شۆرای نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ شەڕو تێكهەڵچوونی پێشمەرگەكانی حیزب لەگەڵ هێزە دژی گەلییەكانی ڕێژیمی داگیركەری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی پیرانشار، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە كە:
لە درێژەی گەڕانی سیاسی ـ تەشكیلاتیی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی مووكریان، سەعات ٨ی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی (١٨ی سێپتامبری ٢٠١٦) هێزێكی پێشمەرگەی حیزب لە ناوچەی پیرانشار لە نێوان ئاواییەكانی "قەبری حسێن"و "پردانان" لەگەڵ هێزە بەكرێگیراوەكانی رێژیم تووشی تێكهەڵچوون بوون. لە ئاكامی ئەو تێكهەڵچوونەدا ژمارەیەك لە هێزەكانی رێژیم كوژرانو بریندار بوونو پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش بە ناوی "ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد" كوڕی ئەبوبەكر ناسراو بە "ڕەحیم گەرگولی" بریندار بوو كە بەداخەوە بە هۆی كاریبوونی برینەكەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بووو لە لایەن هاوسەنگەرانیەوە بە خاكی پیرۆزی كوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهید ڕەحیمو هاوسەنگەرانیو خەڵكی ناوچەكە بە گشتی دەكاتو هیوای بەردەوامیی تێكۆشانو پڕ ڕێبوار بوونی ڕێبازەكەی دەخوازێت.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

