هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لە "نان یان نیشتمان" بۆ "ماف و ژیان"

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nawid_karami_-_web_2017

رۆڵەکانی کورد لە بەرانبەر هێرشی دوژمناندا بەردەوام لە برگریدابوون. ئەم خەباتە بە هەوراز و نشێوی زۆردا تێپەڕیوە و کوردستان هەروا لە ژێر چەکمەی داگیرکەراندا ماوەتەوە و، دوژمن لەسەری زاڵە.  دووژمنان تا بە ئەمڕۆ دوو رێگایان لە بەردەم ئەو خەلکەدا هێشتوەتەوە؛ یەکەمیان نان و ئەویتریان نیشتمانە.

دەوڵەتی داگیر کەر بۆ کەسێک کە دەیەوێ قوتێکی هەبیت و لە زیدەکەی خۆی بتوانێت بمێنێتەوە، وادەکات کە سەری شوڕکات و چاوی ببەستێت. بەو شتەی کە ساحیبانی زاڵ بەسەر ولاتەکەی پێی دەلێن و پێی دەدەن رازی بێت یان ببێت بە چاو و دەستی دەسەلات بۆ بینین و لەنێو بردنی هەر نارازی و دژبەریەک و لەو پیناوەدا پلەو دەسکەوت بەدەست بینێت. یان سەری دابخات و بێدەنگ بێت لەبەرانبەر کرداری زاڵمانە و رەش و رووتی و تاڵانکاریەکانی حاکمان. پێچەوانە، ئەو کەس یان کەسانەیش کە ناتوانن بێدەنگ بن و داوای سەروەری نەتەوە و نیشتمانەکەیان دەکەن، پێویستە بکوژرێن یان زیندانی بکرین و یان گیان و ئامانجی خۆیان هەڵگرن و بچنە دەرەوەی کۆمەڵگا، لە شاخەکان یان ولاتانی دیکە ژیانیان دوور لە زێد و خەڵکەکەیان بەسەر بەرن.

 بە داخەوە، ئەو دوو رێگایە بە درێژایی مێژووی کوردستانی داگیرکراو و کوردی چەوساوە، لە لایەن دەسەلاتە جۆراوجۆرەکاندا دووبارە و دووبارە بووەتەوە و کوورد بە هەژار و دەولەمەند، نەخوێندەوار و زانا یان مرۆفی سڤیل و شۆڕشگێڕیەوە کەوتوەتە ناو ئەو پیلانە و واردی گەمەیەک بووە کە بەرێوەبەرەکەی دوژمنانی داگیرکەر بوونە. بۆیە کورد هەر دابڕ دابڕ بووە و کووردستانیش هەر پارچە پارچە کراوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە کورد و نە کوردستان لە هیچ بەشێکی نیشتمانی پارچەکراو و داگیر کراودا نەیتوانیوە لەو پیلانەدا رزگاریان بێت کە لە ئاکامی ئەو سیاسەتەدا دەسەڵاتدارانی زاڵ بەسەر ژیان و ماڵی خەڵک، تاقمێکیان دەستەمۆ و گوێ لەمستی خۆیان کردووە و لە بەهای دانی پاروە نانێک یان پۆست و دەسەڵاتێکی زۆر کەم، ئەوانیان بەگژ ئەو بەشە لە کۆمەڵگادا کردووەتەوە کە بۆ سەربەرزی و رزگاری نیشتمانەکەیان لە دەست زۆڵم و زۆرداری داگیرکەران دەنگ هەڵدەبڕن و رادەپەڕین. بۆیە شۆڕشەکانی کورد و دەنگی حەقخوازی کورد هەمیشە بەدەستی براکانیان و تەنیا بۆ نانێک کە لە دەستی دەسەڵاتی داگیرکەردا بووە، سەرکوت و خەفە کراوە و شۆڕشەکان بەدەستی ئەو کەسانەی کە نانیان لا گرنگتر لە بنەماڵە و نەتەوە و خاکەکەیان بووە، شکستیان پێ هێنراوە.

 ئەگەرچی پرۆسەی بەجیهانی بوون لە ساڵی 1900ی زایینی دەستێ پی کرد بەڵام بە هۆی داخراوی کۆمەڵگاکانی رۆژهەلاتی نێوەڕاست و هیژمونی دیکتاتۆرانی حاکم بەسەر ئەو وڵاتانەدا تا پاش ساڵەکانی 2000ی زایینی عەمەڵەن لەو ولاتانەدا جێ پێی نەکردبووەوە. پاش رووخانی سەدام حوسەین لە عێراق و دەسەڵاتی تالیبان لە ئەفغانستان (2003 – 2005)، بەرە بەرە پلان و بەرنامەکانی بەجیهانیبوون پێی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرایەوە و کۆمپانیا و ئامرازەکانی بەجیهانیبوون ساڵ بە ساڵ روویان لە زیادبوون کرد. تا ئاستێک کە ئێستاکە لە سایەی ئەو تێکنۆلۆژیانەدا، پێوەندیەکانی کۆمەڵگاکان چڕتر بوونەتەوە و تاکەکان زۆر وشیارتر و ئاگاترن لە دۆخی سیاسی و مافی کۆمەڵایەتی و مرۆیی خۆیان.

 

xebat_-_nan_-_2


 رۆژهەڵاتی کوردستانی ژێردەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەگەڵ هەموو سەرکوت و سانسۆر و خەفەقان و فیلترینگێک، بێبەش نەبووە لەو هروژمی بەجیهانی بوونە، چ لە رووی فەرهەنگی و چ زانست و زانیاری گشتیدا تا ئاستێک خۆی لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی جیهانیدا گونجاندووە. بەڵام دەسەڵاتی تۆتالیتەر و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی هەردەم لەمپەرێکی گەورەیە لە بەردەم هەنگاو نانی ئەو کۆمەڵگایە بەرە و کرانەوە و گەشەی هەمەلایەنە.

 ئەگەرچی حیزبە سیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستان بۆ زیاتر لە 20 ساڵ بە شێوەیەکی جیددی چالاکی چەکدارانەیان دژ بە کۆماری ئیسلامی راگرت، بەو هیوایە کە کۆماری ئیسلامی لە رێگای خەباتی سیاسی و چالاکی مەدەنییەوە مافەکانی کورد بدات، بەڵام بە داخەوە دەسەڵات بەردەوام سوور بوو لەسەر سیاسەتی خۆی و حازر نەبوو چووکەترین مافێک بۆ خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان وەک نەتەوەیەکی جیاواز قائیل بێت.

 ئێستاکە بە تەواوەتی روون و ئاشکرایە کە نە جووڵانەوەی شار و نە شۆڕشی شاخ بە تەنێ ناتوانن ماڤەکانی گەلەکەمان دەستەبەر بکەن. هەر بۆیە بە راوەستە کردن و خوێندنەوەی ئاڵوگۆڕە بنەڕەتیەکان کە لە فەرهەنگ و سروشت و ئاگایی و تێگەیشتنی سیاسی نەوەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردستان هاتووەتە ئاراوە، هەروەها بەرفراوان و گشتگیر بوونی رایڵە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیەنە گشتیەکاندا و، بە دەرس وەرگرتن لە ئەزموون و تاقیکاری و چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی خەڵکانی ئازادی خوازی وڵاتانی دیکتاتۆر لێدراوی جیهان، کە لە بەرانبەر حاکمیەت بۆ بەدەست هێنانی مافە رەواکانییان بەکاریان هێناون و، ئاگادار بوون لە شێوازەکانی سەرکەوتوانەی داوا کردنی ماڤی هاوڵاتی بوون، ماڤی ژیان، کار، سەرپەنا و مافی خۆشبژیوی و ... ماڤی هەبوونی شارستانیەتێکی سەردەمیانە، مافی هەبوون و پاراستنی لێرەوار و لەوەڕگەو ئاژەلە کێویەکان و ... هتد بە شێوەی سەردەمیانە و شارستانیانە، کە لە ریگای گروپ و ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خۆپیشاندان و داواکاری هێمنانە، بۆ گەیاندن و بەدەست هێنانی خواست و ویست و ماڤەکان، وەک ئامرازێکی زۆر بە قوەت و کاریگەر کە خۆفناکترین دیکتاتۆران لە بەرانبەر ئەو مێتۆدانەدا نەیانتوانیوە خۆڕاگر بن و لە نیهایەتدا ملیان بۆ ویستی خەڵک راکێشاوە. یان بە تەواوەتی دیکتاتۆرێک بە هۆی ئەو جۆرە موبارزاتەدا تێک رۆخاوە و خەڵک و وڵات رزگاری بووە.

 بە سەرنجدان بە و راستییە، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە هاوفیکری و را گۆڕینەوە لەگەڵ چەندین کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ (لە ناوخۆی وڵات و لە دەرەوە)، بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بیری لە رێگایەکی دیکە جگە لە هێڵی داگیرکەر کردووەتەوە، کە ئەو رێچکە نوێیە لە نەورۆزی ساڵی 1395ی هەتاویدا بە راسانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی برا و، ئیستراتیژی راسان واتە گرێدانی خەباتی شار و شاخ پێکەوە بۆ رزگاری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێی شۆڕش راگەیەنرا.

 بۆیە، چی دیکە پێویست ناکات کە لاوی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ پارو نانێک کە مافی رەوای خۆیەتی و بۆ کار و ژیانێکی خۆش لە سەر عەرزێک کە وڵاتی خۆیەتی براکانی خۆی کە بە مەبەستی مسۆگەر بوونی مافی گەلەکەیان نایان بە داگیرکەر وتتوە و، چەکی بەرگرییان کردووەتە شان و رێگای شاخەکانی نیشتمانیان گرتۆتە بەر، بفرۆشێ و، غەدر لە خۆی و نەتەوە و خاکەکەی بکات. تەنیا پێویستە کە هەر تاکێکی کوردی رۆژهەڵات، لو هەر چین و توێژێک، خۆی بەرپرسیار بزانێت لە بەرانبەر رزگاری یەکجارەکی لە دەستی دۆژمنی داگیرکەر. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیویست دەکات تا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە یەکدەنگی و یەکریزیمان لە خۆ رێکخستن لە گروپگەلی جۆراوجۆر (کاری، سنفی، هونەری و سیاسی و ... هتد) دەنگی ماڤەکانمان (لە شار و لە شاخ) بەرز بکەینەوە، تا ئەو کاتەی بە ویست و داخوازەکانمان دەگەین شان بە شانی یەک و هاوئاهەنگ خەباتەکەمان لە سەنگەری خەباتی شار و شاخدا بەرینە پێش.

 لە ئاکامدا تاقە رێگا بۆ دەرباز بوونی گەلی کورد بە گشتی و کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، لە سیاسەتی دوژمنانی داگیرکەر (لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران) و رزگار کردنی گەل و نیشتمانەکەی ئەوەیە کە رێگایەکی دیکە جگە لەو رێگایە بگرێتە بەر کە تا بە ئێستا دوژمنانی داگیرکەر بۆیان دیاری کردووە. کە ئەو رێگا نوێیە "ماڤ و ژیانە"ە.

 واتە ئێمەی کورد خاوەن ماڤی مرۆیی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ... لە نیهایەتدا ماڤی ژیانێکی سەربەرزانە دوور لە کۆیلایەتی و سەرشۆڕیمان هەیە. ئێمە ماڤی ئەوەمان هەیە کە لەسەر خاکی خۆمان ژیان و کەرامەتمان پارێزراو بیت و ماڤی دیاری کردنی چارەنووسی خۆمانمان هەبیت. پێویست ناکات کە بۆ مافیک کە داگیرکەر لێی زەوت کردووم براکەمان بکوژین یان نیشتمانەکەمان هەرزانفرۆش بکەین. بەڵکوو بە یەکدەنگی و یەکریزی مافەکانمانی لێ دەستێنینەوە. ئەوە ئەو رێگا جیاوازەیە کە گەلەکەمان بە سەرکەوتن و سەربەرزی و رزگاری دەگەیەنێ، نەک رێگای دوژمن کە تا بە ئێستا، بەرهەمەکەی بۆ گەلەکەمان براکوژی و پڕش و بڵاوی و بێدەسەڵاتی و شکست بووە. کەواتە، گەلەکەمان دەتوانێ لەگەڵ مافی نان و ژیانێکی شەرافەتمەندانە دا خەباتێکی سەربەرزانەش بکات و ئەم بژارە درووستکراوەی دوژمن لە نێوان نان و سەرشۆڕیدا، ئەمان نان و خەباتی سەربەرزانە هەڵبژێرن. بە هێزی جەماوەریی خۆیان داوای مافی ژیانی خۆیان بکەن و بەرپرسانی ڕێژیم ناچار بە دابینی کردنی مافی ژیان و بژیویان بکەن و لەگەڵ ئەوەشدا مافی ئینسان بوون و ئازادییە مەدەنییەکنیشیان مسۆگەر بکەن.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

له‌ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1189
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy