هه‌ڵۆی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە کوێستانچییەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە هاونیشتمانا...

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی ڕوو لە ئەندامان...

حیزبی دێموکرات پێویست نییە بۆ وتووێژێک دەست لە پرەنسیپەکانی خۆی بکێشێتەوە

شورای بەڕێوەبەریی گوزار لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژ لەگەڵ حیزبی دێموکرات ڕوو...

  • دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە کوێستانچییەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

    چوار شەممە, 20. 5. 2020
  • "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

    پێنج شەممە, 14. 5. 2020
  • حیزبی دێموکرات پێویست نییە بۆ وتووێژێک دەست لە پرەنسیپەکانی خۆی بکێشێتەوە

    دووشەممە, 04. 5. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌په‌له‌... راسان له‌ پیرانشار دوژمنی‌ به‌چۆكدا داهێناوه‌!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ـ هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان گه‌یشتووه‌، له‌ شاری‌ پیرانشار له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی‌ پردانان، دوابه‌دوای‌ تاریكداهاتن، شه‌ڕێكی‌ قورس له‌نێوان هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان‌و هێزه‌ داگیركه‌رانی‌ رێژیم هاته‌ ئاراواه‌‌و تا كاتی‌ داڕشتنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕ هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

 

piranshar_-_rasan_1


زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئامبوڵانسه‌كان به‌رده‌وام له‌ هاتوچۆدان‌و كه‌لاك‌و برینداری‌ جاش‌و پاسدار راده‌گوێزن‌و هاتوچۆ له‌و ناوچه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌‌و ده‌نگی‌ چه‌ندین جۆر چه‌ك‌و سووك‌و نیوه‌قورس به‌رده‌ام ده‌بیسترێ‌‌و هێزه‌كانی‌ رێژیم له‌ هاتوچۆدان. هه‌روه‌ها هێزە داگیركه‌ره‌كانی‌ رێژم نەخۆشخانەی "خومەینی" پیرانشاریان تەنیوە‌و ئیزن به‌ كه‌س ناده‌ن بچێتە نیو نەخۆشخانەکە‌و کەسیش بێتە دەرەوە.

ئه‌گه‌رچی‌ تا ئێستا حیزبی‌ دێموكرتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ هیچی‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانن كه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم له‌ تێكهه‌ڵچووندان.

ئه‌گه‌رچی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ باری‌ ئه‌منییه‌تی‌‌و سڵامه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خۆ ده‌پارێزێ‌.

 

ـ به‌ پێی‌ نوێترین زانیاری‌ كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، دوو كه‌س له‌ بریندارانى رێژیم كه‌ پله‌ی‌ به‌رزیان هه‌یه‌ به‌هۆی‌ خه‌ستيی‌ برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ "عارفیان"ی‌ ورمێ كراون‌و رێژیم هاتوچۆی‌ خه‌ڵكیان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ راگرتووه‌.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 5014
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy