هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتوون، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 26ی ئهكتۆبری 2016ی زایینی، ده‌ورووبه‌ر كاتژمێر 3ی دانیوه‌ڕۆ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ناوی ره‌سووڵ محه‌ممه‌د زاده، خه‌ڵكی گوندی سهیفاوای شاری سه‌قز، له بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیونی پەروەردەی حیزب ناوچه‌ی موسڵ شه‌هید بوو.
ناوبراو كه له‌گه‌ڵ تیمێكدا بۆ یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان‌و بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی "مین"و ته‌ڵه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، رۆشتبووه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌مڕۆ شه‌هید بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ڵۆی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام له چه‌ندین بواره‌وه یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستانی داوه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر بڵاو بكاته‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا شۆرای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە ناوی شەهید "ڕەسووڵ محەممەدزاده" لە بەرەکانی شەڕی مووسڵدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە كه ده‌قی راگهیهندراهكه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
بە دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ئازادکردنەوەی مووسڵ و بە مەبەستی یارمەتیدان بە پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان، تیمێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شارەزا لە پووچەڵ کردنەوەی مین و پاک کردنەوەی مەیدانەکانی مین، ڕەوانەی ناوچەکانی مووسڵ کرا. ئەو تیمە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەشێک لە شوێنە مینڕێژکراوەکانیان پاک کردەوە.
لە ڕەوتی بەجێهێنانی ئەو ئەرکەدا بەداخەوە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی(٢٦/١٠/٢٠١٦ی زایینی) یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمە بە ناوی ڕەسووڵ محەممەدزادە بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیونی پەروەردەی حیزب، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوو.
شەهید ڕەسووڵ محەممەدزادە، کوڕی مەحموود ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە ئاوایی "سەیف ئاوای" ناوچەی سەقز لەدایک ببوو و لەساڵی ١٣٧٩ی هەتاویدا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی ١٣٨٩ پلەی کادری وەرگرتووە و دەورەیەکیش ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
شەهید ڕەسووڵ مەدرەکی لیسانسی لە مێژووی کورددا لە زانستگەی سەلاحەدین لە شاری هەولێر وەرگرتبوو.
شەهید ڕەسووڵ کادرێکی خۆشناو، بە بڕشت و ئۆگری کار و تێکۆشان و بردنە سەری پلەی زانست و زانیاریی خۆی بوو، بە جۆرێک کە دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە و دەورەی کادریشی بە پلەی یەکەم تێپەڕ کردبوو.
شەهید ڕەسووڵ باوەڕی قووڵی بە ئامانجەکانی گەل و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەبوو و لە ڕەوتی کار و تێکۆشانی‌دا پابەندی ئوسوول و دیسیپلینەکانی حیزب بوو، کەسایەتێکی دەستپاک، دڵسۆز، ڕووخۆش، ئارام و خۆشەویستی خەڵک و هاوسەنگەرانی بوو، وەک بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیونی پەروەردەی حیزب لە ڕاهێنان و پێگەیاندنی فێرخوازانی فێرگەدا دەوری بەرچاوی گێڕا. شەهید بوون و لەدەستچوونی کادرێکی وا بەوەج و کارلێهاتوو بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەسارێکی بەرچاوە. پێویستە بگوتری کە شەهید ڕەسووڵ دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکەیەتی.
بە ناوی شۆڕای نیزامیی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، بە بۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێی خۆشەویستمان کاک ڕەسووڵ محەممەدزادە وێڕای ئەوەی کە خۆمان بە خەم هەڵگرتووی شەهیدبوونی دەزانین، لە هەمانکاتدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهید ڕەسووڵ و هەموو خزموکەس و دۆستان و ئاشنایانی دەکەین. لەگەڵ گیانی پاکی پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی درێژەدەری ڕێبازی بین.
ڕۆحی شاد و یادی لە دڵماندا بۆ هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە
شۆڕای نیزامی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی
٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

