هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21ی ره‌زبه‌ری 1395ی هه‌تاوی، كاتژمێر 5، هێزێكی چه‌كدار له ئاوایی "روار"ی هه‌ورامان، هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی دوژمن واته هێزه‌كانی رێژیمی ئێران‌و ئه‌و هێرشه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به چه‌ندین جۆر چه‌ك به‌رده‌وام بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵگه‌ی هێزه‌كانی رێژیم ئاگر بگرێ.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه رزگاریخوازانهیهدا كه تا كاتژمێر حه‌وت بهربهوام بوو، حه‌وت به‌كرێگیراوی دژمن بریندار‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان كران.
زانیارییه‌كان باس له كوژرانی چه‌ندین پاسدار‌و به‌كرێگیراو ده‌كا به‌ڵام له راده‌ی كوژراوه‌كان ئامارێكی درووست له‌به‌رده‌ست دا نیه.
گوندی رواو هه‌ورامانی مه‌ریوانه‌و سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوایه.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه حیزبی دێموكرات‌و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ش تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها "ههڵۆكانی زاگرۆس"یش كه ده‌وترێ باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن‌و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ده‌یان هێرشی چه‌كداریان كردوه‌و ده‌یان جاش‌و پاسداریان كوشتووه، تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه دهكاتو به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

