٢٩سال لەمەوە بەرلە ١٦ى سەرماوەزى ١٣٦٦دا، رێژیمی ئیسلامیى ئێران لە کردەوەیەکى تیرۆریستیدا، کتێبێکى بۆمبڕێژکراو بە ناوى "سپید دندان" بۆمامۆستا حەسەن شیوەسەلی ،ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی د یمۆکراتی کوردستانی ئیران دەنێرێ کە بە داخەوە لە دستیدا دەتەقێتەوەو لە ئەنجامی ئەو تێرۆرە دا مامۆستا حەسەن هەردوو دەستو چاوەکانىو هەستی بۆن کردن،لەدەست دەدا. هەروەها هەشت ددانو بیسایی گوێیەکانیشى تا رادەى ١٠٠%و ٢٥% لەدەست دەداو سینگی بە تەواوی دەسوتێو تووشی نەخۆشی تینیتووس دێت.
بەشاهیدی کادروپێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێموکراتو خەڵکی کوردستان ؛ مامۆستاحەسەن شیوەسەڵی، مرۆڤێکی ئازادیخواز، نیشتیمان پەروەر، دێموکراتو شۆڕشگێر بوو. رووناکبیرێکی بیرکراوە، تیژبیرو وریاو ژیر بوو. رەخنەگرێکی بنیاتنەروڕاهێنەرێکی داهێنەر بوو.سیاسەتوانێکی واقێعبین، دووربین،بە هومێدو باوەڕ پێکراوبوو. مودیرێکی بەبەرنامە،بەئەزموون، دڵسۆزبەمشوور،پڕکاروچالاک بوو. فەرماندەیەکی لێوەشاوە،شارەزا، بە توانا، ئازاو فیداکار بوو. پێشمەرگەیەکی بەدیسپلین، خاوەن ڕەوشت وئاکاروکردەوەی دێموکراتی بوو. کادرێکی ڕاستگۆ، رووخۆش ، خۆش مەشرەفو خاکیو خەڵکی بوو.
هەموو ئەو تایبەتمەندییە بەرزانە بوون کە مامۆستا حەسەن شیوەسەڵیان کردبە خۆشەویست وجێی متمانەو هیواوهومێدی خەڵکی کوردستان، لە لایەکی دیکەشەوە فەرماندەییو ئازایەتی وفیداکاریو قارەمانەتی کەم وێنەی حەسەن شیوەسەڵی لە شەڕی جەبهەیی دورودریژو شەری پارتیزانی لە ناوەندوباکوور وباشووری رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی بەکرێگیراوانی رێژیمی ئیسلامی ئیران، ببوو بە باسو وێردی سەر زمانی خەڵکی کوردستان وترس ودڵە ڕاوکێو نیگەرانیەکی زۆری بۆ دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئیسلامی ئیران دروست کردبوو هەر بۆیە پیلانی تیرۆر کردنی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵیان جێبەجێ کرد.
تیرۆر کردنی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی زەبرێکی کاریگەرو شوێندانەر بوو کە بە جەستەی حیزبی دێموکرات کەوت وبۆ بزووتنەوەی میللی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستانیش خەسارێکی گەورەبوو. ئەم تیرۆرە لە لایەک بوو بەمایەی خەموو پەژارەی خەلکی کوردستان ودۆستانی گەلی کوردو لە لایەکی دیکەوە ڕقو قینی شۆڕشگیرانەی رۆڵەکانی گەلی کوردی بەرامبەر بەرێژیمی ئیسلامی ئیران زیاتر لە پێشوو بزواندو لەسەر درێژدانی خەباتو رێبازی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی شێلگیرتری کردن .
رێژیمی ئیسلامی ئیران پێی وابوو بەم تیرۆرە مامۆستا حەسەن دەکوژیو حیزبی دێموکرات وخەڵکی کوردستان لەخەباتو تێکۆشان سارد دەبنەوە، بەلام پاش تێپەر بوونی ٢٩ ساڵ بەسەر ئەم تیرۆرەدا، مامۆستا حەسەن شیوەسەلی بەردەوامو بێحەسانەوەو پسانەوە بەشیوازی سیاسی وتەشکیلاتیو دیپلۆماسی لە دژی ریژیمی ئیسلامی ئیران خەبات دەکاتو حیزبی دیموکراتو بیرو رێبازو ئامانجی شیوەسەلی بەردەوام لە بەرەوپیشچوون وگەسەو درەوشانەوەدانو قوتابیانی شێوەسەڵی ئاڵای پڕ لەشانازی ئەویان بەشەکاوەیی ڕاگرتووەو بۆ گەیشتن بەماف وئامانجە بەرزەکانی نەتەوەی کورد دڵسۆزانەو سەر بەرزانەوو شیلگیرانە خەبات دەکەن.
تێبینی١ : ئەو خۆفرۆشانەی کە ئەو تێرۆرەیان جێبەجێ کرد ٢ کەس بوون: ١-حەسەنی رەمەزانیو ٢-سەمەدی مەڵا حەسەنی کاژێی ناوچەی سەردەشت، کەلەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە گیران وبەسەزای تاوانی خۆیان گەیشتن.
تێبینی٢: پێویستە ئاماژە بەئەوە بکەم کە دادە کلسووم (هاوسەری مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی) نەخشو رۆڵی گرینگ بووە لە پاراستنو بەردەوامی ژیانو زیندوومانەوەی مامۆستا حەسەن، بەم بۆنەوە سپاس ورێزو ئەمەکداری خۆم ئاراستەی دادەکلسووم دەکەم ولە ئاست لەخۆبوردوی ودلسۆزیو فیداکاری ئەم خۆشکە گەورەو بەرێزە سەری رێزو نەوازش دادەنوێنم ، هیوادارم لەگەڵ مامۆستاحەسەن شیوەسەلی تەندروستو تەمەندرێژوو شادو سەر فرازبن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
له تێلێگرامی "ههڵۆی كوردستان"یش بهردوام زانیاریو فیلمو وێنهتان دهست دهكهوێ

