ـ هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتوون، دوێشه‌و، واته شه‌وی دووشه‌ممه، 18 له‌سه‌ر 19ی ره‌زبه‌ری 1395ی هه‌تاوی، كاتژمێر 12، له گوندی "گوڵچیه‌ر"ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان، مۆڵگه‌ی رێژیم له لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو كه‌ته به‌ر هێرشو چه‌ندین كاتژمێر ئاگر به‌سه‌ریاندا باریوه.
تا ئێستا له‌سه‌ر كوژراو‌و برینداری رێژیم‌و هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه‌و ناوچه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆزه. گوندی "گوڵچیه‌ر" ده‌ورووبه‌ر 500 كه‌س حهشیمهتیهتیو به‌ده‌ست هێزه‌كانی رێژیم له‌و ناوچه وه‌زاڵه هاتوون.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه حیزبی دێموكرات‌و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ش تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها "ههڵۆكانی زاگرۆس"یش كه ده‌وترێ باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن‌و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ده‌یان هێرشی چه‌كداریان كردوه‌و ده‌یان جاش‌و پاسداریان كوشتووه، تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه دهكاتو به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

