هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ههڵۆكانی زاگرۆسه‌وه به هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 1ی ره‌زبه‌ری 1395 هه‌تاوی، پۆلێك له ههڵۆكانی زاگرۆس له ناوچه‌ی كامیاران، به مه‌به‌ستی رێنوێنی‌و روونكردنه‌وه‌ی جاشێك به‌ناوی ساڵح سابیری، ده‌چنه ماڵی ناوبراو‌و ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه واز له جاشیه‌تی بێنێ، به‌ڵام ئه‌م جاشه له وه‌ڵامی ههڵۆكانی زاگرۆس‌دا به مه‌به‌ستی ده‌ستوه‌شاندن په‌لاماری چه‌كه‌كه‌ی ده‌دا كه له لایه‌ن ههڵۆكانی زاگرۆسه‌وه ده‌ره‌تانی پێ نادرێ‌و ده‌كه‌وێته به گوللـه‌ی یه‌كێك له ههڵۆكانو بریندار ده‌بێ.
دوابه‌دوای ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگاداری هه‌وڵی ههڵۆكانی زاگرۆس بوون‌و داوای لێبوردن ده‌كه‌ن، ههڵۆكانی زاگرۆس ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان‌و پێداچوونه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وتی به‌و تاوانباره دهدهنو ئیزن ده‌ده‌ن كه جاشه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێ.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون‌و به‌رده‌وام دووباره‌یان كردۆته‌وه كه هه‌ر جاشێك واز له جاشیه‌تی نه‌هێنێ ده‌كه‌وێته به‌ر په‌نجه‌ی ئاگرینی ههڵۆكانی زاگرۆس‌و به سزای خیانه‌ته‌كانی ده‌گا.
هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، ده‌وترێ باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

