هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی زانیارییه‌كانی ههڵۆكانی زاگرۆس، كاتژمێر 2:30ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، 24ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی 1395ی هه‌تاوی، ههڵۆكانی زاگرۆس له به‌رده‌م مۆڵگه‌یه‌كی جاشه‌كان له شاری شنۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جاشێك به‌ناوی غه‌فوور سهلاحیو ده‌ستڕێژی لێ ده‌كه‌ن. له‌م ده‌ستڕێژه‌دا ئه‌م تاوانباره به توندی بریندار بووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ى "عارفيان"ى ورمێ كراوه.
ئه‌م تاوانباره به‌رپرسی ده‌سته‌ی سیخوڕیی سپای پاسداران له شاری شنۆ بووه‌و یه‌كێك له دوایین تاوانه‌كانی ئه‌م خیانه‌تكاره به‌شداری بووه له تاوان‌و جینایه‌تی "قه‌ره‌قه‌سه‌ل".
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پۆلێك له ههڵۆكانی زاگرۆس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر له مۆڵگه‌ی جاشه‌كان له شارۆچكه‌ی دزه‌ی مهرگهوهڕو وه‌كوو په‌یامێك مۆڵگهكهیان به فیشه‌كی تۆڵه‌و شۆڕش ئاگرباران كردووه‌و رایانگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵگه‌یه كۆنهكرێتههوه، ئه‌وه له هێرشێكی كورچوبڕدا خاشه‌بڕ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ههڵۆكانی زاگرۆس دوپاتیان كردۆته‌وه كه نه تێپه‌ڕینی كات‌و نه سپای فشهلِۆكی دوژمن ناتوانێ جاشه‌كان له سزای گه‌ل بپارێزێ.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
له تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ

