رۆژی یه‌کشه‌ممه، 1ی خهزەڵوەری 1390ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 23ی ئۆكتۆبری 2011ی زایینی، بوومهلهرزەیهک بە توندیی 7.2 ریشتر، له ناوچه‌یه‌ک له 35 كیلۆمیتریی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری "وان" له كوردستانی توركیه‌ی دا‌و به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بوومهلهرزەیه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وە و ته‌نانه‌ت له شارەكانی ورمێ و دهۆكیش هه‌ستی پێ كراوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هه‌تا ئێستا بڵاو بوونه‌ته‌وە، ئه‌و بوومهلهرزەیه وێرانییه‌كی زۆری له چه‌ند شاری كوردستانی توركیه پێكهێناوە و به سه‌دان كه‌س كوژراو و برینداری لێكهوتووەتهوەو، ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وەی زیاتری رێژەی قوربانییه‌كان هه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی ئه‌م كارەساتهوه، هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی توركیه به‌گشتی و خوشک و براكانمان له كوردستانی توركیه به‌تایبه‌تی، دەردەبڕێ و سهرەخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوەكان دەكا و لە هه‌مان حاڵ‌دا چاکبوونەوەی هه‌ر چی زووتری بریندارەكان به ئاوات دەخوازێ.
هه‌روەها داواكارین له هەموو خه‌ڵكی كورد و رێكخراوە مرۆیی و فریاكه‌وتنه‌كان به فریای ئه‌و خه‌ڵكه لێقهوماوە بكه‌ون و یارمه‌تی پێویستیان بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفته‌ری سیاسی
2/8/1390 هه‌تاوی
24/10/2011 زایینی

