هه‌ڵۆی کوردستان

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی ٢١...

ڕاگەیه‌ندراوی ناوەندی هاوکاری بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەولێر

لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم جارەش جێگەدەستی ڕەشی تاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ...

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری لە مەڕ پەلەقاژە تەبلیغییەکانی ئەو ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی

ئەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی نەک تەنیا ئێمە لە ئامانجی پیرۆزمان دوورناخا...

  • ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢١ی فێڤرییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

    یەک شەممە, 21. 2. 2021
  • ڕاگەیه‌ندراوی ناوەندی هاوکاری بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەولێر

    سێ شەممە, 16. 2. 2021
  • ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری لە مەڕ پەلەقاژە تەبلیغییەکانی ئەو ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی

    دووشەممە, 01. 2. 2021
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چه‌ندین مۆڵگه‌ی‌ رێژیم له‌ ره‌به‌ت كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی‌ چه‌كداری‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان گه‌یشتوون، دوێشه‌و، واته‌ شه‌وی‌ دووشه‌ممه‌، 18 له‌سه‌ر 19ی‌ ره‌زبه‌ری‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌، له‌نێو شاری‌ ره‌به‌ت، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ندین شوێن‌و مۆڵگه‌ی‌ نیزامیی‌ رێژیم وه‌كوو مۆڵگه‌ی‌ سپا په‌نا ده‌رمانگه‌ی‌ "روستا"یی‌‌و مۆڵگه‌ له‌ پۆلیس را.

 

rabat_hersh_-_1


ئه‌گه‌رچى هێرشه‌كان هاوكات‌و به‌ربڵاو بوون، به‌ڵام به‌هۆی‌ میلیتاریزه‌بوونی‌ ناوچه‌كه‌ زانیاری‌ زۆر ورد له‌به‌رده‌ستدا نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا روون بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جاشێك به‌ناوی‌ عه‌زیز قادری‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ی‌ له‌په‌نا مۆڵگه‌ی‌ سپاوه‌ بووه‌، له‌ كاتی‌ هێرشه‌كه‌دا له‌ماڵ‌ دێته‌ ده‌رێ‌ به‌ڵام ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ چه‌كداره‌كان‌و به‌ توندی‌ بریندار ده‌بێ‌‌و ئێستاش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ورمێ‌ له‌ژێر چاوه‌دێری‌دایه‌.

ئێستا ناوچه‌ی‌ ره‌به‌ت به‌ ته‌واوی‌ ئاڵۆز‌و نیزامییه‌‌و هه‌موو هاتوچۆیه‌ك له‌ژێر چاوه‌دێری‌ دایه‌.

ئه‌گه‌رچی‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ زۆری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بوونى هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و نه‌ هیچ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ش تا ئێستا به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها "هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس"یش كه‌ ده‌وترێ‌ باڵی‌ چه‌كداریی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانن‌و له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ رابردوودا ده‌یان هێرشی‌ چه‌كداریان كردوه‌‌و ده‌یان جاش‌و پاسداریان كوشتووه‌، تا كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌كات‌و به‌ ره‌چاوكردنی‌ نه‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1691
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy