پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی گەشتی سیاسی و تەشکیلاتیدا لە ناوچەی سەقز کەوتنە بەر هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
شەوی هەینی 23ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێک بەناوی "کۆتەڕەش" شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.
لە ماوەی کاتژمێرێک شەڕی بەردەوام دا ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون کە لە ژمارەی دەقیقیان هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.
پاش ئەو زەبرە لە دوژمن، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵامەت و سەرکەوتوو درێژەیان بە ڕاسپاردەکانی حیزبەکەیان لە ناوچە دا.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

