هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ناوی‌ شه‌هیدانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ "حدك" (به‌ وێنه‌وه‌)

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌ ناوی‌ شه‌هیده‌كانی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌رده‌م باره‌گای‌ "حدك" له‌ شاری‌ كۆیه‌ی‌ باشوری‌ كوردستان بریتین له‌:

 

ali_qoytasi_-_shahid

1-  عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب

 

wahab_mirxzri_-_shahid

2- وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب

 

salar_baqri_-_shahid

3- سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب

 

arsalan_abas_nia_-_shahid

4- ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب

 

 

nasr_karimi_-_shahid

5- ناسر کەریمی،  ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات

 

adnan_abdulla_-_shahid

6- عەدنان عەبدوڵلا، مفەوزی ئاسایش


پێویسته‌ بگوترێ‌ ئه‌مشه‌‌و 30ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌ دوابه‌دای‌ ته‌واوبوونی‌ رێوڕه‌سمی‌ شه‌وی‌ یه‌ڵدا له‌ به‌رده‌م مه‌قه‌ڕی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ "حدك" به‌ناوی‌ "قه‌ڵا" دوو ته‌قینه‌وه‌ رووی‌ داوه چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانی‌.

سه‌ره‌تا دوای‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك‌و شه‌هید‌و برینداربوونی‌ چه‌ند كه‌س خه‌ڵك له‌ ده‌ورووبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش روو ده‌دا‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆرتر ده‌كاته‌ قوربانی‌.

رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە‌و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێکرد.

هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن‌و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.

رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا‌و پاش 10 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌كات‌و به‌ ره‌چاوكردنی‌ نه‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 به‌ په‌له‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ ده‌یان دێموكرات‌و ئاسایشێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرده‌ قوربانی‌


---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2146
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy