هه‌ڵۆی كوردستان: ئه‌مشه‌و 30ی سه‌رماوه‌زی 1395ی هه‌تاوی دوابه‌دای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا له به‌رده‌م مه‌قه‌ڕی ده‌فته‌ری سیاسیی "حدك" به‌ناوی "قه‌ڵا" چه‌ند ته‌قینه‌وه رووی داوه به‌پێی زانیارییه‌كانی "هه‌ڵۆی كوردستان" ده‌ورووبه‌ر 15 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
سه‌ره‌تا دوای تهقینهوهیهكو شه‌هیدو برینداربوونی چه‌ند كه‌س خه‌ڵك له ده‌ورووبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش روو ده‌داو خه‌ڵكێكی زۆرتر ده‌كاته قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی وت كه له‌م ته‌قینه‌وه 7 شه‌هیدو زیاتر له 10 بریندار هه‌یه‌و یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌ندێك له شه‌هیده‌كان به ته‌واوی سووتاون.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوەو لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن‌و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا‌و پاش 10 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه دهكاتو به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

