ـ هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن "ههڵۆكانی زاگرۆس"ـه‌وه به هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتووه، كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 31ی خەرمانان، له ناوچه‌ی هه‌ورامان جاشێكی ناسراو له گوندی "كهلجی" به‌ناوی نه‌سره‌دین سه‌جادی، كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌كی ههڵۆكانی زاگرۆس‌و به سزای تاوانه‌كانی خۆی گه‌یشت.
هه‌روه‌ها به پێی هێندێك زانیاریی تایبه‌ت به هه‌ڵۆی كوردستان، ئه‌مڕۆ له ناوچه بۆكانیشدا "ههڵۆكانی زاگرۆس ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌یان كردووه كه به‌هۆی پچڕانی پێوه‌ندی هه‌واڵی ورد له‌به‌رده‌ست دا نیه‌و "هه‌ڵۆی كوردستان" هه‌وڵ ئه‌دا زانیاریی ورد له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ده‌ست بێنێ‌و بۆ خوێنه‌رانی هێژی بڵاو كاته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

