ـ هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ههڵۆكانی زاگرۆسه‌وه به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، ئه‌مشه‌و، 19ی ره‌زبه‌ری 1395ی هه‌تاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس، جاشێکی نیشتمانفرۆشی ئەم دەڤەرەیان بە سزای خیانەتەکانی بە گەلو نیشتمان گەیاند.
شوناسی ئه‌و جاشه به‌م شێوه‌به:
شاهۆ کەریمی کوڕی محەمەد کەریم، خەڵکی ئاوایی پاڵنگان، دانیشتووی شاری کامیاران.
شاهۆ کەریمی، سیخوڕێکی چەکدار بوو كه دەستی لە ئازار‌و ئەزیەتی بەردەوامی خەڵکی ناوچەو کاسبکاران‌و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی رۆژهه‌ڵاتی نیشتماندا بوو.
پێشتر "ههڵۆكانی زاگرۆس" هۆشدارییان دابووه ناوبراو كه واز له جاشیه‌تی بێنێ، به‌ڵام نەک وازی لە نیشتمان فرۆشی‌و خیانەت نەهێنا بەڵکوو سوورتر لە جاران درێژەی بە جاشیه‌تی دا‌و هه‌ر بۆیه بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.
هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی به‌سزاگه‌یاندنی خۆفرۆشان، دڵنیایی ده‌ده‌نه هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌م ره‌وته هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێ.
لە کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، کۆمەڵێکی زۆر لە جل‌و به‌رگ مه‌ده‌نییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە شوێنی کوژرانی ئەو جاشە کۆبوونەتەوە.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

