هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مرۆڤی خاوەن ئاوەز، گرەو لەسەر " ئەسپی تۆپیو " ناکات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

erfan_rehemo_web_logo_1لەسەفەری شاندی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ تارانی پایتەخیتی ئێران‌و وتوێژ لەگەڵ بەرپرسانی رژیمی ئیراندا، دوو راپۆرتی جیاواز لەلایەن ماڵپەرەکانی رژیمی ئێران‌و یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە لەمەڕ نێوەرۆکی دانیشتنەکان، بڵاو کرانەوە.

ئەوەی لەم پێوەندییەدا بۆ بزاڤی نەتەوایەتیی رۆژهەڵاتی کوردستان گرنگی هەیە، ئەم وتەیەی بەڕێز مەلا بەختیارە کە دەڵێ " دوو رۆژە بەسەرۆکایەتی وەفدێک لە تارانین.. لەکۆبونەوەکاندا داوامانکرد بەهۆی ئەو هه‌لومه‌رجە نوێیەی ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تیش، بەتایبەتی دوای سەرکەوتن بەسەر داعش، هەلومەرج باشتر دەگونجێ، كۆماری ئیسلامی ئێران، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەو دۆستی کوردستانی باکورو رۆژئاواشە، ئیتر کاتێتی له‌گه‌ڵ هێزەکانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ر، پرۆسه‌یه‌كی نوێ له‌گفتوگۆ، ده‌ستپێبكات "

کاک بەختیار لەم نووسینەدا بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە کە رژیمی ئێران پێوەندییەکی باشی لەگەڵ بزاڤی کورد لە باشوور‌و باکوور‌و رۆژئاوای کوردستاندا هەیە‌و ئەمەش دووپاتکردنەوەی ئەو راستییەیە کە بەشێک لە بزاڤی کورد لە باشوور‌و پەکەکە‌و پەیەدە لە ململانێ هەرێمییەکاندا، کەوتوونەتە نێو بلۆکی شیعە-ئێران‌و دەخوازێ کە بزاڤی کورد لە رۆژهەڵاتیش بە لوتف‌و مەرحەمەتی رژیمی ئیسلامیی ئێران بکەوێتە نێو ئەو بەرەیەوە‌و بەم شێوەیە‌و بەکردەوە، بزاڤی کورد لەهەرچوارپارچەی کوردستان بکەوێتە ژێر باندۆری رژیمی فاشیست- ئیسلامی تاران.

 

mala_b_-_pasdar_r_-_2


بەڵام یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێویستە ئەو راستییە بزانێ کە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە، هیچ دەرەنجامێکی نابێ جگە لە پووکانەوەی بزاڤی رزگاریخوازانەی کورد‌و سەرکەوتنی وەها سناریۆیەک بە پێی هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەلاتی نێوەراست ئاستەمە‌و " راسانی رۆژهەڵات " راست پرۆژەیەکە بۆ داماڵینی دەمامک لە رووخساری دزێوی رژیمی فاشیستیی ئێران‌و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەرەگ‌و پێستەوە، ماهییەتی فاشیستیی رژیمی فاشیست-مەزهەبیی ئێرانی ئەزموون کردوە، مەحاڵە رێگا بدات کە پرۆژەیەکی لەوچەشنە سەربکەوێ.

وتووێژ بۆ رژیمی فاشیستی خومەینی لە پێوەندیی لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستاندا، تەنیا تاکتیکێک بوە بۆ کاتکوشتن‌و خۆتەیارکردن‌و لەخشتەبردنی بزاڤی کورد‌و ئەزموونی زیاتر لە سێ دەیەی کوردی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەو رژیمەدا، ئەو راستییەی سەلماندوە‌و فارس گوتەنی " ئەزموونکردنی ئەزموونکراو هەڵەیە ".

خاڵێکی گرنگی دیکە لەو پێوەندییەدا، ئەوەیە کە خوێندنەوەی هاوڕێیانی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا، بەتەواوی هەڵەیە، چونکا رژیمی ئێران لە رووی نفووزی ناوچەیی خۆیەوە تا پێش سەرهەڵدانی "داعش " لە سوریە‌و عێراق، گەشتە لوتکە‌و هاوکێشە سیاسییەکانی ئێستای رۆژهەلاتی نێوەڕاست ئەوەدەردەخەن کە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە ئێران لە سوریە‌و عێراق‌و یەمەن‌و فەلەستین‌و لوبناندا، پاشەکشەی پێبکرێ‌و لەساڵانی داهاتوودا، دەبینین کە رژیمی هیژموونخوازی ئێران دەکرێتەوە بەلاکی خۆیدا‌و قۆناخ بە قۆناخ پاشەکشەی پێ دەکرێ‌و "راسانی نوێی رۆژهەڵات "یش یەکێک لە سەرەداوە دیار‌و گرنگەکانی ئەو وەرچەرخانە گرنگەیە لە پێوەندی لە گەڵ رژیمی پەت‌و سێدارەدا.

مێژوو نیشانی داوە، کاتێ رژیمە تۆتالیتەر‌و زێدەخوازەکان دەکەونە قۆناخی پاشەکشەوە، یەکەم نیشانەکانی هەرەس‌و داڕمانیانەو هەموو نیشانەو سەرەداوەکان ئاماژە بۆ ئەو راستییە دەکەن‌و مرۆڤی خاوەن ئاوەز هەرگیز گرەو لەسەر " ئەسپی تۆپیو " ناکات.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

 تێبینی‌:

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

له‌ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ‌


 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1185
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy