هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پان ئێرانیسم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

jamil_ahmadi_-_paniranism

پێشه‌کی ئه‌م هه‌وێت به‌ کورتی ئاماژه‌یه‌ک بکه‌م به‌ چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی پان ئێرانیسم و دروست بوونی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ بکه‌م. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی پان ئێرانیسم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می په‌هله‌ویه‌کان، له‌وکاته‌دا وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک سه‌ر هه‌ڵداو له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی فارس و ده‌سه‌ڵاتی حاکم به‌سه‌ر ئێراندا. وه‌ک ئایدییایه‌کی سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه‌ن په‌هله‌وییه‌کانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی له‌ناو بردن و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه‌که‌ براوه‌ته‌ کار، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستاش ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ که‌ ناوی پان ئێرانیسمه‌ دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وییه‌کان و هاتنه‌ سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی له‌ ئێراندا هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ و

بوونی هه‌بووه‌ و ڕه‌نگه‌ دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ر به‌رده‌وام بێت وه‌ک ئایدلۆژییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی له‌ ئێراندا،

یه‌که‌م.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینین هه‌موو هێزه‌ سه‌راسه‌رێکانی ئێرانی به‌ چه‌پ و ڕاست و ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ته‌واوی هێزو توانای خۆیانه‌وه‌ پاڵپشتی له‌م بیرۆکه‌یه‌ ده‌که‌ن و وه‌ک هێڵی سوور وایه‌ و ده‌توانین له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م ئایدلۆژییه‌ بیانبینینه‌وه‌،

دووه‌م ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ تا ئێستاش له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پراکتیس ده‌کرێت و وه‌ک سیستمێکی ده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌که‌دا بوونی هه‌یه‌.

هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام و به‌ ته‌واوی هێزی سیاسی و نیزامی دام و ده‌زگاکانیانه‌وه‌ پشتگیرییان له‌ ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ کردوه‌و بایه‌خێکی زۆریان پێداوه‌ له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنی و وه‌ک ئایدییایه‌کی سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی به‌کاریان بردوه‌. به‌داخێکی گرانه‌وه‌ تا راده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتوو بووه‌ و کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌،

پان ئێرانیسم چییه‌ ؟

ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ پان ئێرانیسم پڕۆژه‌ی دروست کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و سه‌رزه‌مینێکه‌ به‌ ناوی سه‌رزه‌مینی ئێرانییه‌کان که‌ جگه‌ له‌ خایاڵ و خورافات هیچی تر نییه‌. هه‌وڵی سه‌رکوب کردن و له‌ناو بردنی زامان. ئه‌ده‌بیات. فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌دات له‌ ناوچه‌که‌دا. ده‌ی هه‌وێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بکات به‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی سه‌رزه‌مینه‌کانیان بکات به‌ سه‌رزه‌مینی ئێران. ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک: ئازه‌ری. کورد. عه‌ره‌ب. تورکه‌مه‌ن و به‌لوچ. ببنه‌ قوربانی له‌ پێناو دروست کردنی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و سه‌رزه‌مینی ئێرانی. به‌ سه‌پاندنی به‌ زۆری مێژوویه‌کی پڕ له‌ خه‌یاڵ و درۆ به‌ ناوی مێژووی ئێرانه‌وه‌ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان دا. داسه‌پاندنی به‌ زۆری زمان. ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی فارسی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کاندا به‌ ناوی زمان. ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی ئێرانییه‌وه‌ سه‌پاندوه‌. نه‌هێشتن و بێبه‌ش کردنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌ خوێندن و نووسین به‌ زمان. دایکی خۆیان و به‌ لادێی و دواکه‌وتووی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان و ته‌وهین کردن به‌ ئاداب و ڕسوومیان به‌ شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و کوشتن و بڕین و زندانی کردنی چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی نه‌ته‌وه‌کان ژێرده‌سته‌کان. نکۆڵی کردن له‌ نه‌ته‌وه‌ بوونی ئه‌وان و ناوهێنانیان وه‌ک قه‌ومی ئێرانی له‌ پێناو دروست کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵی به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و سه‌رزه‌مینێک به‌ ناوی سه‌رزه‌مینی ئێرانییه‌کان که‌ بێجگه‌ له‌ خه‌یاڵ هیچی تر نییه‌،

باشتر وه‌ک پرسیارێک له‌ خۆمان بپرسین ئایا ئه‌مه‌ پان ئێرانیسمه‌ یان پان فارسیسم؟

ئه‌گه‌ر به‌ باشی لێی بکۆڵینه‌وه‌ و بچینه‌ ناوه‌ڕۆکی پان ئێرانیسم بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه‌ که‌ چتێک به‌ ناوی پان ئێرانیسم بوونی نامێنێت و به‌ککو ئه‌مه‌ خودی پان فارسیسمه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی پان ئێرانیسم هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی سه‌رزه‌مینێک به‌ ناوی ئێرانه‌وه‌ دروست بکات که‌ خۆی خزمه‌ت کردنه‌ به‌ فارسه‌کان.چوون ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی ئێرانییه‌ پان ئێرانیسم ده‌یهه‌وێت دروستی بکات زمان. ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی فارسی ده‌بێت و هیچ زمان. ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگێکی جیاواز له‌ ناوچه‌که‌دا بوونی نامێنێت ئه‌وکات به‌ دروست کردنی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی. ئه‌م سیاسه‌تی راسیستیانه‌ سیاسه‌تی هه‌ردوو ده‌وره‌ی په‌هله‌وی و کۆماری ئیسلامی بووه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و هه‌وڵدانی ئاسه‌میلاسیۆنی نه‌ته‌وه‌کانی تری داوه‌ له‌ پێناو دروست کردنی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و له‌ ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی و ئێراندا. له‌ حه‌قیقه‌تدا فارسسازی کردنی ناوچه‌که‌ ده‌دات و کردویه‌تی،

خودی وشه‌ی پان ئێرانیسم هینده‌ توند نییه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی پان فارسیسم که‌ دژه‌ کرده‌وه‌ی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه‌،

کاتێک تۆ ده‌ڵێی من ئێرانیم کوردستانی بوونی تۆ مانای نامێنێت، یان ده‌ڵێی من کوردستانیم هێدی ئێرانی بوونت مانای نامێنت. یان کاتێک تۆ ده‌ڵێی ملیه‌‌تم کورده‌ هێدی ملیه‌تی تۆ ئێران نییه‌. یان ئێرانیت هێدی کورد بوونت مانای نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئیمه‌‌ ده‌بێت قه‌بووڵ بکه‌ین که‌ ته‌نیا یه‌ک وڵاتمان هه‌یه ‌و یه‌ک ناسنامه‌مان هه‌یه نه‌ک دوو ناسنامه‌ و دوو وڵات،

به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌سایه‌تی و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌کانش چی له‌ ڕابردوو چی ئێستا به‌ ڕێگای ناڕاسته‌خۆ و ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی و خزمه‌ت به‌م بیرۆکه‌یه‌ی ده‌که‌ن. 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1649
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن pshko., October 23, 2011
destt xosh zor rasta pan iranesm pan twrkesm pan arabesm .manae naheShtne nisnimae nataweae nataweakinetr ,boea kwrd dabet kwrdstineinaw kwrdina ber bkititawa , bzinet ke emae kurd na erinen w na iraqew na twrkeie w na swreie balkw kwrden w kwrdstinen ,balim badixawa ti esti komalek kwrd jang grtweate kelee daprset xalke kwee dalet xalke wlita digerkaraea ka dagere krdwa ,erinem eriqem jin twrkeiew swreie , jaxwd xabit dakit lapeniw ba demwkrise krdne wlita digerkarakadi , dastt xosh bet har bjet .

ــ تێبینی "هه‌ڵۆی‌ كوردستان": هاوڕێی‌ به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ‌ سپاس بۆ جه‌نابت، تكایه‌ به‌پێی‌ ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره‌ به‌ پیتی‌ لاتین مه‌نووسه‌

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy