هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەهید بەڕێ کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی ئاراستەی ئەحمەد شەهید، نوێنەری تایبەتی کۆمیسیونی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.

دەقی نامەکە به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

ahmad_shahid_-_pdki_-_1


بەڕێز جەنابی ئەحمەد شەهید، نوێنەری تایبەتی کۆمیسیونی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاوەدێری بە سەر مافی مرۆڤ لە ئێراندا

لەگەڵ سڵاو !

لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی بەڕێزتاندا بەرچاوتر لە پێشوو سرنج درابووە کوردستانی ڕۆژهەڵات‌و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆیە لەو پێوەندییەدا بە پێویستمان زانی سپاسی کار‌و تێکۆشانی بەڕێزتان بکەین‌و سەرکەوتن لە کار‌و ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانتدا بە ئاوات بخوازین.

لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا بوو کە خۆ لە کوشتنی خەڵکی سڤیل‌و تۆپ‌و خۆمپارەبارانی ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتیان ببوێرێ کە جێگای خۆشحالییە.

لەو بارەو پێویستە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێزتان‌و هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە پێشمەرگەکانی حیزبی ئێمە دەستپێشخەری هیچ ئاڵۆزییەک نەبوون، بەڵکوو ئەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە خەڵکی سڤیلی ناوچەکان‌و ئازادیخوازانی کوردستان‌و هێزی پێشمەگە بە تاوانی حوزوور لە ناو خەڵکی خۆیدا دەکاتە ئامانج، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییە کە لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەرەتانی هیچ جۆرە تێکۆشانێک لە هیچ جۆرە لە شێوەکانیدا نییە. نەک ئەوە، بەڵکوو ڕێگا بە هیچ رەخنەگر‌و مافخواز‌و ئازادیخوازێک نادرێ تاکوو ڕاوبۆچوونی خۆیان دەرببڕن‌و کەمترین رەخنە‌و داخوازی رەوا لەگەڵ توندترین سزا بەرەوروو دەبێتەوە‌و کەش‌و هەوایەکی بە تەواوی ئەمنیی‌و پۆلیسی بەسەر ژیانی خەڵکدا زاڵ کردووە‌و دەست لە ئیعدامی بێ محاکمەی ئازادیخوازان‌و کوشتنی کاسبکاران‌و کوڵبەران ناپارێزی.

لە وەزعێکی وەهادا خەڵکی ئێران بەگشتی‌و ڕۆڵەکانی کورد بە تایبەتی کە زۆرترین مافیان پێشیل دەکرێ‌و سەرکوتی چەند قاتیان بەرکەوتووە چاوەڕوانن کە کۆمیسیونی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان‌و خۆدی ئەم رێکخراوە جیهانیە زیاتر لە پێشوو رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بخەنە ژێر گوشار بۆ ئەوەی لە کوشتاری خەڵک‌و وێرانکردنی شار‌و گوندەکانی کوردستان بپرینگێتەوە‌و دەرەتانی تێکۆشانی ئازاد بۆ حیزب‌و لایەنە سیاسی‌و NGOکان دەستەبەر بکا.

هەر ئەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران رێگا بە بەڕێزتان‌و بە کەسایەتییەکانی وەک بەڕێزتان نادا تا لە نزیکەوە بینەری ماف پێشێلکارییەکانی ئەو ڕێژیمە بن‌و زیاتر لە چوونە سەری رێژەی ئیعدامەکان‌و دەستبەسەرکراوەکان ئاگادار بن خۆی بەڵگەیەکە بۆ ڕاستی ئەم مەسەلانەی بە کورتی ئاماژەی پێکرا.

لە کۆتاییدا ڕادەگەیەنین خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەباتێکی ڕەوایە بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ، دابین بوونی دێموکراسی لە ئێران‌و مافی نەتەوایەتی کورد‌و نەتەوەکانی دیکەی ئێران‌و یەکسانی ژن‌و پیاو لە کۆمەڵ‌و خێزاندا بۆ عەداڵەت‌و یەکسانی، لە ڕەوتی ئەو خەباتەشدا هەمیشە پرەنسیپە پەسندکراوەکانی مافی مرۆڤی لەبەرچاو بووە‌و لەبەرچاو دەگرێ.

لەگەڵ داوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزتان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٢٠ی ئۆکتوبری ٢٠١٦ی زایین

٢٩ ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

 تێبینی‌:

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

له‌ تێلێگرامی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 880
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy