سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، مسته‌فا هیجری رایده‌گه‌یه‌نێت كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌خستووه‌ته به‌رده‌م و ده‌ڵێت "پێشمه‌رگه‌كانمان لە ئێران زیاتر له حاڵه‌تی به‌رگری دان تا هێرش"، هیجری سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبیش له عێراق له پاش په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ی له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێت "حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی به‌سیجی ئێرانه له عێراق و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كورد ده‌بێت له ئاینده‌دا".
سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، مسته‌فا هیجری له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقیش، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كورد ده‌بێت له ئاینده‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه هیجری سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه به زانیارییه‌وه رامانگه‌یاندووه كه حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئێرانییه و له‌ژێر په‌روه‌رده و به‌یارمه‌تی و دارایی چه‌كی ئێران په‌روه‌رده ده‌كرێت، شتێكه وه‌كو به‌سیج كه له ئێران‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌و به‌شه له سه‌رباز كه به‌نێوی عێراقه زیاتر له ژێر كۆنتڕۆڵ و فه‌رمانی ئێران‌دا ده‌بێت و دیاره كۆماری ئیسلامی ئێران له هیچ شوێنێك هیچ شتێكی باشی بۆ كورد ناوێت".
سه‌باره‌ت به بوونی مه‌ترسی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر كورد له عێراقدا ناوبراو روونی ده‌كاته‌وه "ئێمه پێمان وایه له ئاینده‌دا ئه‌و هێزه مه‌ترسی بۆ سه‌ر كورد ده‌بێت، به‌ته‌واوبوونی داعش كێشه‌ی كورد كۆتایی نایه‌ت، چونكه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام له پیلاندایه و له بیری ئه‌وه‌دایه كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بخوڵقێنێت، بۆیه هه‌میشه مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه".
به رهخنهگرتنیشهوه ده‌ڵێت "مه‌سه‌له‌كه زیاتر سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و ئه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌و له‌شكره له دژی كێ و چۆن به‌كاری بهێنێت، بۆیه هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌دژی كورد به‌كاری بهێنێت".
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(PDKI) یه‌كێكه له حزبه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه به‌هۆی قهدهغهكردنییهوه زیاتر له بیست ساڵه له هه‌رێمی كوردستان باره‌گای هه‌یه هاوشانی چه‌ندین حزبی كوردی دیكه كه ئه‌وانیش له ئێران‌دا چالاكییان قه‌ده‌غه‌یه. هیجری سكرتێری ئه‌م حزبه‌یه و پێشتریش به‌هۆی ناكۆكیییهكانهوه باڵێكی لێ جیابووه‌ته‌وه و خالید عه‌زیزی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و باڵه‌ی دیکەی كردووه.
مسته‌فا هیجری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر خه‌باتی چه‌كدارییان له‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێران و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له باری به‌رگری كردن‌دا ده‌بن نه‌ك هێرش، له‌وباره‌یه‌وه روونی ده‌كاته‌وه "ئێمه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌باتی چهكدارییمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران راگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌هانه‌یان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرت، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی پێمان وابوو یارمه‌تیده‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته پێكبێت. له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پێشمه‌رگه‌كانمان له نێو خۆی كوردستاندا راگرت".
ده‌شڵێت "به‌ڵام پاش ئه‌و 20 ساڵه‌ی به‌خۆشییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باری نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه‌وه ناسراوه و له یاسای حكوومه‌تی عێراقدا به‌ره‌سمی ناسراوه، ئێمه‌ش به پێویستمان زانی خه‌باتی چهكدارییمان دووباره به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆمان بگونجێت ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، بۆیه له‌ساڵی 2015 رێبه‌رایه‌تی حزبمان بڕیاری دا كه پێشمه‌رگه جارێكی تر له نێو خه‌ڵكدا حزوور په‌یدا بكات، له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا پێشمه‌رگه‌كانمان چوونه‌وه نێو خه‌ڵك، به‌ڵام ئێمه پێشمه‌رگه‌كانمان راسپاردووه كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران هێرش نه‌كات، پێشمه‌رگه‌كانمان هێرش نه‌كه‌ن و له نێو خه‌ڵكدا بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها درێژه به باسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره ده‌دات و روونی ده‌كاته‌وه" به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا چونكه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان نه‌كرد، پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه‌ش هێرشیان نه‌كرد، به‌ڵام له‌ساڵی 2016 هێزه‌كانی رژێم هێرشیان كرد و له زۆر له ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران تێكهه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌كان و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێكهات، حزووری پێشمه‌رگه هێشتا به‌رده‌وامه و ده‌مانه‌وێت به‌و شێوه‌یه درێژه‌ی پێ بده‌ین".
مسته‌فا هیجری سه‌باره‌ت به هێرشكردنی چهكدارهكانییان له‌نێو كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌حه‌مول بكات پێشمه‌رگه له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌بێت ئه‌وا نامانه‌وێت خه‌بات بێته خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هێرش بكه‌ن، پێشمه‌رگه ناچاره به‌رگریی بكات، بۆیه به‌گشتی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئێمه به‌رگری كردنه له خۆمانه تا هێرشكردن".
ده‌رباره‌ی بارودۆخی دوای داعش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هیجری بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێت "بارودۆخی پاش داعش، من له‌و باوه‌ڕه‌دام له هه‌ر كوێیه‌كی به‌شه‌كانی كوردستان هه‌لومه‌رجێكی گونجاو له‌باری سیاسییه‌وه بۆ كورد بێته پێشه‌وه بۆخۆی به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری و شوێن دانه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێت، بۆ نموونه پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باشوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه یه‌كێك له‌وانه به‌شی رۆژهه‌ڵات، بۆیه ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی دێته پێشه‌وه هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌بێت، ئێمه ئومێده‌وارین ئاڵوگۆڕێك له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ ئێمه‌ش گونجاوتر بێت".
مسته‌فا هیجری كه نكۆڵی له‌وه كرد به‌مدواییانه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وان یان حزبه‌كانی کوردستانی ئێران هه‌بوو بێت، باسی له هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد و له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند "دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌ردوو حزب دوای پێكهاتنی كۆنگره‌ی نوێی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان راگیراوه و به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی ئه‌و لایه‌نه ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش جێگره‌وه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ ئه‌و دیاری نه‌كراوه، ئێمه چاوه‌ڕوانیین جێگرێكی نوێ دیاری بكرێت و دووباره دانوستانه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه درێژه پێبده‌ین، به‌ڵام به‌گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه".
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
له تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ

