خۆ سووتاندنی "موحه‌مه‌د بوعه‌زیز"گه‌نجی هه‌ژاری توونسی له پێناو دابین بوونی دادپه‌روه‌ری بووه هۆی ده‌ستپێكی گۆڕانێكی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه باهۆزی ئه‌م گۆڕانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌ی گرته‌وه‌و بووه هۆی گۆڕینی سیستمی سیاسی ئه‌و وڵاتانه كه پڕانیا وان رێژیمانه پتر له سی چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردبوو به درێژایی ئه‌و ساڵانه‌شدا هه‌ر جۆره ده‌نگێكی ناڕازیان كپ كردبوو،بۆیه خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی لیبیاش به سهرۆگرتن له راپه‌رینی گۆڕانخۆازانهی چڤاكی توونس و میسر خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌یان ده‌ست پێكرد كه‌چی حكوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی قه‌زافی به توندوتیژی و ئاور و ئاسن ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی سه‌ركووت كرد به‌ڵام ئه‌م پشكۆیه پاش چه‌ندین مانگ بڵێسه‌ی سه‌ند و ئه‌م جار بووه شه‌ڕێكی نێوخۆی هه‌ر بۆیه رێكخراوی ناتۆش له رێگای ئۆپراسیۆنی ئاسمانی پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری دژبه‌رانی رێژیمی قه‌زافی ده‌ست پێكرد.پاشان به هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی تووندوتیژ و دوور له مرۆیانه‌ی رێژیمی قه‌زافی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكه راپهڕیوهكهی دۆسیه‌ی وی راده‌ستی مه‌زرینگه‌ی دادی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ تاوانه دژه مرۆیه‌كان كرا و ئینجا فه‌رمانی گرتنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی درا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه قه‌زافی به درێژای ئه‌م ماوه‌یه كه شۆڕش و راپه‌ڕین ته‌واوی لیبیای ته‌نی بوو به‌رده‌وام ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی به كاری ئه‌لقاعده و پیلانی داگیركارانه‌ی رۆژئاوای ده‌زانی و دژبه‌رانی خۆیشی به مشك نێودهبرد كه گۆیا ئه‌وانه له ژێر كاریگه‌ری ماده سڕكهرهكاندان.
به‌ڵام خه‌ڵكی لیبیا به به‌رده‌وام بوونی به‌رخۆدانی خۆیان توانیان پاش چه‌ندین مانگ شه‌ڕوپێكدادان له‌كاتێكدا كه قه‌زافی كونه مشكی لێ ببووه قه‌یسه‌ری له بۆڕیه‌كی زێراو له باژێری سێرت كه شوێنی له دایك بوونی قه‌زافیش بوو بۆ هه‌میشه كۆتای پێ بێنن و نێوی بخه‌نه ریزی سه‌ره‌ڕۆه رووخاوه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
بۆیه چڤاكی لیبیا به به‌رده‌وامبوون له به‌رخۆدانی خۆیان توانیان به‌ر سه‌ر سه‌ره‌ڕۆترین سه‌ره‌ڕۆی ناوچه كه پتر له چل ساڵ ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكردبوو سه‌ركه‌ون، سه‌ركه‌ون به سه‌ر سهرهڕۆیهكدا كه به پشتیوانی گروپه تیرۆریستیه‌كان ته‌واوی جیهانی حهڕاسان كردبوو، سه‌ركه‌ون به سه‌ر سهرهڕۆیهكدا كه هه‌ر ئان مه‌ترسیه‌ك بوو بۆ سه‌ر ئاسایش و ته‌ناهی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی، سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر سهرهڕۆیهكی مالیخولیای كه خۆی به سه‌رۆكی ته‌واوی میلله‌تانی جیهان ده‌زانی، بۆیه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ژێرچهپۆكهی جیهان ده‌رخست كه هه‌ر گه‌لێك به‌س ئیراده بكات ده‌توانێت خۆی له‌ژێر زوڵم و سهرهڕۆیدا رزگار بكات.

