په‌كه‌كه له باشووری كوردستان بووه‌ته پارێزه‌ری دهستكهوتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران‌و حكوومه‌تی مه‌زهه‌ب له عێراقدا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، په‌كه‌كه بووه‌ته ئامرازێكی مه‌ترسیدار له‌ده‌ست وڵاتانی ناوچهكهداو راشیگه‌یاند، له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پاره له هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی، ده‌یه‌وێ بچێته شه‌ڕی مووسڵ كه له راستیدا شه‌ڕی په‌كه‌كه نییه.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی راگه‌یاند، "په‌كه‌كه بووه‌ته ئامرازێكی مه‌ترسیدار له‌ده‌ست وڵاتانی ده‌وروبه‌ر. په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووری ئێران وهستاونو رێگا ناده‌ن حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بچنه‌وه نێو ئێران‌و كاری خۆیان بكه‌ن، له رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه ناهێڵن ئه‌نه‌كه‌سه بچێته‌وه رۆژئاوا‌و خه‌بات دژی رژێمی سووریا بكات، له هه‌رێمی كوردستانیش په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووری نێوان ههرێمو به‌غدا وه‌ستاون رێگرن له‌وه‌ی گه‌لی كورد خه‌باتی خۆی بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و بووه‌ته پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا، له توركیا دۆخێكی وایان ره‌خساندووه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نه‌بێت، رێگای پێ‌نادرێت خه‌باتی خۆی بكات.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك هێزێكی به‌كرێگیراو به‌ده‌ست وڵاتانی ههرێمییهوهیه و، ئه‌وان په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار دێنن. ڕه‌نگبێ به به‌شداریكردنی په‌كه‌كه له شه‌ڕی مووسڵدا، وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هێزی خۆیان بێنن بۆ شاری مووسڵ‌و ده‌ست له كاروباری ناوچه‌كه وه‌ربده‌ن، خۆ دیاره كه په‌كه‌كه له باشووری كوردستان بووه‌ته پارێزه‌ری دهستكهوتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران‌و حكوومه‌تی مه‌زهه‌ب له عێراقدا.''
عه‌لی عه‌ونی ڕوونی كرده‌وه "په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به گرتنه‌وه‌ی مووسڵه‌وه نییه، ته‌نێ وه‌ك هێزێكی به‌كرێگیراوی عێراق ده‌یه‌وێ به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ بكات، ئاخر په‌كه‌كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له مووسڵدا نییه تا به‌شداریی پڕۆسه‌كه بكات، هه‌ڵبه‌ت ڕاستییه‌كه‌ی وایه كه له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌دا له هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی، ده‌یه‌وێ بچێته شه‌ڕی مووسڵه‌وه، خۆ مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی په‌كه‌كه بۆ شه‌ڕكردن باكووری كوردستانه، پێویسته بچن رزگاری بكه‌ن، لێ په‌كه‌كه نه‌یوێراو نهیشتیتوانی باكوور رزگار بكات.''
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

