنه‌ره‌کان، به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌کاتێکدا به‌رده‌وام ئیدیعای دڵسۆزی بۆ کورد له‌م یان له‌و به‌شی کوردستان ده‌کا، به‌ڵام به‌شایه‌تی مێژوو، له‌کاتی هه‌ستیاردا قه‌ت له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ماف‌و ئازادیی کورد درێخی نه‌کردووه‌و زه‌بری قورسی له "هاوپه‌یمانه‌که‌ی" وه‌شاندووه.
باش ترینو مه‌عقوول ترین پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌داقه‌ت‌و نیازپاکی هه‌ریه‌ک له ڕێژیمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به پرسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، هه‌ڵسووکه‌وتو سیاسه‌تی ئه‌و ڕێژیمه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له وڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی.
به‌ڕاستی پرسیار هه‌ڵده‌گرێ که مرۆڤ بڕوا به ئیدیعای دڵسۆزی‌و هاوپه‌یمانیی وڵاتێکی حاکم به‌سه‌ر به‌شێکی کوردستان بکا که له وڵاته‌که‌ی خۆیدا به دڕندانه‌ترین شێوه کورد سه‌رکوت ده‌کاو چووکترین مافی پێ ڕه‌وانابینێ.
خاڵێکی گرینگی دیکه که هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان پێویسته پێی ده‌روه‌ست بن‌و هه‌میشه ئاماژه‌ی پێکراوه، ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندی حیزبێکی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمانه نابێ به‌زیانی کورد‌و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێ.
- کاریگه‌ریی خه‌باتی چه‌کداری له له‌سه‌ر مه‌وقعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد
به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره سه‌لماوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خه‌باتی چه‌کداریی کورد ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌سڵی دیفاعی ڕه‌واو خه‌بات بۆ ئازادی.
ئه‌وڕۆ له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێ که کورد له‌هه‌موو مافه‌کانی بێبه‌ش کراوه، ده‌چه‌وسێته‌وه‌و بۆ دابینکردنی مافی ڕه‌وای خۆی خه‌بات ده‌کاو ته‌نیا بۆ دیفاع له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی لهمهترسیکهوتووی خۆی ده‌ست ده‌داته چه‌ک.
که‌وابوو خه‌باتی چه‌کداریی له‌جێدا کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوبانگ‌و مه‌وقعییه‌تی کورد دانه‌ناوه.
ئه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیانی گه‌وره‌ی له ئیعتباری جووڵانه‌وه‌ی کورد داوه، پڕش‌و بڵاوی‌و ناکۆکی‌و کێشه‌ی نه‌بڕاوه‌ی نێوخۆیی‌و نه‌بوونی ستراتێژێکی ڕوون‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه که دهستو نفووزی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان جارجار له‌نێو به‌عزه حیزبێکی کوردستانی دا زۆر دیار‌و به‌رچاوه.
بۆ بیروڕای گشتی وته‌نانه‌ت بۆ دۆسته نزیکه‌کانی کورد بۆته "معما"و پرسیار که کێشه‌ی نێوخۆیی کوردی بێ وڵات‌و بێبه‌ش، سه‌رکوتکراوو ژێرسته‌م له‌سه‌ر چی‌و هه‌تا که‌ی نابڕێته‌وه؟ مه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کورد ئامانجی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییان نیه‌و بۆ ماف‌و ئازادی قوربانی ناده‌ن؟
ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی به پڕوپاگه‌نده‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان داوه‌و ڕه‌وایی خه‌باتی کوردی ده‌خاته ژێر پرسیار، بێتوانایی هێزه کوردستانیه‌کانه له دیاریکردنی ئولهوییهتهکانیانو داماوییان له چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانیان به‌ڕیگای سیاسی دا، له سازان‌و پێکهێنانی یهکگرتوویو یه‌کده‌نگی، له‌و کاته ئاسته‌مه دایه.
جێگای سرنجه که ئێستا ئیدی دوژمنه‌کانی کوردیش، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، به‌ئاشکرا گاڵته به عاجزبوونی حیزبه کوردییه‌کان له هه‌ست پێنه‌کردن به جیددی‌بوونی باروودۆخهکهو قازانج‌و زه‌ره‌ری خۆیان، ده‌که‌ن.
پرسی "ڕێبه‌ری جووڵانه‌وه"
پرسی سهرۆکو ڕێبه‌ر یه‌کێ له‌و پرسانه بووه که به‌رده‌وام له‌نێو جووڵانه‌وه‌کانی کورددا کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی لێکدوورکهوتنهوهو دووبهرهکیو لاوازکردنی بزووتنه‌وه. ئه‌و پرسه ته‌نانه‌ت شه‌ڕی نێوخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵایساوه.
ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌کانی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش نیشانی داوه که ئیدیعای ڕێبه‌رییه‌ک که مه‌شرووعییه‌تی خۆی له ژماره‌ی چهکو مه‌نتقی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵدێنجێ، له لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ‌و هه‌میشه ئالۆزی‌و کاره‌ساتی لێکه‌وتۆته‌وه‌و عاملێکی لاوازبوون‌و هه‌ره‌سهێنانی جووڵانه‌وه بووه.
جێگای سرنجه، کێشه‌ی سهرۆکو ڕێبه‌ریی له نێو کورد دا هه‌میشه ئه‌وکاته دێته گۆڕێ که خه‌باتی چه‌کداری له ئارا دایه‌و چهکو هێزی نیزامی حاکم‌و بڕیارده‌ره!
هه‌ستی پاوانخوازی به‌تایبه‌تی له‌کاتی شه‌ڕی چه‌کداریدا دهبزوێو په‌ره‌ده‌ستێنێ.
مهترسێکهش ڕاست لێره‌دایه، چون چهکو هێزی نیزامی له کاتی شه‌ڕو له غیابی یاسادا باڵ ده‌دا به هه‌ستی هێژمۆنیخوازیو لایه‌نه‌کانی لاوازتر ده‌خرێنه پهڕاوێزهوهو حه‌زف ده‌کرێن.
بۆ ڕاست‌و دروستی ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه چاوێک به ده‌ورووبه‌ری خۆمان‌و جووڵانه‌وه‌ی کورد له به‌شه‌کانی کوردستاندا بگێڕین که دیارده‌ی "خۆ به سهرۆکو ڕێبهردانان" (رهبری خودخوانده)و خۆ به ته‌نیا خاوه‌نی پرسی کورد زانین، چی به‌سه‌ر پرسی کورد هێناوه‌و چۆن ده‌رفه‌ته‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌سووتێندرێن!
پرسی "سه‌رۆکایه‌تی جووڵانه‌وه" به پێناسه‌و تێگه‌یشتنی کلاسیک‌و کۆن، لانیکه‌م به پێنج ده‌لیل ئیدی سهرناگرێو ئه‌وڕۆ زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ کورد لێده‌که‌وێته‌وه:
١. ئیدیعای ڕێبه‌ریی به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌تا ئێستا له جووڵانه‌وه‌کانی کورددا باو بووه‌و دیتراوه، ڕه‌وایی نیه، چون "حیزبێ ڕێبه‌ر" به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌و ڕه‌وایی له ئیراده‌ی خه‌ڵک یان هێزه‌کانی دیکه ورنه‌گرتووه.
ئیدیعایه‌که باری یاسایی نیه‌و ته‌نیا به پشتبه‌ستن به چهکو هێزی نیزامی داسهپاوهو ڕه‌وایی له "مه‌نتقی شۆڕشگێریی" وه‌رگرتوه. پێوه‌رو پاساو، ژماره‌ی چهکو هێزی چه‌کدار بووه.
"زۆر" قه‌ت ناتوانێ ببێته بنه‌مای ته‌فاهوم‌و هاوکاری، چون لایه‌نێک که ده‌چێته ژێر باری ئه‌و جۆره ڕێبه‌رییه، ڕهواییو سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!
٢. ئیمکانی گۆڕینی "حیزبی ڕێبه‌ر" نیه‌و ڕێبه‌ریه‌که‌ی هه‌تاهه‌تاییه. چون به مه‌نتقی زۆر بۆته "ڕێبه‌ر"، هه‌ر به زۆریش ئیراده‌ی خۆی دهسهپێنێو هه‌ر به‌زۆریش وهلادهبرێ! ئه‌وه‌ش ئآشکرایه که شه‌ڕی نێوخۆی لێده‌که‌وێته‌وه.
دهرفهتو مه‌جالێک بۆ لێپرسینه‌وه له "حیزبێ ڕێبه‌ر" به‌دی ناکرێ‌و خۆی به‌رامبه‌ر به که‌س به به‌رپرس نازانێ.
ماهاتما گاندی جوانی کوتووه: "ئه‌وه‌ی به زۆر وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ، هه‌ر به زۆریش ده‌پارێزرێ".
٣. گشتخوازه (تمامیت خواه)و هیچ چه‌شنه ئوپوزسیونو ده‌نگێکی ناساز ته‌حه‌مول ناکا. حیزبێ ڕێبه‌ر" چون خۆی به تاقه‌خاوه‌نی کوردستان‌و پرسی کورد ده‌زانێ، ئاماده نیه دهسهڵاتو سامانی وڵات له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی دیکه به‌ش بکاو هه‌ر بیرێکی جیاواز به نه‌یارو دژبه‌ر ده‌زانێ. چاوه‌ڕوانه لایه‌نه‌کانی دیکه به فه‌رمانی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌ت بکه‌ن!
٤. "حیزبێ ڕێبه‌ر" خۆی به حاکم وده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق دهزانێو بڕیار‌و قه‌زاوه‌تی خۆی ده‌کا به یاسا‌و ڕێسای کۆمه‌ڵگا. به‌گشتی، "فعال مایشاء"یه! خۆی تاقهسهرچاوهی یاسا‌و حه‌قه!
مه‌سه‌له‌ی سهرۆکایهتیو ڕێبه‌ری هه‌رئێستا له باکوور‌و ڕۆژاوای کوردستان بۆته کێشه‌ی سهرهکیو کۆسپی سه‌ر ڕێگای یهکڕیزیو خه‌باتی هاوبه‌ش.
ئه‌و ئیدیعایه چون ناڕه‌واو پاوانخوازانه، له‌بناخه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی پێکناکۆکو ناسازگاره.
٥. ئیدیعای ڕێبه‌ریکردن به‌و جۆره‌ی له جووڵانه‌وه‌کانی کورد دا دیتراوه، له‌گه‌ڵ ڕووحی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و عه‌قلییه‌تی مرۆڤی ئه‌وڕۆ ناته‌باو کێشه خوڵقێنهو مه‌حکوومه به شکست.
مرۆڤی خوێنده‌وارو چاوکراوه‌ی ئه‌وڕۆ که به هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر وڵاتانی دیکه له‌به‌رده‌ست دایه‌و بههاسانیو به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌توانێ ده‌نگی خۆی به دنیا ڕابگه‌یه‌نێ، ناچێته ژێر باری ئه‌و شێوه تێگه‌یشتنه له سیاسهتو پرسی ڕێبه‌رییه‌وه.
ئه‌وڕۆ ئاڵووگۆڕی قووڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کۆردستان دا هاتوه‌و له‌گه‌ڵ ته‌حه‌ولاتی کۆمه‌ڵگا دا نیاز‌و پێداویستی‌و تێگهیشتنو چاوه‌ڕوانی مرۆڤی کوردیش له سیاسه‌ت، ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه.
هه‌روه‌ها،لایهنو ئه‌حزابی نوێ هاتوونه گۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه‌و له کۆمه‌ڵگا دا ده‌ور دهگێڕنو به‌دیلی سیاسی زۆر بوون. ئه‌و باروودۆخه سیستمی تاکهحیزبیو رێبه‌ریی تاقهحیزبێک وه‌خۆ ناگرێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵووگۆڕانه، ئیدیعای ڕێبه‌ریی له‌لایه‌ن هه‌ر حیزبێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیی لایه‌نه‌کانی دیکه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی سازبوونی دووبهرهکیو لێکدوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئهحزابو به زیانی جووڵانه‌وه ته‌واو ده‌بێ.
ئێستا، ده‌ڵه‌ین دیارده‌ی "خۆبهڕێبهردانان" به‌هۆی جۆراوجۆر، ئه‌زموونێکی شکستخواردووه‌و دڕێژه‌پێدانی زیانی زیاتر له ڕابردووی بۆ جووڵانه‌وه لێده‌که‌وێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ناکرێ له "خلاء"و خهونو خه‌ێاڵ دا خه‌بات بکه‌ین.
بوونی ئورگان یان مکانیزمێکی کاریگه‌ر بۆ ڕێکخستن‌و مودیرییهتو هه‌واهه‌نگی بزووتنه‌وه، پێویسته‌و پێش ده‌گرێ له پهڕتهوازهییو به‌فێڕۆچوونی ئینڕژی هێزه‌کانی نێو جووڵانه‌وه‌و سیستم ده‌دا خه‌بات.
له‌ملاشه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نیه که له هه‌ڵبژاردنی ئازاد دا به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک بۆ جووڵانه‌وه دیاری بکرێ! ئه‌ی چاره؟
بۆ دیاریکردنی به‌ڕێوه‌به‌ریی جووڵانه‌وه‌ی کورد ته‌نیا یه‌ک ڕێگا ده‌مێنێته‌وه: پێویسته سه‌ره‌تا به‌ره یان ئیتلافێک له حیزبه‌کان به دیاریکردنی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر ڕێبهرییو به‌ڕێوه‌بردنی جووڵانه‌وه به‌ستۆوه بگرێ.
ئه‌وکاته، له ئیتلافو کاری هاوبه‌شدا ڕاده‌ی توانا‌و نفووز‌و کاریگه‌ریی ئه‌ندامانی کۆبه‌ندیه‌که به‌شێنه‌یی ئاشکرا ده‌بێ. یان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی پرسی ڕێبه‌ریی چاره‌سه‌ر بکرێ، هه‌تا ئازادبوونی کوردستان‌و پێکهاتنی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژادرن.
حیزبه‌کان له درێژه‌ی کاری هاوبه‌شدا مه‌ودایان هه‌یه به‌کرده‌وه‌و ڕه‌فتاری دێموکراتیکی خۆیان، لێهاتووییو زه‌رفییه‌ته‌کانیان نیشان بدهنو بڕوا‌و متمانا له به‌ینی خۆیان دا دابین بکه‌ن.
ڕۆڵی ڕێبه‌ریی حیزبێک له ڕه‌وتی خه‌باتی هاوبهشو یه‌کگرتوودا به‌ره‌به‌ره دهردهکهوێو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه به‌شێوه‌ی دڵخوازانه‌و دێموکراتیک ده‌سه‌لمێندرێ.
لایه‌نه‌کان ده‌بێ هه‌ست بکه‌ن ههڵناواردرێنو ده‌توانن متمانا به حیزبی خاوه‌ن نفووز تر بکهنو هاوپهیمانیو هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه له به‌رژه‌وه‌ندییان دایه‌و پێویست ناکا نیگه‌رانی پاوانخوازی ئه‌م یان ئه‌و حیزب بن.
رێبه‌رییه‌ک که ئاوا ده‌سه‌لمێندرێ، واقعییه‌و کاریگه‌ری خۆی دهبێو یارمه‌تی به به‌ره‌وپێشچوونی جووڵانه.
_________________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
ــ تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"

